نەورۆز و سەرهەڵدان

نەورۆز و  سەرهەڵدان
نەورۆز لەمێژووی بزاڤی رزگاریخوازی کوردستان مانا وتایبەتمەندی گەورەی هەیەراستە ساڵانە لە21ی ئادار دا هەندێ گەل ونەتەوە ئەویادە بەرزڕادەگرن وبەهی خۆیان دەزانن بەڵام بەپێی سەرچاوە مێژووییەکان ومەسادر ە مێژوویەکان ئەوبۆنەیە زیاترلەگەڵ خۆشی وناخۆشیەکانی کورد هاوتەریبەوکەس نیە ئەفسانەی کاوەی ئاسنگرو زوحاکی خوێن مژی نەبیستبێت ئەویادە مەزن و شکۆدارە هەمیشە بۆتەپەیام بۆبەرزراگرتن و جۆشدان و وروژاندن وبەئاگا هێنەرەوەی هەستی تاکی کورد وبەهێزکردنی ئینتمایی کوردانەی نیشتمان پەروەران
هەروەها نەورۆز داینەمۆی بەرخودان و جۆش وخرۆشدانی کوردبووە لەپێناو رازی نەبوون بە سیاسەتی داگیر کاری ونامرۆڤانەی رژێمەیەک لەدوایەکەکانی عێراق
نەورۆز داب ونەریتێکی زۆرکۆنودێرینەلەلایەن کوردوفارس وتورک نەتەوەیدیکەوە بەشێوازی جۆربەجۆرئەویادە دەکرێتەوە بۆکەونە رایەکی پێش مێژوو هەندێ پێیان وایە زاڵ بوونی کاوەبەسر زوحاک سەرچاوەی نەورۆزە بەڵام نەورۆز زۆرلەئەفسانەی زوحاکێش کۆنترە شارەزایانی نەورۆز بڕوایان وایە جەمشید کەیەکێکەلەپاشاکانی شەدادیەکان نەورۆزی داهێناوە ژیانی ئەو پاشایانە لەئەفسانە بەدەرنیەو بەسەرهاتەکانیان زۆر خەیاڵین سەردەمەکەشیان پێش چاخی مێژووە ـ
کەوابێت بنەمایی نەورۆز دەگەرێتەوە بۆچاخە مێژوو ییەکان خەڵک لەکوردستان دا چەندرۆژێک پێش هاتنی ئەویادە ئمادەکاری تەواوی بۆدەکەن و بەتەکاندنی کەل وپەلی ناوماڵ و جلی نوێ لەبەرکردن بەهەڵگرتنی مەشخەڵ بەرەو لوتکەو تەپۆڵکەی زنجیرەچیاسەرکەشەکانی کوردستان هەنگاو دەنێن نەورۆز سەرەرای دڵب ونەریتێکی کۆن وڕەسەنی کوردییە کوردستانیان لەومانگەدا نەهامەتی زۆریان بەسەرهێنراوە و سیاسەتی رەشبگیر بەرامبەریان پەیڕەوکراوە هەرچی ناخۆشی وتاڵی وسوێری ڕۆژگارهەبووە بۆکوردیان هێناوە بۆیە نەورۆز ی کوردان جیاوازە لەگەل ونەتەوەکانی تر چونکە کورد هەمیشە لەومانگەدا راپەریوون ولەسەرهەڵدان دابوونە دژی ئەوانەی تەحدایان لەکوردکردووە
نەورۆزی ئەمساڵیش هاوکاتە لەگەڵ نزیک بوونەوەمان لەپێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان هیوا خوازم وئەوەداواکاری کوردستانیانی خۆشەویستە ئەوانەی خاکیان خۆش دەوێ وسازش لەپێناونیشتمان ناکەن هەرچی زووە کابینەی حکومەت پێک بێت و ئەوەجەژنە بکەن بەدووجەژن و لەپێناوئۆقرەی زیاترو ئارامی نێوماڵی کورد .
Top