ئه‌ركه‌ وه‌فاداربین به‌رامبه‌ر سه‌روه‌ریه‌كانمان

ئه‌ركه‌ وه‌فاداربین به‌رامبه‌ر سه‌روه‌ریه‌كانمان
هیچ گومانی تێدانیه‌ كه‌ دامه‌زراندنی ڕێكخراوی نه‌وه‌كانی ئه‌یلول له‌ باڵه‌كایه‌تی له‌ به‌رواری ( 15/4/2018) له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك لاوی خۆبه‌خش و له‌خۆبوردوو و چالاك بڕیارێكی جه‌رئیانه‌ بوو له‌ زه‌مه‌نێك كه‌ روحیه‌تی شۆڕگێری و وه‌فاداری ده‌گمه‌نه‌، هیچ گومان له‌وه‌ دانیه‌ مرۆڤ نابێت هه‌رگیز حه‌قی ئه‌وه‌ به‌خۆی بدات سه‌روه‌ریه‌كانی ڕابردووی فه‌رامۆش بكات، چونكه‌ ڕابردوو به‌شێكی دانه‌بڕوای ناسنامه‌ی میلله‌ت و كه‌سه‌كانه‌ ئه‌وه‌ی جێگای خۆشحاڵیه‌ و له‌هه‌مان كاتیشدا جێگای سه‌ربه‌رزیه‌ كه‌ ده‌بینین كۆمه‌ڵێك لاو و گه‌نج به‌هه‌مان نه‌فه‌س و تموحی جارانه‌وه‌ له‌ باڵه‌كایه‌تی سه‌ركه‌شه‌وه‌ خۆیان به‌نه‌وه‌ی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلول ده‌ناسێنن و خزمه‌ت به‌ په‌یامه‌كانی شۆڕش ئه‌كه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ ساته‌وه‌ختێكی تاریك و ناله‌بار شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلول بوو به‌ رابه‌رایه‌تی باوكی رووحی نه‌ته‌وه‌ی كورد (بارزانی نه‌مر) خۆری ئازادی و شكۆمه‌ندی به‌ڕووی كوردستانیان دا هه‌ڵكرد و ڕووبه‌ڕووی جه‌ور و سته‌می سه‌رانی عێراق وه‌ستایه‌وه‌.
دامه‌زراندنی رێكخراوێكی وه‌ها پێویستێكی هه‌نوكه‌ییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامه‌كانی شۆڕش له‌زه‌هنیان بمێنێته‌وه‌ و پیشانی نه‌وه‌ی ئێستای بده‌ن به‌رهه‌می حوكمڕانی ئێستا بۆ خه‌بات و ماندووبوونی كه‌ڵه‌ پیاوه‌كانی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلول له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه‌ جه‌نه‌راڵی چیاكان( مسته‌فا بارزانی ) به‌ده‌ست هاتوون.
خزمه‌تكردنی شوێنه‌واره‌كانیش كه‌ به‌شێكی گرینكی ئامانجی ئه‌و رێكخراوه‌یه‌ هه‌م دیسان دووپاتكردنه‌وه‌ی حقیقه‌تێكه‌ كه‌ شوێن و شوێنه‌واره‌كانی شوڕشی مه‌زنی ئه‌یلول و بارزانی باوك پێگه‌ی خۆی هه‌یه‌ و پێویسته‌ نه‌وه‌كانی ئه‌مرۆ ئاشنا بن به‌ شوێن و پێگه‌ی شۆڕش و سه‌ركردایه‌تی شۆڕش تاوه‌كو بزانن ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی به‌ده‌ست هاتوون له‌ خۆوه‌ نه‌بووه‌، به‌ڵكو به‌خه‌بات و به‌رخودانی دوێنی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلول بووه‌، بۆیه‌ ئه‌ركه‌ له‌سه‌رمان كه‌ مرۆڤ بۆ خاك و سه‌روه‌ریه‌كان خۆی وه‌فاداربێت.
پشتگیری رێكخراوی نه‌وه‌كانی ئه‌یلول ئه‌ركێكی گرینگی لایه‌نه‌ په‌یه‌ندیداره‌كانه‌ كه‌ ده‌بێت به‌هانایانه‌وه‌ بێن، چونكه‌ مه‌به‌ستیان شه‌ریفانه‌یه‌ و نیه‌تیان پیرۆزه‌ و كاروچاڵاكیه‌كانیان جێگه‌ی بایه‌خه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شداجێگه‌ی ئاماژه‌ پێكردنه‌ كه‌ هەڤاڵ(حسن عدۆ) به‌رپرسی لقی 26ی گوڵان به‌پێی توانا درێخی نه‌كردووه‌ له‌هاوكاری ماددی و مه‌عنه‌وی نه‌وه‌كانی ئه‌یلول ئه‌مه‌ش مایه‌ی ده‌ست خۆشی و دڵخۆشیه‌ هه‌م له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی رێكخراوی نه‌وه‌كانی ئه‌یلول و خه‌ڵكی دڵسۆزی ده‌ڤه‌ری باڵه‌كاییه‌تی.
Top