ئوكراینا له‌ساتی په‌ڕینه‌وه لهدنێپر یا مانه‌وه له‌قه‌راغ
March 31, 2019
وتار و بیروڕا
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی ئه‌مجاره‌دا ململانێكان له‌نێوان ئه‌م به‌ربژێرانه (فۆلۆدیمێر زبلینسكی و پیترۆ پهرهشێنكه و یولیا تیمۆشینكۆ و ئه‌ناتۆڵی گریتیسنكۆ و یوری بویكۆ ) گه‌رمه‌و به‌گوێره‌ی راپرسییهكان له هه‌ڵكشان و داشكاندایه .
له‌كاتێكا هیچ كام له به‌ربژێره‌كان جگه‌له (یوری بۆیكۆ ) نه‌بێ ،به ئاشكرا پێیه‌وه دیاره كه‌لایه‌نگری رۆژههڵاتهو له‌سه‌ر رووسیا حسێب بۆكراوه ، ئه‌وانی دیكه هه‌ریه‌كه‌یان جۆره به‌رنامه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردنیان هه‌یه له نێوان به‌توندی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ژموونی روسیا وه‌ك ( پهرهشێنكه) وتا ئهندازهیێكیش (زیلینسكی و تیمهشێنكه ) روو له ناتۆ و ئه‌وروپا كردن یا به‌نهێنی و به‌شه‌رم و لهرزۆكیشهوهبێ پشتگۆی نه‌خستنی رووسیاو پوتین به به‌رنامه و كاری هه‌ڵبژاردنی ( زیلینسكی و تیمهشێنكه و گریتیسینكۆ و بۆیكۆ ) وه دیاره .
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی ئه‌و جاره‌ی ئوكرایناش كاری سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی سیاسیی و هونه‌ری وای تیایه وه‌ك جاری پێشوو بێبه‌ش نییه له‌پێكه‌نین و خه‌نده‌ی ده‌نگده‌رانی ئه‌و وڵاته‌ی كه جیهان سه‌رسامی جوانی و به‌خششه ئه‌ده‌بی و زانستی و گرفتهكانیهتی ، هه‌ر له به‌ربژێری سه‌رۆكی ئه‌لیكترۆنییه‌وه له خولی پێشووه بۆ سه‌رۆك ولهم خووله‌ش دا زیلینسكی قاره‌مانی فلیم و درامای كۆمیدی تهلهفزیۆییه ناوه‌ندی میدیا‌و سیاسیی ئوكرانیای پێوه خه‌ریكه .
فۆلۆدمێر زیلینسكی سه‌رۆكی پارتی تازه دامه‌زراوی ( خزمه‌تكاری گه‌ل ) ، به‌م ناو نیشانه ، خزمه‌تكاری گه‌ل زیلینسكی كه‌خۆی ئه‌كته‌ری كۆمیدیی ناسراوی ئوكراینایه دوا فلیم و زنجیره درامای كۆمیدی ته‌له‌فزیۆنی ( خزمه‌تكاری گه‌ل ) پێشكهشكردو له‌نێو ئوكرایناو چه‌ندین وڵاتیش دا بینه‌ری زۆری هه‌بوو ، ده‌نگ و سه‌دای هونه‌ری دایه‌وه . ناوه‌رۆكی فلیمه كه له‌ژیانی هاوڵاتیه‌كی ساده‌ی ئوكراینی ده‌دوێ كه چۆن به‌ساده‌یی و ساكاری ده‌بێته سه‌رۆكی وڵات .
زیلینسكی دوای سه‌ركه‌وتن و ناوبانگ ده‌ركردنی كۆمپانیایه‌كی هونه‌ری – ریكلامی بهوناوهدامهزراندن و له‌گه‌ڵ ئیهور كۆلۆمۆیسكی ملیاردێرو به‌ره‌چه‌له‌ك جوله‌كه ی خاوه‌ن كه‌ناڵی ناوداری تیڤی ( 1+1( ، كه پهرهشێنكهی سه‌رۆكی ئێستا به كه‌ناڵێكی میدیایی كاریگه‌ری رووسیاو پوتینی داده‌نێ له كییف، زیلینسكی به‌وه تۆمه‌تباره كه ژێراوژێر له‌گه‌ڵ ئیهۆر ده‌ستی تێكه‌ڵ كردوه‌و سه‌ركردایه‌تی ئه‌و پارته‌ش ده‌كات كه‌هه‌ر به ناوی فلیمه كۆمیدییه‌كه ( خزمه‌تكاری گه‌ل ) ناوزه‌دی كردوو ئێستا ركابه‌ری سه‌رسه‌ختی ( پیترۆ پهرهشێنكهی ) سه‌رۆكی ئێستای ئوكرایینایه .
