چەند پێشنیارێک

چەند پێشنیارێک
مێژووی کورد پڕیەتی لە خۆشی و ناخۆشی, هەڵوێستی شۆڕشگێڕی شۆڕشگێڕان و ملکەچی و خۆ بەدەستەوەدانی ملکەچ و خۆ بەدەستەوە دەران, جا بۆ ئەوەی خۆشی و ناخۆشیەکان لەبیر نەکەین و وەک شۆڕشگێر بمێنینەوە و لە خۆ بەدەستەوەدانیش دوور بکەوینەوە پێشنیار دەکەم.
١ــ رۆژی ٣١ی ئازاری ساڵی ١٩٤٧ کە رۆژی لە سێدارەدانی پێشەوا قازی محەمەدە بکرێتە رۆژی شەهید.
٢ــ رۆژی ١٨ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٤٧ کە رۆژی پەڕینەوەی بارزانی نەمرە لە رووباری ئاراس و لە گۆڕنانی خەونی سێ داگیرکاری کوردستانە بکرێتە رۆژی هەڵوێست و تۆڵە.
٣ــ رۆژی ١١ی ئەیلولی ساڵی ١٩٦١ کە رۆژی دەستپێکی شۆڕشی مەزنی ئەیلولە وەک شۆڕشێکی سەرتاسەری بکرێتە رۆژی پێشمەرگە.
٤ــ رۆژی ١٢ی ئایاری ساڵی ١٩٧٤ کە رۆژی لە سێدارەدانی لەیلا قاسمە بکرێ بە رۆژی (ئەی رەقیب) چونکە لەیلا قاسم بەدەم چوونی بۆ ژێر پەتی سێدارە (ئەی رەقیب)ی دەچڕی.
٥ــ رۆژی ١٣ی تەموزی ساڵی ١٩٨٩ کە رۆژی تیرۆر کردنی دکتۆر قاسملۆیە بکرێتە رۆژی تیرۆر.
٦ــ رۆژی ٢٥ی ئەیلولی ساڵی ٢٠١٧ کە رۆژی ریفراندۆم و رابوونی نەتەوەییە بکرێتە رۆژی کوردایەتی.
٧ــ رۆژی ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧ کە رۆژی فرۆشتنی کەرکوک و شەرفرۆشتنی گرووپێک بوو بە ئیرادەی سەبەخۆخوازانەی خەڵکی کوردستان بکرێتە رۆژی خیانەت.
٨ــ رۆژی ٢٠ی ئۆکتۆبەر کە رۆژی داستانەکەی (پردێ)و پووچەڵ کردنەوەى گەورەترین پیلانی سەر دەستکەوتەکانی کورد بوو بکرێتە رۆژی بەرگری.
٩ــ یەکێک لە رۆژەکانی چوونی بارزانی نەمر بۆ یارمەتیدانی شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران لە باکوری کوردستان یان چووونی بۆ پشتیوانی لە کۆماری کوردستان لە رۆژهەڵات بکرێتە رۆژی سنووربڕی دەستکرد.
Top