لە پێناو پاراستنی متمانە ودیموكراسی نابێ‌ چیتر كاتی پێكهێنانی حكومەتی كوردستان دوا بكەوێت ..

لە پێناو پاراستنی متمانە ودیموكراسی نابێ‌ چیتر كاتی پێكهێنانی حكومەتی كوردستان دوا بكەوێت ..
ئەوی‮ ‬لە ئێستادا و دوای شەش مانگ خەڵكی كورد چاوەڕێی‮ ‬دەكات خێرا پێكهێنانی‮ ‬كابینەی‮ ‬نوێی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانە چونكە خەڵكی‮ ‬كوردستان ئومێدی‮ ‬زۆریان لەسەر كابینەی‮ ‬نوێی‮ ‬حكومەت هەڵ چنیوە و بەو هیوایەن كەتەواوی‮ ‬كێشە داراییەكان و كێشەناوخۆییەكان چارەسەربكرێن و حكومەتێكی‮ ‬بەهێزتر لەجاران بێتەكایەوە،بەحوكمی‮ ‬ئەوەی‮ ‬پارتی‮ ‬بەهێزێكی‮ ‬زیاتر لەجاران و دەستكراوەتر لەجاری‮ ‬پێشوو حكومەتێكی‮ ‬نوێ دادەمەزرێنێت .ئەمە قۆناخێكی‮ ‬نوێ دێنێتە پێشەوە كە لای‮ ‬پارتی‮ ‬50‮ ‬بە‮ ‬50‮ ‬كۆتایی‮ ‬هاتووە و لەسەرئەساسی‮ ‬دەنگەكانیان مامەڵە لەگەڵ لایەنەكان دەكات،هەرلایەنێكیش كە بەژداری‮ ‬حكومەت دەبێت،‮ ‬بەدیدی‮ ‬پارتی‮ ‬دەبێت پەیمان و بەڵێن بدات كە تاكۆتایی‮ ‬لەگەڵیان بێت نەك لەنیوەی‮ ‬ڕێگا جێیان بێلێت وەك لە پێشووتر‮ ‬ڕوویدا‮.دەستنیشانكردنی كەسایەتیەكی وەكو نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەبێتە هۆكارێكی گرنگ بۆ زیاتر پتەوتركردنی پێگەی كوردستان لە عێراق و ناوچەكەدا، كە جگە لەوەی رۆڵی دیاری هەبووە لە خەباتی سیاسی و سەربازی و ئیداری و دیبلۆماسی لە ماوەی رابردوو كە كوردستان كەوتە قۆناغێكی مەترسیدار توانی بەسەر قەیرانەكان دا سەربكەوێت و بەستەلەكەكان بشكێنێت و دەرگا دیبلۆماسیەكان بە رووی كوردستان دا بكاتەوە، هەروەك دەستنیشانكردنی مەسرور بارزانی بۆ پۆستی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەسپێكی هەنگاونانە بۆ بنیاتنانی كوردستانێكی بەهێز و دابینكردنی ئارامی و سەقامگیری بۆ كوردستانیان كە جگە لەوەی لە ماوەی رابردوودا بەرێزیان سەرپەرشتی گرنگترین دەزگای پاراستنی كوردستانی كردووە لە هەمان كاتیشدا لە چوار ساڵی رابردوودا وەك پێشمەرگەیەك لەتەك سەرۆك مەسعود بارزانی باوكی لە سەنگەری بەرگریكردن دابوو دژ بە تیرۆریستانی داعش و داگیركەرانی كوردستان، هەموو ئەمانەش وایكردووە خەڵكی كوردستان بە ئومێدەوە لە چوار ساڵی داهاتووی حوكمرانی كوردستان بروانن كە بەمەش وەك هەمیشە ئەركی پارتی قورستر دەبێت بۆ درێژەدان بە كاروانی ئاوەدانی و خزمەتكردن، چونكە رابردوو دەریخست كە پارتی لە خزمەتكردنی خەڵكی كوردستان هه میشه پێشەنگ بووە..ئەگەر هەڵوەستەیەكی وردبینانە لە سەر هەر دوو كەسایەتی دەستینیشانكراویی پارتی دیموكراتی كوردستان بەرێزان نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانیی بكەین ، بۆمان روون دەبێتەوە كە جگە لە ئەزموونی پێشمەرگایەتی و هەر دووكیان قوتابیی متمانە پێكراو و پەروەردەی سەرۆك بارزانین و خاوەن ئەزموونێكی دیار و بەرچاون لە دەوڵەتداری و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات و بەكردەوەش لە ماوەی رابردوویی رووداو و پێشهاتەكان ئەو راستییە سەڵمێنرا .