سەركەوتنی ئیرادەی نیشتیمانپەرەوەران بە سەر داگیركەران وپیلانگێران ..
March 30, 2019
وتار و بیروڕا
بزاڤی نەتەوەیی كورد راستییەكی حاشاهەڵنەگرە. بێجگە لە پەرەنەسەندی سیاسی لە رابردوودا، لەم یان ئەو بەشەی كوردستانی دابەشكراو، خاوەن پێشینەیەكی درێژماوەو رەگی لە نیشتمان، مێژوو و كولتوور و نەریتە دێرینەكانی نەتەوەی كورد داكوتاوەو پێگەیشتنو پەروەردەی رۆژ لە دوای رۆژی سەر بە ئیرادەی هیچ نەتەوەیەك نیە، جیا لە نەتەوەی كورد.
مێژووی خەباتی نەتەوەی كورد بە مەبەستی پێكهێنانی دەوڵەتی نەتەوەیی لە هەركام لە بەشەكانی كوردستان لە قۆناخگەلێكی چڕوپڕ تێپەڕ بووە.بۆ ئەوەی ئەمڕۆ هەرێمی كوردستان خاوەنی ئاسایشێكی راستەقینە بێت، دەبێ لە تەك رەهەندەكانی دیكەی ئابووری و كۆمەڵگەیی و سیاسیی گرنگی بە رەهەندی سەربازی بدرێت، چونكە بەبێ هێزێكی سەربازیی چەكدار و رێكخراو پرۆژەی ئاسایشی نەتەوەییمان ناتەواو دەبێ، بە رای زانای ئەمریكی هانتیگتۆن لە سەردەمی بەجیهانیبوون دەبێ هێزی سەربازی خاوەنی تەكنەلۆژیای نوێ و چەكی پێشكەوتوو بێ، خاوەنی مۆڕاڵ و مەعنەویاتێكی بەرزی نیشتمانی بێ، بەردەوام مەشقی تازەی پێ بدرێ، بۆ ئەوەی خاوەنی سیستەم و دیسپلینی سەربازی بێ، چونكە نەبوونی ئەم خەسڵەتانە لە هێزێكی سەربازیدا، وا دەكات دەوڵەت توانای مۆبیلیزەكردن بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەكان لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە لاواز بێ، بۆیە پێویستە لە هەرێمی كوردستان پێشمەرگە لە چوارچێوەی دامەزراوەیەكی نیشتمانی رێك بخرێت و بە بەها بەرزەكانی نیشتمان پەروەردە بكرێت، چونكە ئەو ئەركەی پێشمەرگە دەیبینێ ئەركێكی نیشتمانی پیرۆزە.پارتی دیموكراتی كوردستان بە درێژایی 72 ساڵی خەباتێكی دوورودرێژی كردووە لە پێناو بە دەستهێنانی دەستكەوتەكانی كورد، خەباتی بەردەوامی كردووە و بە هەزاران شەهیدی داوە، تا میللەتی كورد بگاتە ئامانجەكانی خۆی، پارتی بۆ ئەوە دامەزراوە كە هیوا و ئاواتی خەڵكی كوردستان بێنێتە دی، هەروەها ئامادەیە قوربانی زیاتر بدات لە پێناو گەیشتنی گەلی كوردستان بە ئاواتەكانی، كە رێبازی بارزانی بریتییە لە ڕێبازی قوربانیدان لە پێناو نیشتمان، ئەویش بە دەوڵەت بوونی كوردستانە، كە هەر لە سەرەتای دامەزراندنی ئەو حزبەوە تا ئەمڕۆ كار بۆ ئەوە دەكات.پارتی تا ئەمڕۆرۆژ بۆ رۆژ فراوانتر و بە هێزتر دەبێت دەستكەوت لە دوای دەستكەوت بۆ گەلی كوردستان تۆمار دەكات، لە ڕۆژی دروستبوونیەوە تا ئەمڕۆ هەمیشە پارێزەری پاراستنی دەستكەوتە نەتەوەییەكان بووە و هەر كاتێكیش هەستی كردبێ، سەروەرییە نیشتمانییەكان لە مەترسی دابن، ئەوا بە بێ دوودڵی قوربانی داوە، چونكە هەمیشە خوێندنەوەیەكی بابەتیانەی دوور مەودای بۆ پرسەكان كردووە و ژیرانە هەنگاوی ناوە بەرەو ترۆكی سەركەوتن.
پارتی یەكێك بووە لە پێداویستییەكانی مێژوو توانیویەتی هەموو ئاییدیەكان لە ژێر چەترێكدا كۆ بكاتەوە، ئەویش چەتری پاراستنی نیشتمان و نەتەوەییە، پارتی خۆی بە خاوەنی گەلەكەی دەزانێت و باوەڕی بە فڕە ئایینی و دیموكراسی هەیە، هەر لەبەر ئەوەش گرەوی لە هەموو هێزە سیاسییەكانی دیكەی بردۆتەوە.
