ئەگەر ئاورێك لە مێژوویی نزیكەی چەند ساڵی رابردوو و گەڕانەوەی دۆخی هەرێمی كوردستان دوای ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان و ئینجا هەوڵی سرٍینەوەی قەوارەی دەستووری هەرێمی كوردستان لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا بە ھۆی شەڕی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش و قەیرانی دارایی و پەرتەوازەییی لایەنە سیاسییەكانەوە ھەرێمی كوردستان قۆناغێكی سەختی دەرباز كرد و چاودێران ھاوڕان لەسەر ئەوەی كە ھەرێمی كوردستان لە قۆناغی گەشەی ئابووری و سیاسیدایە و پێویستە پڕۆسەی سیاسی بكەوێتەوە ڕەوشی ئاساییی خۆی بۆ ئەوەی پێكەوە داھاتوویەكی باشتر گەرەنتی بكرێت.پێویستە ھەندێ ھێڵی گشتی ھەبن و ھەموو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان پابەند بن بەو ھێڵە گشتییانەوە تا لە ڕووی سیاسییەوە سەقامگیریی تەواو بۆ ھەرێمی كوردستان بگەڕێتەوە. ھێڵە گشتییەكان بەھێزی و سەربەخۆییی دامودەزگاكانی ھەرێمی كوردستان و چۆنیەتیی پەیوەندیی نێوان ھەرێم و بەغدا، بەتایبەتی لە پرسە چارەنووسسازەكانی، وەك پرسی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.ھاوڕایی و یەكھەڵوێستیی ھێز و لایەنە كوردستانییەكان بۆ قۆناغی ئێستای گەشەكردنی ھەرێمی كوردستان بەرامبەر ئەو پێشھاتانەدا كە ڕوو دەدەن زۆر گرنگە، لە داھاتووشدا گرنگە كە گوتارێكی ھاوبەش ھەبێت. شتێكی ئاساییە جیاوازی لە بۆچوونی حزبەكاندا ھەبێت، لە ھەموو دنیاش ئەوە نۆڕماڵە، بەتایبەتی لە وڵاتە پێشكەوتووەكاندا جیاوازییەك ھەیە لە وردەكاریدا ئەوەیدا كە چۆن سیاسەتی دارایی و سیاسی و ئەمنی بەڕێوە دەبەن، ئەمانە نابنە كێشەیەك بۆ ئەوەی پەرتەوازەیی زیانی لێ بكەوێتەوە، لەبەر ئەوەی ھەر جیاوازییەك ھەبێت لە ھەڵوێستی لایەنە سیاسییەكاندا كارێكی مەترسیدار نییە، ئەوەی جێگەی مەترسییە، نەبوونی یەكهەڵوێستی لە پرسە چارەنووسسازەكاندایە، كە دەبێ بە پاڵپشتیی یەكدی ڕووبەڕووی تەحەدیات و ھەڕەشەكانی سەر ھەرێمی كوردستان ببنەوە.پارتی و یەكێتی پێشتر ڕێككەوتنیان ھەبووە، ھەندێ بنەمای ھاوبەشیان ھەیە و پێشتریش كاریان لەسەر كردووە و پێكەوە بوونە، ڕاستە ھەندێك جار پەیوەندیی نێوان پارتی و یەكێتی ھەوراز و نشێوی تێدا بووە، بە بڕوای من دوای ئەوەی پارتی و یەكێتی پێكەوە حكوومەت پێك دێنن، ئەو گرفتانەی ڕابردوو كەمتر دەبنەوە و زیاتر تەبا دەبن. لە رابردوو ، ئێستا و داهاتووە ستراتیژی قوتابخانەی كوردایەتیی روون و ئاشكرایە ئەویش ڕەچاوگرتنی بەرژوەندییە باڵاكانی خەڵكی كوردستان بووە . سەرۆک بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان زۆر هەوڵیان داوەو دەدەن کە کوردستانێکی بەهێز بونیات بنێن لەم قوناغەی ئێستادا بەڵام کاتێک لایەنی سیاسی سەرەکی تر ئیرادەی سیاسی خوی دۆڕاندبێت و نەتوانێت بڕیاری یەکلاکەرەوە بدات بۆ بەشداربوون لە پڕۆسەی سیاسی وڵات دا زۆر ئەستەمە ئەو کوردستانە بە هێزەی کە هەموو کوردێکی دڵسوز خوازیاریەتی بێتە ئاراوە کەواتە لە کوتایی دا ماوە بڵێم پارتی دیموکراتی کوردستان چ چارەسەریەکی پێییە بۆ کوتایی هێنان بەم مەسەلەیە لەگەڵ لایەنی بەرامبەر ئایا دەچێتە ژێر باری داواکاریە نامەعقولەکانیان یانیش ڕێگای تر دەگرێتە بەر و هاوپەیمانی لەگەڵ لایەنەکانی دی دەکات بۆ پێکهێنانی حکومەت؟ وەڵامی ئەم پرسیارانە بە جێ دەهێڵین بۆ داهاتوو، بۆیە دەبێ لایەن و حزبە سیاسیەکان لە ئاست ئەم ڕەوشە سیاسیە هەنوکەییەدا بن و بیر لە یەکڕیزی و تەبایی ماڵی کوردی بکەنەوە و هەموویان پێکەوە بەرەو کوردستانێکی بەهێز هەنگاو بهاوێژن.