لە ڕاپەرینەوە بۆ ڕیفراندۆم.

لە ڕاپەرینەوە بۆ ڕیفراندۆم.
دروست ٢٨ سال بەر لە ئەمرۆ گەلی کورد ڕاپەری وە بە دنیای دەرەوەی گەیاند کە ئیتر ئەم گەلە زولم و زۆلداری قبول ناکات وە بەھەموو دووژمنانی گەیاند ھەرچەندە بەھێز بیت وە خاوەنی ھێزی سەربارزی بیت وە دیکتاتۆر بیت ئەم میللەتە قبولی ژێر دەستەی و سەر شۆری نەکردووە وە نایکات ئەوەبوو یەکەم بلێسەی راپەرین لە شاری رانیەوە دەستی پێکرد بۆیەکەم جار دڕەندەترین و سەرسەخترین دووژمن ھەرەسی ھێنا بەرگەی ھێزو گروتینی گەرمی گەنجان و لاوان و پێشمەرگە و خەلکی کوردستانی نەگرت بە جۆرێک خەلک رژانە سەر شەقامەکان کە لە مێژوودا کەم وێنە بوو وە بێ باکانە لە گیانی خۆیان پەلاماری بنکەو بارەگا سەربازیەکانی رژێمیان دا .خەلکەکە ھێندە دلپر و خوێن گەرم بوون کە ھیچ ھێزێک بوێری ئەوەی نەبوو بەرەنگاری ئەم شەپۆلە بێتەوە ،ئەوەبوو سەرەنجام شار ئازاد کرا و رژێمیش تەواو شەکەت ببوو وە بلێسەی راپەرین زۆر بە خێرای تەشەنەی دەکرد کە لە خەیالی رژێم نەبوو بەم خێرایە بێت ئەوەبوو کوردستان پاککراوە لە سەربارز و دام و دەزگاکانی رژێمی گۆر بە گۆری بەعس.ئەم ڕاپەرینە مەزنە بووە ھۆی دامەزراندنی یەکەم دەزگای شەرعی و بەرزترین دەسەلاتی یاسا دانان کە پەرلەمانی کوردستان بوو وە دەرھاویشتەی ئەوەش دواتر دامەزراندنی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بوو،وە ئەم ڕاپەرینە بەرھەمی یەککریزی و تەبای ھێزە سیاسیە کوردیەکان بوو لە باشوری کوردستان کە ھەمووان لە ژێر چەتری بەرەی کوردستانی کۆبونەوە لە ژێر رابەرایەتی سەرۆک بارزانی وە توانرا دەسکەوتی مەزن بەدەستبھێنرێت وە ئامانجە سەرەکیەکانی خۆی بپێکێت وە رۆلی رابەرایەتی جەنابی سەرۆک بارزانی کاریگەری گەورە و راستەوخۆی ھەبوو.وە یەکەم سەرکردەی کوردە کاتێک تازە شاری کۆیە ئازاد دەکرێت لەنێو پێشوازی و ئاپۆرای خەلکی شاری کۆیە لە وتارێکیدا دەفەرمووێت:بەرەو ھەلبژاردن و دیموکراسیەت دەرۆین ئیتر گەل بریار دەدات و گەل سەرچاوەی دەسەلات دەبێت،دەرەنجام ھەرواش دەرچوو لەژێر رێنمای سەرۆک بارزانی یەکەم ھەلبژاردن ئەنجامدرا و دیموکراسی بەرجەستە کرا.دوای ئەو راپەرینە قۆناغی حکومەتدار کەوتە سەر سکەی خۆی توانرا بەپێی توانا خزمەتگوزاری باش پێشکەش بە خەلک بکرێت وە گۆرانکاری گەورە روویدا وە ئەم کیانە سیاسیە قورسای و سەنگی زۆر زیاد بوو بەرادەیەک کە دەولەتانی ناوچەکە و زلھێز مامەلەی راستەوخۆ و فەرمی لەگەل بکەن ئیتر پێویستی دەکرد بەرەو ھەنگاوی مەزن ھەنگاو بنێین بەلام کێ ئەم توانا و بوێریەی ھەیە بتوانێت ھەنگاوی مەزنی لەم چەشنە بنێت؟ بێشک ھەمووان بێ بیرکردنەوە ئومێدمان بە تاکە سەربەخۆیخواز و سەرکردەی نەتەوەی سەرۆک بارزانی بوو وە ھەرواش دەرچوو چۆن لە کاتی راپەرین لە ژێر سەرکردایەتی ئەودا بەرەی کوردستانی سەرکەوت لەم پرۆسەش کە سەربەخۆیی و سەروەری و بەدیھێنانی خەونی لە مێژینەی گەلەمان بوو سەرۆک بارزانی شانی دایە بەر بەرپرسیارەتی و بۆیەکەم جار لە مێژوو گەلی کورد لە ھەر چوار پارچەی کوردستان پشتیوانی و پشتگیری ئەم پرۆسەی کرد وە ھەمووان بوون بەیەک ھێز بۆ پالپشتی وە بەرگێکی تر بە بەر کوردایەتی کرا وە ئەوە دەرفەتێکی زێرین بوو بۆ نەوەکانی ئێستا کە لە راپەرین رۆلیان نەبوو بۆ ئەوەی بتوانن ئەوانیش بەژداری کارایان ھەبێت وە سەرەنجام سەرەرای گوشارێکی ئێجگار زۆر بەھێز چ لە ئاستی ناوخۆ چ لە ئاستی ھەرێمی و نێودەولەتی بۆ پاشگەزبوونەوە لەم بریارە سەرۆک بارزانی لە رۆژی ٢٢/٩/٢٠١٧ رووی کردە خەلکی کوردستان وەلامی ھەموو ئەو فشار و پێشنیارانەی دایەوە وە فەرمووی :(من ئەو کەسە نیم خۆم شەرمەزاری میللەتی خۆم بکەم).ئیتر ھەمووان تێگەیشتن ئەم کارێزمایەی سەرکێشی سەربەخۆیی دەکات ئامادەی ھەموو قوربانیدانێکە و پاشگەز نابێتەوە بە ھیچ جۆرێک.تێگەشتن ئەم سەرۆکە بۆ سەربەخۆیی و سەربەرزی گەلەکەی دەژی و بە کەمتر لە سەربەخۆیی رازی نابێت.ھەرواش دەرچوو رۆژی ٢٥/٩/٢٠١٧ خەلکی کوردستان رژانە سەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ بریاردان لە چارەنووسی خۆیان ئەوەبوو نزیک ٪‏٩٣ی خەلکی باشوری کوردستان دەنگیان بە بەلێ دا وە بە جیھانیان وت نەتەوەیەک ھەیە کە کوردە ئیتر بە کەمتر لە دەولەت و کیانێکی سیاسی دانپێدراو رازی نیە بەلام دنیای دەرەوە کوێرانە و نابیستانە نەیویست گوێ لە دەنگی زولالی سێ ملیۆن کەس بگرێت.سەرەرای ئەو کۆسپانەی کە دروست کرا بەلام پرۆسەکە سەرکەتوو بووە وە بووە تاپۆیەکی رەش بۆ ئایندە کە کاری لەسەر بکرێت،گەر دەستی ناوخۆی نەبا ئێستا رەنگ بێت چەند ھەنگاوێکی کەم دوورباین لە سەربەخۆیی بەلام ئەم نەتەوەیە کۆسپی گەورەتری بەسەر ھاتووە وە تێیپەراندووە بە دلنیایەوە ئەمەش تێپەر دەکات وە ئیرادەی ئەم گەلە ھیچ کات نەشکاوە وە ناشکێت لە کۆتایدا زوو یان درەنگ ھەر دەگات بە ئامانج و خەونی سەدانی سالی کە دەریایەک خوێنی لە پێناو داوە وە خەبات بەردەوامە بۆ سەربەخۆیی و سەروەری یەکجاری.
Top