رووداو و پێشهاتە نوێیەكان و ئەزموونی رابردوومان لەگەڵ گشت هێزولایەنە سیاسیەكان بە تایبەت لە ماوەی چوار ساڵی رابردوو دەخوازێت كە چیتر لە بۆشایی نەبوونی حكومەت و سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان نەمێنێتەوە ، هەر حزب و لایەنێك بە قەبارەی خۆیان گەر ویستیان هەبوو بەشدار بن .بەدڵنییایییەوە ئەگەر دوای شەش مانگ لایەنێك "یەكێتی " نیازی هەبوایە و بەرژوەندییە باڵاكانی خەڵكی كوردستانی لەبەرچاو بگرتایە بۆ بەشداریكردن یا نەكردن لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستان ئەوا دەبوایە ئێستا حكومەت و سەرۆكایەتی هەرێمی دەستبەكاربوونایە ، بۆیە نابێ چیتر خەڵكی كوردستان لە چاوەروان دابێ و پێوستە پەلە بكرێت بۆ ئەوەی خێرا كابینەی نوێی حكوومەت پێك بێت و چیتر پڕۆسەكە دوا نەخرێت، چونكە تا پێكھێنانی حكوومەت دوا بكەوێت زیانی زیاتری بۆ خەڵكی ھەرێمی كوردستان ھەیە، واتە پێكھێنانی كابینەی حكوومەت لە بەرژەوەندیی ھاووڵاتییانی ھەرێمی كوردستانە، پێش ئەوەی لە بەرژەوەندیی لایەنە سیاسییەكان بێت."چونكە بە ئاسانییش دەتوانرێت زۆرینەی پەرلەمانی دروست بكرێت، كەچی هەردەبێ بگەڕێینەوە بۆ تەوافوقات و ڕێككەوتنی لایەنەكان، بێگومان ئەمەش بۆ حاڵەتی كوردستان گرنگە، چونكە هێشتا زۆر قۆناغ ماوە كە پێویستی بە خیتابی یەكگرتوو هەیە بۆ ئەوەی بیبڕین و زۆر دەستكەوت ماوە بە تەنها ئەستەمە وەدەستی بێنین، بەڵام ئەمەش ناكاتە ئەوەی كە سەنگی هەڵبژاردن هیچ حسابی بۆ نەكرێت، هەربۆیە سەرجەم هێزە خاوەن نفووزەكان پێویستە ئەوە لەبەرچاو بگرن كە هەر لایەنه و بە قەبارەی خۆی نوێنەرایەتیی گەل دەكەن و پێویستە لە ئاستی ئەو بەرپرسیاریەدا بن و خۆیان بۆ هێنانەدیی ئامانجە باڵاكانی پێكهێنانی حكوومەت و پەرلەمان و سەرۆكایەتیی هەرێم یەكلایی بكەنەوە. پێویستە لایەنە سیاسییەكان پێداگری لەسەر كارنامەی خزمەتگوزاری و بەهێزكردنی كوردستان بكەنەوە و پێویستە هەرچی زووترە گوڕوتین بە پرۆسەی سیاسی بدەنەوە، بۆیە پێویستە زووتر لە یەك نزیك ببنەوە و حكوومەتی هەرێمی نوێ پێك بهێنن و هەموان لەسەر كارنامەیەكی گشتگیر كۆدەنگ بن. هەنگاوی یەكەمی ڕەنگدانەوەی بڕیار و ئیرادەی دەنگدەرانی كوردستان و یەكەم دەزگای شەرعی مۆڵەت پێ دراوە لەم قۆناغەی هەرێمی كوردستاندا لە لایەن خاوەنی سەروەری و بڕیاردەری فەرمییەوە كە گەلی كوردستانە، پاش هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان، ئیدی هەنگاوەكانی دروستكردنی حكوومەت دەست پێ دەكات. كابینەی داھاتووی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، كابینەیەكی جیاواز دەبێت، چونكە لە چوار ساڵی ڕابردوودا قۆناغێكی دژوارمان بەڕێ كرد لە شەڕی بەرەنگاربوونەوەی داعش و قەیرانی دارایی و چەندین پرسی دیكە، ھەروەھا یەكەم كابینەیە دوای پڕۆسەی ڕیفڕاندۆمی سەربەخۆیی دروست دەكرێت، پێم وایە دەبێتە كابینەی ھەستانەوەی ھەرێمی كوردستان بە ھێزێكی زۆر زیاتر لە جاران و ئایندەیەكی گەشرووداو و پێشهاتەكانی دوای ریفراندۆمی سەربەخۆیی و هەمیش خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر و رووداو و پێشهاتەكانی دوای هەر دوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان - عێراق دەخوازێ ئیتر " یەكێتی" بە قەبارەی كوردسییەكانی بەشدار بێ یانیش ئەگەر رازی نییە با وەك ئۆپۆزسیۆنێكی تەندروست و ینشتیمانپەروەر بمێنێتەوە ..