کۆتا رۆژی مانگی ئازار و ئازارەکەی و رێگای کەمکردنەوەی کەمێک لە ئازارەکە

کۆتا رۆژی مانگی ئازار و ئازارەکەی و رێگای کەمکردنەوەی کەمێک لە ئازارەکە
یەکەم رۆژ و کۆتا رۆژی مانگی ئازار کۆچی دوایی دوو سەرکردە، دوو پێشەوا، دوو خەمخۆر و دوو کوردپەروەر، دوو رابەری بزووتنەوەی رزگاریخوازی خەڵکی کوردستان بوو, یەکەم رۆژی مانگی ئازاری ساڵی ١٩٧٩ کۆچی دوایی پێشەوا و رابەر بارزانی نەمر بوو, ئەو پێشەوا و رابەرەی هەموو ژیانی بە بەدیهێنانی خۆزگەکانی کورد بەخشی, کۆتا رۆژی ساڵی ١٩٤٧ یەکەم سەرۆک کۆماری یەکەم کۆماری کوردستان بە تاوانی کوردبوون چووە ژێر پەتی سێدارەی داگیرکارانی کوردستان.
ئەو یەکەم رۆژ و کۆتا رۆژەی مانگی ئازار و ئازارەکەی بۆ کورد لەبیر نەکراون، تەنها بە پابەند بوون بە رێبازەکەیان دەتوانین کەمێک لە ئازاری ئەو ئازارە کەم بکەینەوە، رێبازی ئەوانیش سەربەخۆیی بۆ کوردستان و ئازادی بۆ کورد بوو، ئەو سەربەخۆیی و ئازادیەش بێ یەکهەڵوێستی و کۆدەنگی نەتەوەیی مەحاڵە بێتەدی، بۆیە پێویستە وەک وەفا بۆ مەرگی ئەو دوو رابەر و پێشەوایە و خەمخۆریش بۆ داهاتووی گەلەکەمان بە کۆدەنگی بڵێین: سڵاو بۆ مەرگی ئەو دوو رابەر و پێشەوایە، بە یەک هەڵویستیش بڵێین: سڵاو لە یەکهەڵوێستی ئەو دوو رابەر و پێشەوایە کە بە یەکهەڵوێستی خۆیان توانیان مێژووی لێکترازێنراوی دوو پارچەی کوردستان یەکبخەنەوە.
Top