بەڵگە هەیە کە پارتی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەری ئەنجامداوە
March 30, 2019
وتار و بیروڕا
١ــ یەکێتی دەڵێ: حەیدەر عبادی شاهیدی داوە کە کەرکوکی لە یەکێتی نەکڕیوە و لە باڵێکی ناو یەکێتی کڕیوە.
٢ــ کاک کۆسرەت دەڵێ: کاڵفامەکانی ناو یەکێتی خیانەتیان کرد و کەرکوکیان فرۆشت.
٣ــ کاک مەلا بەختیار دەڵێ: فەیسبووک بازەکانی ناو یەکێتی خیانەتیان کرد.
٤ــ کاک پاڤێڵ تاڵەبانی دەڵێ: لە کۆی پەنجا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی واژۆی سی و هەشت ئەندامم لایە کە لەگەڵ حەشدی شەعبی رێک بکەوین.
٥ــ شێخ لاهور دەڵێ: من هەڵەم کرد، هەڵەکە بووە هۆی ئەوەی کەرکوک لەدەست بدەین.
٦ــ ئاڵا تاڵەبانی دەڵێ: کەرکوک شارێکی عێراقییە و گەڕێنرایەوە باوەشی نیشتیمان.
٧ــ هەریەک لە نوری مالیکی و هادی عامری و حەیدەر عەبادی سوپاسی ئەو باڵەی یەکێتیان کرد کە بەبێ خوێن رشتن کەرکوکی رادەست کردن.
٨ــ عەبدولئەمیر یاروڵڵە فەرماندەی هێزە هاوبەشەکان دەڵێ: کاتێ گەیشتینە ناو کەرکوک پەرلەمانتارانی یەکێتی لە بەغدا و بەرپرسەکانیان لە سلێمانی بەردەوام پەیوەندیان پێوە دەکردم کە تا هەولێر و دهۆکیش نەگرین نەوەستیت.
ئەو چەند بەڵگەیە مشتێکن لە خەرواری ئەو بەڵگانەی کە یەکێتی لە ١٦ی ئۆکتۆبەر لە ئاوی حەیات پاکترە و پارتی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەری ئەنجام داوە, کەچی زوڵم لە یەکێتی دەکەن و دەڵێن: یەکێتی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەری ئەنجام داوە، خوایە ئەو زوڵمە قبوڵ نەکەی کە لە یەکێتی دەکرێ و بە ناڕەوا بوختانی بۆ هەڵدەبەستن و تۆمەتی دەدەنە پاڵ.