چونكە پارتی دیموكراتی كوردستانە وەك براوەی سەرەكی لەم هەڵبژاردنە كەخاوەنی زۆرترین كورسی پەڕلەمانی یە كە 45 كورسی لەم هەڵبژاردنە بەدەستیهێنا كەپێشترلەخولی ڕابردوو 38 كورسی هەبوو.ئەوی كە گەلی كورد چاوەڕێی دەكات خێرا پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستانە چونكە خەڵكی كوردستان ئومێدی زۆریان لەسەر كابینەی نوێی حكومەت هەڵ چنیوە و بەو هیوایەن كەتەواوی كێشە داراییەكان و كێشەناوخۆییەكان چارەسەربكرێن و حكومەتێكی بەهێزتر لەجاران بێتەكایەوە،بەحوكمی ئەوەی پارتی بەهێزێكی زیاتر لەجاران و دەستكراوەتر لەجاری پێشوو حكومەتێكی نوێ دادەمەزرێنێت .ئەمە قۆناخێكی نوێ دێنێتە پێشەوە كە لای پارتی 50 بە 50 كۆتایی هاتووە و لەسەرئەساسی دەنگەكانیان مامەڵە لەگەڵ لایەنەكان دەكات،هەرلایەنێكیش كە بەژداری حكومەت دەبێت، بەدیدی پارتی دەبێت پەیمان و بەڵێن بدات كە تاكۆتایی لەگەڵیان بێت نەك لەنیوەی ڕێگا جێیان بێلێت وەك لە پێشووتر ڕوویدا.دەستنیشانكردنی كەسایەتیەكی وەكو نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەبێتە هۆكارێكی گرنگ بۆ زیاتر پتەوتركردنی پێگەی كوردستان لە عێراق و ناوچەكەدا، كە جگە لەوەی رۆڵی دیاری هەبووە لە خەباتی سیاسی و سەربازی و ئیداری و دیبلۆماسی لە ماوەی رابردوو كە كوردستان كەوتە قۆناغێكی مەترسیدار توانی بەسەر قەیرانەكان دا سەربكەوێت و بەستەلەكەكان بشكێنێت و دەرگا دیبلۆماسیەكان بە رووی كوردستان دا بكاتەوە، هەروەك دەستنیشانكردنی مەسرور بارزانی بۆ پۆستی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەسپێكی هەنگاونانە بۆ بنیاتنانی كوردستانێكی بەهێز و دابینكردنی ئارامی و سەقامگیری بۆ كوردستانیان كە جگە لەوەی لە ماوەی رابردوودا بەرێزیان سەرپەرشتی گرنگترین دەزگای پاراستنی كوردستانی كردووە لە هەمان كاتیشدا لە چوار ساڵی رابردوودا وەك پێشمەرگەیەك لەتەك سەرۆك مەسعود بارزانی باوكی لە سەنگەری بەرگریكردن دابوو دژ بە تیرۆریستانی داعش و داگیركەرانی كوردستان، هەموو ئەمانەش وایكردووە خەڵكی كوردستان بە ئومێدەوە لە چوار ساڵی داهاتووی حوكمرانی كوردستان بروانن كە بەمەش وەك هەمیشە ئەركی پارتی قورستر دەبێت بۆ درێژەدان بە كاروانی ئاوەدانی و خزمەتكردن، چونكە رابردوو دەریخست كە پارتی لە خزمەتكردنی خەڵكی كوردستان هه میشه پێشەنگ بووە و نابێ لەوە زیاتر پرسی پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستان بكرێتە قوربانیی بەرژوەندیی حزبی و شەخسی تەنها بەرژوەندییە باڵاكانی خەڵكی كوردستان ئامانج بێ..