(کۆشی نێچیرڤان بارزانی وەک هەمیشە باوک ئاسا)

(کۆشی نێچیرڤان بارزانی وەک هەمیشە باوک ئاسا)

٭ڕاستە ئێمە خاوەنی دەوڵەتی خۆمان نین و دابەشکراو داگیراوین بەڵام ئەم پارچەی باشور وەک ژیلەمۆو باوکێکی خەمخۆر هەمیشە خۆی بەخاوەنی هەرکوردێک دەزانێت و پارتی و بارزانی ئەم خاوەندارییە دەکەن و بەس

٭(کۆچەر بیرکار)ئەو کوڕە کوردەی خەڵاتێکی گەورەیی جیهانی لەبواری(بیرکاری- ماتماتیک)بەدستهێناو لەسەر ئاستی جیهان سەری گەڵەکەی بڵندترکرد هەرئەوکات بارزانی ڕابەرفەرمووی(وەک یەکێک لەو چل ملیۆن کوردە کەهەیە شانازیت پێوەدەکەم) ئەمڕۆش لەسەر ئاستی سەرۆک وەزیران و وەزارەتی خوێندنی باڵاو زانکۆی سەڵاحەدین ڕێزلێنانێکی شایستەی پێشکەشکرا

٭ئەو مەراسیمە گەورە کە(نێچیرڤان بارزانی) وەک سەرۆک وەزیران و خۆبەخاوەن زان و باوک ئاسا ڕێکی خستبوو شاهێدی و گەواهی ئەوەن کۆشی باوک ئاسایی نێچیرڤان بارزانی هەمیشەو بۆ هەرکوردێک لەم سەر گۆی زەوی کراوەیەو ئاماژەیەکیشە بۆ خودی(کۆچەر بیرکار)کە ئێمە خۆمان بەخاوەنی تۆدەزانین و تۆ بێکەس و بێ ماڵ و بێ پشتیوان نیت و بارزانی و باشوری کوردستان و حکومەتەکەی خاوەنداریت دەکەن

٭(حسن عەلەوی)نوسەری ناوداری عێراقی دەمێک پێش ئێستا ووتی نێچیرڤان بارزانی پیاوی کردارو سیاسیەکی واقیعبین و ووردو درشتەو دەزانێت چۆن هەنگاوەکانی دەنێت کەدڵنیام ئەم مەراسیمە پڕلەجوانیەی ئەمڕۆش لەچوارچێوەی ئەو هەنگاوە گرنگانەدایە

٭مەراسیمی ئەم ڕێزلێنانە تەنها دیوە زانسیتەکەی نیەو بەس بەڵکو لەدیوە سیاسیەکەیدا نێچیرڤان بارزانی و حکومەتەکەیی و حیزبەکەی بەو کوڕە کوردەو هەموو تاکێکی کوردستانیان ووت لەهەرکوێ بن و تائەو شوێنەی لەتواناماندابێت خۆمان بەخاوەنتان دزانین و هەرگیز خۆتان بە بێ خاوەن مەزانن و پاڵپشت و پشتیوانتانین و بەردەوامبن لە داهێنان و سەربەرزی گەلەکەتان

٭ لێرەوە دەبێت بای ئەوە ئینسافمان هەبێت کەشاهیدی کۆشی باوک ئاسایی نێچیرڤان بارزانی بین و ووێڕای دەستخۆشی دڵخۆشبین بەم هەنگاوانەو وەک هەمیشە بۆ ئایندەی دەووڵەتسازی بەم دەوەڵەتدارە بڵێین چاومان لەهەنگاوی زیاتری تۆیە.
Top