گەر ئەزموونی هەشت كابینەی حكومەتی هەرێمی كوردستان شی بكەینەوە، لە قۆناخەكانی سەرۆكایەتیی نێچیرڤان بارزانی، ئەم راستییەمان بۆ دەسەلمێنێت كە هەنگاوی باش بەرەو عەقڵییەت و سیاسەتی دەوڵەتمەداری و دامەزراوەیی چووین، پاش ئەزموونێكی شۆڕشگێڕیی دوورودرێژ و سەخت، هەڵبەتە قۆناخەكانی بە دامەزراوەییكردن و دروستكردنی مرۆڤی دەوڵەت و عەقڵییەتی دەوڵەت سەختە و بەردەوامە، بەڵام هەر چۆن بێت لە كاركردن بۆ بونیادنان لە ئاستەكانی ئابووری، سیاسی، كۆمەڵایەتی، ئەمنی، سەربازی، دیپلۆماسی، بنەمایەكی مرۆیی نیشتمانی لە كوردستان پەیدا بوو.نێچیرڤان بارزانی لە ئەزموونی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران لە یەك مەسافە راوەستا لە هەمبەر هەمووان و سەیری هەمووانی كرد، بە یەك ئاست و پێوەری سەرەكی و دڵسۆزی و نیشتمانپەروەری بوو. بۆیە ئەنجومەنی وەزیران بە بازنەیەكی گرنگی ئاسایشی نەتەوەیی هەژمار دەكرێت، بەڵكو بە بنكەی سەرەكی لە بەرفراوانی و هەمەجۆریی كارەكان كە بە پلەی سەرەكی پەیوەستن بە هاووڵاتییەوە.مسرور بارزانی وەك راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم و پەروەردەی قوتابخانەی پارتی و بارزانی، بە عەقڵییەتێكی بەرپرس و قووڵ و فراوان سەیری مەسەلەكانی ئاسایشی كرد، تا گەیشتە ئاستی ئەو سەقامگیرییە ئەمنییە لە هەرێمی كوردستان، كە وەك نموونە سەیر دەكرێت لە ناوچەكە، هەروەها مامەڵەكردنی بەڕێزیان لەگەڵ دۆسێیە گرنگەكانی ئاسایشی نەتەوەیی لەسەر بنەمای خوێندنەوە و شیكردنەوە و عەقڵانییەت بوو.ئەزموونی حزبێكی مێژوویی وەك پارتی دیموكراتی كوردستان پتر لە حەفتا ساڵ لە خەباتی سیاسیی مەدەنی و چەكداری دەرئەنجام و پاڵپشتیی روونی پرەنسیپەكانی ئەم حزبە بوون، كە زۆرجار قوربانیی راو سازش نەكردن بووە لەسەر مافەكانی ئەم گەلە. هەڵبەتە پەیوەندییە نیشتمانی و عێراقی و ئیقلیمییەكان بەڵگەی ئەم راستییەن، بۆیە لە نەخشەكێشان بۆ دەستنیشانكردنی وێنەو تابلۆ سیاسییەكانی داهاتووی كوردستان، خۆی وا دەبینێت كە تەواوكەری ئەزموونی مێژوویی پارتی و بارزانی-یە بە بەهەیكەلكردنێكی تازە، سەرۆك بارزانی وەك مەرجەعێكی نیشتمانی و نەتەوەیی و سەرۆك حزبێكی مێژوویی، نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆكی هەرێمێكی بە دامەزراوەییكراو كە لە داهاتوودا بەرەو گۆڕانكارییەكی گرنگی جۆراوجۆر دەچێت، لەبەر رۆشنایی ئەزموون و عەقڵییەتی دەوڵەتمەداری، مسرور بارزانی وەك سەرۆك حكومەتێكی تازە لە ئەرك و كاری تازەیدا، بۆیە، ئاوێتەبوونی دوو ئەزموونی دەوڵەتداری و ئاسایشی و سەقامگیری هەنگاوەكان بە ئارٍاستەی حكومەت و كوردستانێكی بەهێزتر خێراتر دەكات ..
Top