موسل لەنێوان دوێنێ وئەمرۆدا
March 26, 2019
وتار و بیروڕا
پێش ھەموو کەس موسلاویەکان خۆیان بوون کە ئەم بەلایەیان بەسەر خۆیان ھێنا کە بە پێیان وابوو ئیدی کات و سەردەمەنی سونە گەراوە داعشیان کردە فریاد رەسیان بێ ئاگا لەوەی ئەم شەرعیەت دانە مێژوو و شارستانیەت و بوونی سونە لەنەمان نزیک دەکاتەوە ھەرواش دەرچوو شتێک نەما کە ئیتر ئەم شارە مانای بۆ ژیان تێدابێت وە ھۆکارێکی تر بۆ ئەم رووداوە حکومەتی ناوەندی بوو کە سونە تەواو پشتگوێ خرا وە ھیچ دەسەلاتێکیان پێ نەدرابوو جیا لەوەش ھۆکاری ھەرێمیش بوونی ھەبوو ،دەبینین کە دوای رزگاردنی ئەم شارە خراپتر لە داعشی بەسەر ھێنرا چونکە ناوچەیەکی سونە نشین بوو لە ژێر ناوی رزگارکردن ئەم شارە ئیبادە کرا وای لێکرای بۆ چەند سالێکی تر ئەستەم بێت ژیان کردن تێدا.زۆر نابێت داعش لە رووی سەربازیەوە لەم شارە تێکشکێندراوە کەچی خەلکی ئەم شارە ئارامیان بە خۆیان نەدیوە کە ھەر جارەو رووداوێکی تر یەخەی ئەم خەلکە خێر لە خۆ نە دیوە دەگرێ و ھێندە تر ژیانی لێ تال دەکات و ھەولی دەربەدەری زیاتریان دەدات،ئیدارەدان و حوکمرانی ئەم شارەش لەم لاوە تا تۆقی سەریان تێوە گلاون لە گەندەلی و خراپەکاری وە بێ ئاگا کە دۆخی خراپی گوزەرانی خەلکی شارەکەیان دوای ژیانی خۆیان کەوتن وە داھاتی ئەم شارەیان قورخکردووە بێ باک لە خراپی ژیانی خەلک ،دواین کارەساتی جەرگبر کە رووی لەم شارە کرد نقوم بوونی (کەلەکێک)ی گەشتیاری بوو کە پتر لە ٢٠٠ کەس سەر خرابوو ئەوەتا بێ باکای لە سەلامەتی و ژیانی خەلک لای بەرپرسانی ئەم شارە وایکرد بازرگانی چاوچنۆک جگە لە بەرژەوەندی و قازانجی خۆی بیر لە سەلامەتی ژیانی کەس نەکاتەوە کە بەداخەوە ھەموومان شاھێدی ئەو رووداوە دلتەزێنە بووین کە بەرپرسی سەرەکی خودی ئیدارەی ئەم شارەیە.بەلام با بروانین بە دیوێکی تری ئەم کارەساتە بینیمان چۆن خەلکی ئەم شارە لە حوکمرانی بەرپرسانی بێزارە وە سەرسامە بە پێشکەوتنی ھەرێمی کوردستان ئەمە بە دەرفەت دەبینێ بۆ خالی کردنەوەی ھەستەکانی کاتێک سوپاسی سەرۆک بارزانی دەکەن و پێزانینان بۆی ھەیە وەک سەرکردەکی بێ وێنە تابلۆی دەکێشن وە ئەگەر میللەتێک باوەر بە سەرکردەک نەبێ چۆن داھاتووی خۆی رادەستی دەکات پر بە گەرووی ھاوار دەکات کە موسل بگرێتە خۆی وە زۆر دوور نەرۆین ئەوەتا سەرۆک کۆماری بەناو ولاتی عێراق کاتێک دەیەوێ بۆ موزایەدە خۆ دەرخستن بچێتە نێو خەلک نارەزای و ھێرشی توندی دەکرێتە سەر.
ئەگەر چارەسەری ریشەی بۆ ئەم شارە و عێراق بە گشتی نە دۆزرێتەوە ئەوە دەبێت چاوەروانی کارەساتی گەورەتر بین وە ئەمجارەلە بری داعشێک سەدان جۆر و رێکخراوی تر دروست دەبێت.