بنیاتنانی مرۆڤــ پێویستییەکی نیشتمانی و نەتەوایەتیيە

بنیاتنانی مرۆڤــ پێویستییەکی نیشتمانی و نەتەوایەتیيە
دامەزرێنەرو یەکەم سەرۆکی ووڵاتی میرنشیەکانی عەرەبی یەکگرتوو شێخ زاید سولتان ئال نھیان دەلێ" بنیاتنانی مرۆڤ لە قۆناخی داھاتوو پێویستیەیەکی نیشتمانی و نەتەوایەتییە پێش بنیاتنانی کارگەکان و دامەزراوەکان، چونکە بەبێ مرۆڤی باش ناتوانین گەشەسەندن و چاکەخوازی بۆ ئەو میللەتە بەدەست بھێنین".
بێگومان ئەزموونی ووڵاتی میرنشیەکانی عەرەبی یەکگرتوولە سەدەستی "شێخ زاید" ئەزموون و نموونەیەکی زیندووە لەو ناوچەیە لە پێشکەوتن و گەشەسەندنی سەرتاپای ووڵات بەتایبەتی کە لە بنیاتنانی مرۆڤ دەستیان پێکرد و ھەروەکو یەکەم سەرۆکی ئەو ووڵاتە دەلێ یەکەم دەستپێکردنمان دەستمان کرد بە بنیاتنانی مرۆڤ و دابین کردنی پێداویستیەکانی بنیاتنانی مرۆڤ و دۆزینەوەیان و ھێنانیان لە ووڵاتانی دەرەوە بۆ ئێرە ، ئینجا دەستمان کرد بە ھەنگاوەکان، بەو دیدگایەوە زاید دەستی کرد بە بنیاتنانی مرۆڤ و بنیاتنانی ووڵات کە سەرەتا لە کۆمەڵەیەکی بچووک لە تیرەکەیەوە دەستیکرد دواتر لە میرنشینی ئەبو زەبی کە پێک دەھات لە چەند تیرەو کۆمەڵەیەک دواتر بیرۆکە کەی پەرەپێدا بۆ ئەوەی ھەموو ووڵاتی میرنشینەکانی عەرەبی یەکگرتوو بگرێتەوە وەکو یەکەم یەکگرتوویی عەرەبی سەرکەوتوو کە پێشتر ووڵاتەکەیان پارچە پارچە بوو کە ھەموو مرۆڤی دانیشتووی ووڵاتەکەی سوود لە دیدگاکەی ببینێت کە لەسەر زەوی ووڵاتەکەی نیشتەجێیە. بێگومان سەرەتا دەستیان کرد بە دروستکردنی قوتابخانە و زانکۆ بۆ بنیاتنان و فێرکردنی مرۆڤ و بڵاوکردنەوەی زانست و زانیاری، دواتر بنکەی تەندروستی و نەخۆشخانەیان دروست کرد بۆ پاراستنی تەندروستی مرۆڤ و دابین کردنی ئەمن و ئاسایش بۆ خێزان و جێگیر کردنی خێزانەکان ھۆکارێکی گرنگی بنیاتنان بوو خانووی حکومیان دروست کرد، وە چەندەھا دەست پێشخەری تر بۆ بنیاتنانی مرۆڤ و مسۆگەر کردنی بەردەوامی ھەنگاوەکانیان لە بنیاتانی مرۆڤ ، چونکە مرۆڤ سامانێکی راستەقینەی ھەر ووڵاتێکە و ھەر مرۆڤەکانن ووڵاتەکانیان بنیات دەنێنن و دەیپارێزن، بۆیە پێویستە بە جوانترین شێوە پەروەردە بکرێن و بنەما نەگۆڕ و دیسپلینە جێگیرەکانی رەوشت لە ناخیان بچێنرێت لە سەرووی ھەموویانەوە خۆشەویستیان بۆ خاک ونیشتمان، چونکە ھەر مرۆڤێک گەر خاکی خۆی ووڵاتی خۆی خۆشویست ھاووڵاتییەکانی خۆشدەوێت شکی تێدانییە ھەردەم ئەوەی پێشکەشی دەکات نایابە و ھاوتای نییە، چونکە ئەوان گرنگی و بایەخی نیشتمان دەزانن و دڵسۆزی ئەو ووڵاتەن کە بەباشترین شێوە پەروەردە و بنیات نراون،بۆیە ھەردەم مرۆڤ بەردی بناغەی ھەموو پێشکەوتن و گەشەسەندنێکە کە ووڵاتەکان چاوەڕێی دەکەن، لە بەرامبەریشدا پێویستە سەرەتا مرۆڤەکان بە باشترین شێواز ئامادەیان بکەین و پەروەردەیان بکەین و بنیاتیان بنێین لە ھەموو روویەکەوە بنیاتنانی جەستەیی و رەوشتی و ئایینی و مرۆڤایەتی و زانستی و تا دوای ..
ھەرێمی کوردستانیش گرنگە و پێویستییەکی نیشتمانییە کەوا دیدگایەکی رۆشن و دوور مەودامان ھەبێت بۆ بنیاتنانی مرۆڤ لە پەروەردە و فێرکردن و پاڵپشت بە ھەبوونی نەخشە رێگای گشتگیر و یەکلاکەرەوەی پەروەردەیی لە ھەموو لایەنەکانی پەروەردە و فێرکردن کە لە ووتارەکانی داھاتوو روونی دەکەینەوە.
بەرێوەبەری گشتی چاڵاکی وەرزش و ھونەر
ماستەر لە کارگێرێ پەروەردەیی
Top