پارتی دیموکراتی کوردستان، چەندین جار ئەوەی ڕاگەیاندووە، ئەوان لە مامەڵەیان لەگەڵ یەکێتی تەنیا حیسابی ژمارەی کورسییان نەکردووە، بەڵام یەکێتی ڕازی نییە بەو پۆستانەی لە کابینەی نوێ بۆی دانراون، کە خۆی دەبینێتەوە لە جێگری سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی پەرلەمان و چەند وەزارەتێکی سیادی، بەڵکو لە ماوەی ڕابردوودا یەکێتی بەردەوام داواکارییەکانی لە هەڵکشاندا بووە و لە ئێستادا داوای وەزارەتی ناوخۆ و پشکی خۆی لە سەرۆکایەتی هەرێمیش دەکات، بە بڕوای بەشێک لە چاودێران، گۆڕانکاری لە داواکارییەکانیان و جێگر نەبوونی بڕیارەکانی یەکێتی، بەشێکی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کێشەی نێوخۆیی لە نێو حیزبەکەدا هەیە و لەسەر کاندیدەکانیان بۆ پۆستەکان پێویستیان بە کاتی زۆر و کۆبوونەوەی زۆر هەیە، ئەمەش وایکردووە کاریگەری لەسەر دانوستانەکان هەبێت. پارتی بەشیوەیەکی ئیجابی مامەڵەی لەگەڵ یەکێتی کردووە و بە تەنیا حیسابی کورسی نەکردووە، بە پێی ئەو پۆستانەی بۆی دانراوە، بەڵام یەکێتی دەبێت هەڵوێستی خۆی ڕوونتر بکاتەوە، کە ئایا مەبەستێتی کابینەی نوێی هەرێم پێک‌بێت یا نا؟ چونكە پاساوهێنانەو ە و كات بە هەدەر دان بە ناوی ئەم پۆست و ئەم وەزارت زیان بە متمانەی نێوان هاوڵاتیان و هێزە سیاسییەكان لەلایەك و لایەكی تریش پرۆسەی دیموكراسی و هەڵبژاردن دەباتە جێی پرسیارەوە و لە هەمانكاتیشدا ئاستەنگ لە بەردەم جێبەجێكردنی پلان و پرۆە خزمەتگوزارییەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستان دروست دەكات ، بۆیە، نابێ و ناكرێت هیچی تر پرسی پێكهێنانی كابینەی نۆیەم و سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لەمەی ئێستا زیاتر دوا بكەوێت . ئیتر كاتی ئەوە هاتووە كە حكومەتێكی بەهێز و خزمەتگوزار لە ئاست چاوەروانییەكانی خەڵكی كوردستان ئاوا بكرێت و چوار ساڵی ئایندەمان ببێتە گرنگیدان و پێشگەوتن لە گشت سێكتەرەكان .گه‌لی كوردستان له دوای دیاریكردنی به‌ربژێره‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمدا له چاوه‌ڕوانیی كوردستانێكی به‌هێزدایه، له چاوه‌ڕوانیی هێنانه‌دی ئه‌و دروشمهیدایه كه به‌رنامه‌ی كاری حوكمداریی ده‌وڵه‌تی كوردستانه و، پارتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له 30 /9/2018 بانگه‌شه‌ی پێكرد و تیایدا سه‌ركه‌وتنێكی مه‌زنی به ده‌ست هێنا.
كوردستانێكی به‌هێز پاكێجی كاری دهوڵهداریی ئایندهی ئه‌و كوردستانه‌یه كه پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستانی ئه‌نجام داوه و، كاره‌ساتی 16ی ئۆكتۆبه‌ری داگیركردنی كه‌ركووكی بینیوه و به سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی پارتی و بارزانی له داستانه‌كانی پردێ و سحێلا و مه‌حموودییه و مه‌خموور شاد بۆته‌وه و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌زموونی حوكمڕانیی ده‌وڵه‌تداری له داگیركردن و پرۆسه‌ی سیاسیی كوردستانی له پاشكۆیه‌تی و توانه‌وه له نێو حوكم و هه‌ژموونی به‌غدا و نه‌جه‌ف و كوفه رزگار كرد و وه‌ستانێكی به‌هێزیشی به هه‌ژموون و ده‌ستی ده‌ره‌كی و ناوخۆییش كرد. پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌رۆك بارزانی به دیسپلین و پره‌نسیپه‌وه، هه‌ردوو پیاوه شیاو و ئه‌زموونداره‌كانی نیچیرڤان بارزانی و مه‌سروور بارزانی بۆ جومگه هه‌ره باڵا و هه‌ستیاره‌كانی ده‌وڵه‌تداری و حكومڕانی بۆ ئه‌و كوردستانه‌ی كه كوردستانیان ده‌یانه‌وێت، به‌ربژێر و ده‌ستنیشان كردووه و وا هه‌نگاو به هه‌نگاو به به‌رنامه و نه‌خشه‌ی تۆكمه‌ی نه‌گوتراو و نه‌بینراوی میدیایی ده‌چێته پێش.به‌رێزان نێچیرڤان بارزانی و مه‌سروور بارزانی سه‌رباری تایبه‌تمه‌ندیه‌تی كار و پێگه‌ی باڵایان له نێو حوكمڕانیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، پشتگیریی ته‌واوی سه‌رۆك بارزانی‌یان هه‌یه و پشتئه‌ستووری ئه‌زموونی پارتی دیموكراتی كوردستانیشن له پڕۆسه‌ی حوكمڕانیی ده‌وڵه‌تداری و سوود له ئه‌زموونی گه‌لان و وڵاتانی پێشكه‌وتووی وه‌ك مالیزیای مههاتێر محه‌مه‌د و، رووسیای سه‌رده‌می پووتین و مهدیڤێد وه‌رده‌گرن بۆ كوردستانێكی به‌هێز و حوكمه‌تێكی تۆكمه‌ی پته‌و پیاوه شیاوه‌كانی ده‌وڵه‌تداری ده‌بنه ناونیشان و ناسنامه‌ی تازه كوردستانێكی بههێزلە