لەمالوێران وایە ھەموو کەس وەک خۆی مالی وێرانە.

لەمالوێران وایە ھەموو کەس وەک خۆی مالی وێرانە.
کاتێک وتەبێژێک یان ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دێنە پێش کامێراکان کۆنترۆلی خۆیان لەدەست دەدەن تا رادەی ئەوەی نازانن دواتر چیان وتووە !وە بۆ وایان وتووە! ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ ئارەزووی ھەر یەکێکیان بۆ خۆدەرخستن لە کاتێکدا کەسیان نەک خاوەنی بڕیار نین بگرە خاوەنی قسەی خۆشیان نین وە زۆربەی جار بونەتە جێگای تەنز بۆ رۆژنامەڤانان چونکە زۆر نابا دوای کۆنگرە رۆژنامەڤانیەکان روونکردنەوە بلاودەکەنەوە گوایە تەفسیری ھەلە بۆ لێدوانەکانیان کراوە ئەمەش لە نێو خودی یەکێتی سالانێکی زۆرە بەردەوامە وە دەمێکە یەکێتی ناوەندی بریاری نماوە بەتایبەتر دوای نەخۆشکەوتنی تالەبانی ئیتر بریارەکان لە دەرەوە ھاوردە کراوە و سەپێندراوەتە سەریان،بەلام لە ھەموو ئەمانە سەیرتر یەکێک بەناو وتەبێژ دێتە پێش زوومی کامێراکان وەک ئەوە وابێت خەلکی کوردستان نەزانن و نا ھۆشیارن لێدوان دەدا وازی لە ھەموو ئەو کێشە و ناکۆکیانی نێو خۆیان ھێناوە ھاتووە دەلێ پارتی کێشەی ناوخۆی ھەیە، حەقە کە باسی کێشەی ناوخۆی کرا سەرتان شۆر کە باسی لێوەکرا سەرکز بن حەقە ھەلەوەستەیەک لەسەر ئەمە بکەین لە خۆمانبپرسین ئەرێ یەکێتی خەلک بە نەفام دەزانێ یان خۆیان کالفامن ئەوەندەی لێ دەزانن؟ وەلامی ئەم پسیارە ھێندە قورس نیە بۆ خەلکی کوردستان ئەوەتا زۆر دوور نارۆین لە دەمی جێگری سکرتێری یەکێتیەوە ئەم وەلامە وەردەگرین کاتێک وتی کۆمەلێک کالفامن،کەواتە بە کام روو ھاتوون بەرد لە مالی خەلک دەگرن کە مالی خۆتان(گەر مالێک مابێت) سەرتاپای لە شوشەیە ھەمووان ئاگادارین ئێستا لە بری بالەکان ئاراستەی نوێ لە نێوتان پەیدابووە کە مالەکانن ،وە گەورەترین کێشە و ھۆکاری پێک نەھاتنی کابینەی نوێی حکومەت روونە ناکۆکی نێو خۆتانە بە رادەیەک بۆ ھەر پۆستێک چەند کانددیدێکتان ھەیە ئەوە چەند مانگە گیرتان خواردووە بەدەست دوو خاتوونەوە بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان،جەنابی وتەبێژ دەلێ پارتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ناوخۆی خۆی پۆستی سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکی حکومەت دابەش کردووە حەقە بپرسین ئەرێ گەلۆ حزبێک دوو پۆستی ھەرە بالا و گەورە بە دوو کاتژێمر یەک کۆبونەوە یەکلا بکاتەوە ئەو حزبە رێی تێ دەچێ کێشەی ناوخۆی ھەبێت؟ ئێوە ئەمە ١٦٨ رۆژە لە نێوان دوو کەس پۆستێکتان پێ یەکلا نابتەوە خوا نە خواستە ئەم دوو پۆستە بالایەتان بەرکەوتبا وابزانین ١٦٨ سالتان گەرەک بوو بۆ یەکلاکردنەوەی.ئەرێ با پرسیارێکی تر بکەین یەکێتی تەمەنی چەندە؟چەند کۆنگرەی بەستووە؟کەی کۆنگرە دەبەستێ؟ لەھەموو تەمەنی خۆیدا سێ کۆنگرەی بەستووە کە ئەویش سەرنج بدەین زۆربەی بە ناتەواوی تێپەریە وە ئەوە ناکۆکی قولی ناو یەکێتی نەبێت ئەوە چەند سالێکە باسی بەستنی کۆنگرە دەکەن بۆ نابەسترێ؟ کەی دەیبەستین؟ لە چی دەترسن؟ بێشک نەدەوێرن بچنە کۆنگرە وە دەتوانن سەرکەتوو بن چونکە دەزانن ھێندە زۆرە ناکۆکی و ململانێیەکان دلنیان کە یەکێتی بەرەو دارمانی یەکجاری دەبەن وە ترسی گەورەیان ئەوەیە ئیتر ئەوەی ھەشە لە دەستی بدەن وە ئەوەی دەیبیستین چەند سالێکە جگە لە خۆلکردنە چاوی جەماوەری خۆیان ھیچی تر نیە!وە با کاکی بەناو وتەبێژ سەیرێکی پارتی بکات لەماوەی تەمەنی تاکە ھێزە ھیچ کات لە کۆنگە نەک نەترساوە بگرە زۆرترین کۆنگرەی بەستووە کە ژمارەیان ١٣کۆنگرەیە وە لە ھەول دایە بۆ بەستنی کۆنگرەی ١٤ ئەرێ یەکێ کێشەی ناوخۆی ھەبێت دەتوانێ ١٣ کۆنگرە ببەستێ؟ئەرێ یەکێ کێشەی ناوخۆی ھەبێت لە ھەلبژاردنەکان دەبێتە ھێزی یەکەم لە ھەموو عێراق؟ئەرێ یەکێ خاوەنی ٤٥ کورسی پەرلەمانی کوردستان بێت دەشی کێشەی ھەبێت؟ ئەوە پارتی بە تەمەن پیر و بە ناوەرۆک گەنج کە یەکگرتوویەکی بەھێزی تێدایە بەرگەی سەرجەم رەشەباکانی گرتووە لە مێژووی رۆژھەلاتی ناوەراست ھێزێک نماوە کە ھێندەی پارتی تەمەنی بێت وە ھێشتا لە لوتکەی سەرکەوتن بێت ئەوە یەک دەنگی و مەرکەزیەتی پارتیە ئەوە کارێزمای رابەری ئەو حزبەیە جەنابی سەرۆک بارزانی کە ھەر ئاماژەیەکی بەسە بۆ ئەوەی ھەمووان شوێنی بکەون.وە کاکی وتەبێژ حەقی جارێکی تر کە سنگی دەرپەراند بۆ کامێراکان بزانێت چ دەلێ تۆزەک خۆی رۆشنبیر بکات بزانێت چ دەگوزەرێ ئەوە جاران نیە ئەمرۆ خەلکی کوردستان زۆر لەوە ھۆشیار ترە کە بتانەوێ راستیەکانیان لێ بشارنەوە،وە ئەوەی باسمان کرد مشتێکە لە خەرمانێک نامانەوێ برینەکان زامدار بکەینەوە دەنا گەلەکەمان شاھێدی دەدات ئێوە کێن و ئێمە کێین! بەلام ھەموو کات راسپاردەی سەرۆک بارزانی پاراستنی یەککریزی گەلی کوردە حەقە بەخۆتان بچنەوە چیتر نەبنە یاریکەری ولاتانی دوژمنی گەلەکەمان وە دەبێت بزانن دواتر مێژوو رەحم بە کەس ناکات.بۆیە ھەرچی زووتر بێنە پێش لە پێناو گەلەکەمان کە دەردەسەری و قوربابی زۆری داوە لەپێناو ئەم ئەزموونە.
Top