کێ لە پشت پەشیمان بوونەوەی یەکێتیە؟

کێ لە پشت پەشیمان بوونەوەی یەکێتیە؟
وێرای گەیشتنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان بە رێککەوتن وە واژو کردنی لەلایەن وەفدی بالاوە کە ھەریەکە لە نێچیرڤان بارزانی وەک کەسی یەکەم و کۆسرەت رەسول عەلی وەک کەسی یەکەمی یەکێتی ،دوای رێکەوتنەکە ھەمووان چاوەروانیان وابوو کە ئاراستەکانبەرەو پێکھێنانی حکومەت بروات کەچی زۆری نەبرد وەک پیشەی ھەمیشەی یەکێتی ھەست کرا بە پاشگەزبوونەوەی یەکێتی لە رێکەوتنەکە ھەرچەندە سەرەتا یەکێتی بە شەرمەوە پاشگەزبوونەوەی لە رێگا جیاوازەکانەوە رادەگەیاند بەلام زۆری نەبرد وتەبێژێک بەناوی یەکێتیەوە نەک ھەر جاڕی پاشگەزبوونەوەی و پەشیمان بوونەوە و پابەند نەبوونی یەکێتی راگەیاند بگرە کۆمەلێک لێدوانی نابەجێ و ھێرشی دەست پێکرد لەپێناو شاردنەوەی دیوی راستی رووداوەکان.کە خۆی ئاشکرایە بەشێکی بوونی ململانێی ناو بال و مالەکانی یەکێتیە لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان تەنانەت کار دەگاتە ئەوەی کە بۆ ھەر پۆستێک چەند کاندیدێکیان ھەبێت بەلام با راستیەکی نەبیستراو ئاشکرا بکەین کە ئاخۆ کێ لە پشت پەشیمان بوونەوەی یەکێتیە؟ ناوێک و کەسێک کە لای ھەمووان ناسراوە کە ئەویش بەرھەم سالح ە کە ئەم ناوە ھەمووان دەیناسین و ئاشناین پێی کە بە روانینێک لە مێژووی سیاسی ئەم پیاوە دەزانین کە ھەمیشە لەگەل تێکدان و ترازانە بە فاکتەری نەسازان دەناسرێتەوە.ئەو پیاوەی لە گەرمەی نەخۆشکەوتنی تالەبانی لەگەل ھاوژین و مالباتی تالەبانی تێکیدا وە ناو مالی یەکێتی کرد بە دوو پارچە،دوا نمونەش پارچەکردنی حزبەکەی خۆی بوو یەکێک وەفای بۆ حزبەکەی خۆی نەبێت و ھەولی پەرتەوازەی بدات چاوەرێی چی لێ دەکرێت؟ وە ئەم سیاسەتەی یەکێتی دواجار لە زەرەری یەکێتی دەشکێتەوە وە زەرەرمەندی یەکەم کۆسرەت رەسول و خودی یەکێتی دەبێت کە بەرھەم سالح دەیەوێت یەکێتی و خودی کۆسرەت رەسول شەرمەزاری پارتی بن کە لە رێکەوتنەکە واژووی کردووە وە لە ھەولی بەردەوام دایە بەم سیاسەتە نێوانی سەرۆک بارزانی و کۆسرەت رەسول تێکبدا چونکە ئەو دەزانێت کێشەکان ھەرچەند گەورە بن و بگەن بە بن بەست کاتێک ئەم دووە دادەنیشن چارەسەر دەبن بۆیە لەھەولی نەزۆکی لەم چەشنەیە وە دەبێت یەکێتی وریاتر بێت چونکە تاوەکو ئێستا بەرھەم سالح پلانەکانی بۆ چۆتە سەر ،وە دەبێت چاوروانی کات بین بزانین ئاخۆ کۆسرەت رەسول تا کوێ بێ دەنگ دەبێت و رێگە بە پلانی لەمشێوە دەدات؟
Top