وەكو هەمیشە پارتی پارێزەری مافەڕەواكانی خەڵكی كوردستان بووە كە لە رۆژی دامەزراندنیەوە تا ئەمڕۆ، دوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر و خیانەت لە میللەتی كورد ،گەلی كوردستان بە چاوی ئۆمێدەوە سەیری هەنگاوەكانی سەركردایەتی پارتی دەكات بۆ هەنگاونان بەرەو دروستكردنی دەوڵەتی كوردی.
گەلی كوردستان هەموو رێگاكانی لەگەڵ عێراق تاقیكردەوە، جگە لە كیمیاباران و ئەنفال و دەربەدەری و نان بڕین هیچی دیكەی بۆ نەماوەتەوە، لە ئێستاتەوە چاوەروانی هەنگاوەكانی بەغدا دەكرێ بۆ جێبەجێكردنی ماددەی 140 و گەرانەوەی كەركووك بۆ باوەشی كوردستان بۆ ئەوەی لە شەڕ و نەهامەتییەكان دوور بێت و لەگەڵ عێراق ببنە دوو دراوسێی باش، بۆ ئەوەش پێویستە هەموو هێز و لایەنە سیاسییەكان دەست لەناو دەست كار بكەین لە پێناو بە دەستهێنانی مافەرەواكانمان ئەوەی خوێنی شەهیدان و قوربانییانی سەد ساڵ خەبات و تێكۆشان بە بەرهەم و دوا ترۆپكی سەركەوتن بگات و ئایندەیەكی رۆشن بۆ نەوەكانی داهاتوومان بنیات بنێین. دەسەڵاتدارانی بەغدا لە ماوەی 10 ساڵی رابردوو، بە پاڵپشتی هەندێك كەس ولایەن كە رێنیشاندەریان بوون بە هەموو توانایەكەوە پیلانەكانیان خستەگەرٍ تا چۆك بە ئەزموونی هەرێمی كوردستان دابنێن و ئیرادە و شكۆی گەلی كورد بخە ژێر رٍكێڤی خۆیان و ئەگەر پێیمان بكرێ ئەوا لاوازی بكەن ، بۆ لە هەڵمەتێكی زۆر دوژمنكارە بە تامی رژێمەكانی رابردوو گەمارۆیەكی چرٍ و هەنگاو بە هەنگاو و دواتر بە هێرش و داگیركاری پرۆسەكەیان جێبەجێ كرد و لە هەمان كاتیشدا زۆر هەوڵیان دا دەستووری عێراق كە تێیدا مافەكانی گەلی كورد تێیدا مسۆگەر بوو ، بە سوودی خۆیان بقۆزنەوە و گەلی كورد و هەرێمەكەی گۆشەگیر بكەن ،بەڵام سیاسەتی حەكیمانە و خۆراگری میللەتی كورد و پێشمەرگە قارەمانەكان توانیی گشت ئەو پیلانانە پووچەڵ بكاتەوە . هەروەها سەركەوتنی گەلی كورد لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە ئاستی یەكەم لە عێراق و ئینجا پارتی دیموكراتی كوردستان لە سەر ئاستی كوردستان وایكرد كە بەغدا بگاتە ئەو راستییەی كە گەمارۆ و تانكی ئابرامز ناتوانێ گەلی كورد ناچار بكات ژێر دەستی بەغدا بێ ، بۆیە ، بانگێهشتی فەرمی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا ئەم تێڕوانینە پاڵنەرە گرینگ و پڕ بایەخەکەی سەرۆک بارزانی بوو بۆ بەغدا ،ئەمەش وای کرد کەشێکی ئەرێنی لەنێوان هەرێم و بەغدا بێتە ئاراوە ،ئەم کەشە ئەرێنی یە پاڵنەرە تا بەستەڵەکی ناکۆکی نێوان ھەولێر و بەغدا بەرەو توانەوەی یەکجارەکی بڕوات ئەگەر سەردان و گفتووگۆکان بە ئاراستەی گەیشتن بە رێککەوتنی یەکجارەکی بەردەوام بێت , وەک یەکەم هەنگاو و پیشاندانی نیەت پاکی لە جێبەجێ کردنی ماف و داخوازیە سیاسی و سەربازی و ئابوریەکانی هەرێمی کوردستان حکومەتی ناوەندی پابەند بوو بە ناردنی موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان کە مالیکی و ستافەکەی لە حکومەت لە چوارچێوەی بڕینی بەشە بودجەی هەرێم ماوەی پێنج ساڵە فەرمانبەرانی هەرێمیان توشی نیو موچەیی کرد و بەو هۆیەشەوە هەرێمی کوردستانیان خستە ژێر ئابلوقەیەکی سەختی ئابوری ،بەڵام خۆراگری گەلی كورد و قارەمانیی هێزی پێشمەرگە و قوربانیدانی بەرامبەر بەو پیلانە شوومانە توانیی گەلی كورد جارێكی تر بەهێزتر و خۆراگرتر بەردەوامی بدات بە كاروانی خەبات و تێكۆشانی تا گەیشتن و بەدیهێنانی مافەرەواكانی ..