پیترۆ پهرهشێنكه ، سه‌رۆكی ئێستای ئوكرایینه ، یه‌كه‌مین سه‌رۆكی ئوكرایینایه له‌دوای ده‌رپه‌ڕاندنی فیكۆر یانیكۆڤیچ پاش رووداوه‌كانی مه‌یدان جاده‌ی خرێشیاتی كییف به‌هه‌ڵبژاردن ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست .
له‌وساوه له 16-3-2014 وه ، پهرهشێنكه له‌گه‌ڵ جوداخوازه‌كانی لایه‌نگرانی رووسیا له رۆژهه‌ڵاتی دنێپرهو یا له‌دۆڵی دهمباسه له‌شاره‌كانی لۆگانسك و دانیێسك و شارۆچه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك ماریۆ پۆڵو ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار له ئهدێسای سه‌رده‌ریای ره‌ش و دورگه‌ی كریما له‌شه‌رو روبه‌روبوونه‌وه‌ی سه‌خت دابووه ، تا ئه‌م دواییانه و دروستكردنی پردی ستراتیژی به‌ستنه‌وه‌ی كریما به خاكی وشكایی رووسیا له گه‌رووی كریتچ دوا رووبه‌رووبونه‌وه‌ی سه‌ربازی روویدا و چه‌ندین ده‌ریاوانی سه‌ربازی لێ به‌دیل گیراو جیهانی هانی لێهاته ده‌نگ و رووسیاش هه‌ر وه‌ك ساتی دابڕان و به‌ستنه‌وه‌ی كریما هه‌ر مێشیش مێوانی نییه و نه‌بوو .
پهرهشێنكه ، وێرای كاری سیاسی بزنسمان و ملیاردێرێكی ناوداری ئوكراینی یه ، مه‌یلی به‌ره‌و رۆژئاوا‌و ئه‌وروپاو سه‌ربه‌خۆیی ئوكراییینهكانه له هه‌موو بوارێكی سیاسی و ئابوری و كه‌ڵتوری و ته‌نانه‌ت ئاینییش ، دوا كاریشی پچراندنی په‌تی ئاینیی كه‌نیسه‌یی بوو به‌هێنانه ده‌ری كه‌نیسه‌ی ناوداری كییف له‌ژێر كاریگه‌ریه‌تی كه‌نیسه و په‌تریاكی مۆسكۆ و سه‌ربه‌خۆ بوونی بریاری كه‌نیسه‌یی له كییف . ئه‌و چوارساڵه‌ی سه‌رده‌می پهڕهشهێنكه وێرای شه‌ڕو كاولكاری و له رۆهه‌ڵات و ناهه‌موارییه‌كان و له‌ده‌ست دانی دورگه‌ی كریما به سه‌رده‌می راگرتنی باری ئابوری و سه‌ربازی ئوكرانیاش ناوزه‌د ده‌كرێت بوژانه‌وه‌ی ئه‌و دووژێرخانهو سه‌ربه‌خۆیی بوونیش لهبریاردانی سیاسی به سێ ده‌ستكه‌وتی گرنگی پیترۆ پهرهشێنكه داده‌نرێت ، له‌كاتێكدا ئه‌و كه وڵاتی گرته ده‌ست ئه‌و ژێر خانانه‌ی وڵات به‌ره‌وه داڕمان ده‌چوون ، وێرای توانه‌وه‌ی كهڵتورو زمان و داب و نه‌ریتی ره‌سه‌نی میلی ئوكرایینهكان له نێو داب و نه‌ریت و كه‌لتور و زمانی رووسه‌كان ههرلهسهدهمی یه‌كێتتی سۆڤییه‌ته‌وه ، له‌ساڵی 1922 وه لهساتهی كییف و وڵاتی ئوكرایینا بوون به به‌شێك له سیاسه‌تی مۆسكۆ تا رۆژی 16-3-2014 جیاكردنه‌وه‌ی كریما لهكییف ، كه‌سایه‌تی ئوكرایینی له‌چاو كه‌سایه‌تی رووسی هاوڵاتی پله دوو هه‌ژمارده‌كرا .
هه‌ر له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ركابه‌رێكی دیكه‌ی پهرهشێنكه ، یولیا تیمۆشێنكۆیه . یولیا ئه‌و خاتوونه پۆڵاینهیه كه‌له دوای شۆرشی پرته‌قاڵی ، وه‌ك ئافره‌تێكی پۆڵایینی نازداری ئوكرایینی هاته سه‌رته‌خته‌ی شانۆی سیاسی ، سه‌رۆكی پارتی ( نیشتیمانه - ) ، ماوه‌یێكی باش له‌ده‌سه‌ڵات بوو ، له‌دوای ساڵی 2010 وه‌ك ئۆپۆزیسیۆنێكی سه‌رسه‌ختی ڤیكتۆر یانیكۆفیچی سه‌رۆك وه‌زیرانی لایه‌نگری رووسیا ده‌ركه‌وت و سیاسیی و دیبلۆماسییه‌تی دژی یانیكۆفیچ ده‌كرد ، دواتر خرایه زیندانه‌وه ، به‌ر بروبیانویهك بێ ماوه‌یێك له‌زیندان مایه‌وه و لایه‌نگرانی له‌سیاسه‌تكردن به‌رده‌وام بوون ، له‌دوای ئازاد بوونی ئه‌وجاره‌یان به‌ربژێرێكی ركابه‌ره بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئوكراینا .
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی رۆژی 31-3-2019 دا ناوی هه‌ردوو به‌ربژێر ( ئه‌ناتۆڵی گریستیسنكۆ و یوری بویكۆ ) دێن و به‌گوێره‌ی پێشبینی و راپرسییهكان بۆ ركابه‌رایه‌تی پهرهشهنكهی سه‌رۆكی ئێستا ئه‌وه‌نده جێی مه‌ترسی نیین ، چونكه گریستینسكۆ وه‌زیری پێشووی به‌رگری جه‌ماوه‌رو لایه‌نگرانی دیاری كراوی هه‌یه و یوری بۆیكۆش وه‌زیری وزه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی پێشووی یانیكۆڤیچ ، ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ده‌نگده‌رانی كییفی پایته‌خت و رۆژئاوای ئوكراینا ناشكێت وله‌و ناوه‌نده چوگرافیا چڕ‌و پڕانه‌ی دانیشتوان بێهێزه .
ئێستا ئوكراینا له ئان و ساتی خۆیهكلاكردنهوهدایه ، له‌دوای نه‌مانی یانیكۆڤیچ و له‌ده‌ست دانی كریم و چه‌ند شارێكی رۆژهه‌ڵاتی وڵات ، هه‌رده‌بێ چاوه‌روانی به‌ڵێنه‌كانی رۆئاوا و ئه‌مریكا بن تا له دنێپر بپه‌رنه‌وه و بگه‌نه به‌هه‌شتی خۆشگوزه‌رانی یه‌كێتی ئه‌وروپاو ناتۆی سه‌ربه‌گۆبه‌ندی خۆمه‌ڵاس دا‌و بۆ بێشه‌و لانه‌ی ورچه سپییه‌كه‌ی رووس . له هه‌ردوو باردا چ په‌ڕینه‌وه‌ی ئوكراینا له دنێپر یا مانه‌وه له قه‌راغ ، ورچه سپییه‌كه‌ی رووس ئایا هه‌ر ده‌سته‌وه‌ستان ده‌وه‌ستێت ..؟ یا ئه‌ویش گۆبهندێكی دیكه ده‌نێته‌وه ..؟
له‌كاتێكدا هه‌موو به‌ربژێره‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئوكراینا به‌رنامه و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنییان وه‌ك له كه‌مپینه‌كانی هه‌ڵبژاردنیان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن خۆشگوزه‌رانی هاوڵاتیانه‌و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی دارایی و كارگێڕییه ، به‌ڵام پرسی دورگه‌ی كریما له باگڕاوهندا كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی ئه‌و پرۆسه دیموكراتییه كه ناوی هه‌ڵبژاردنه .
ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی ئوكراینا ، كه نزیك و هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی ئیسرائیل و دانپانان و بریادانی تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا به به‌رزاییه‌كانی جۆلان وه‌ك به‌شێك له‌خاكی ئیسرائیل و ئاماژه‌پێدانی پۆمپیۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌دورگه‌ی كریما كه بۆ ئه‌مریكا كریماو جۆلان دوو بان و هه‌وایه‌ك نابێ .
له‌مرۆوه له 31-3-2019 ئیدی ئوكراینهكان چاویان لێیه یا له دنێپر بپه‌ڕنه‌وه و چڕنووكی ورچه‌كه‌یان لێدووربێ ، یا هه‌ر ورچه سپییه جوانه‌كه‌ی مۆسكۆ سه‌روه‌رییان بپارێزێ ..؟