کوردو راپەرین

کوردو راپەرین
راپەرین وەرجەرخانێکی مێژووییە لەمێژووی بزاڤی رزگاریخوازی کوردستان گەلی کوردستان لە5ئادار ڕاپەرین وچۆکیان بەدووژمن دادا ئەوراپەرینەش لەخۆوە نەبوو بەڵکو دەرهاویشتەی بەرنامەی چروپری بەرەی کوردستانی بوو بەرێبەرایەتی سەرۆک مەسعودبارزانی هەروەها جۆش وخرۆشی وگروتینی حەماسیانەی جەماوەری سەربەرزی کورستان کارەکەی ئاسان ترکرد راستە پێشمەرگە فیداکانی کوردستان ئەوکات لەئاوارەی بوون بەڵام مەفرەزە پارتیزانیەکانی کورد لەوڵاتی ئێرانەوە دوای بڕینی هەزاران کیلۆمەتر بەپیادەرۆیی و بەنانەوشکە بەدامێنی چیاسەخت وساردەکانی کوردستان بەپەلەپروزەگوزەریان دەکرد بۆگەیشتن بەخاکی پیرۆزی کوردستان و مەبدەئی رزگارکردنی کوردستانی بن دەستی بەعسی شۆڤینی و مۆراڵی خۆشەویستی بۆ نیشتمان هێندە بەرزبوو کە مەرگ بەپێش هەمووبەرژەوەندیەک و بیرنەکردنەوە لەدووری خێزان ومنداڵەکانیان خستبووئەوێ رۆژێ کەکورد وجەماوەرەبن دەستەکەی بەهەستی نیشتمانپەروەریەوە رووبەرووی دام ودەزگا داپڵۆسێنەرەکاری رژم بوونەوە و یەکەم چەخماخەی ڕاپەرینیش لەڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا لەدەروازەی ڕاپەرین دەستی پێکرد دووژمن کەوتە پەلەقاژەی مەرگ سەرجەم دامودەزگاو حکومی و ئیستخباراتیەکان وسەربازییەکانی رژێم کەوتنەبەرلێشاو وشەپۆڵی ڕەوای ناڕەزایی جەماوەری کوردستان رزگارکردنی رانیەبووە دەست پێک بۆراپەرینی سەرتاسەری کوردستان لەزاخۆوە تاکو خانەقین گەلی کوردستان راپەرین ودڕیان دابەشەوە زەنگی تاریکی وبۆهەتاهەتایەکوردستان رزگارکرا
لەم راپەرینەمێژووییەکوردناکرێ رۆڵی تەنزیم داخیلیەکانیش نادیدە بگرین بەرەغمی مەترسی لەسەرژیانی خۆیان وماڵ وخێزانەکانیان و چەندین جارئەشکەنجەدانیان وگرتنیان لەزیندانەکانی سەرانی بەعس بەفیتی جاش وخۆفرۆشان بەڵام هیچ کاتێک سڵیان لەکوردایەتی وکوردبوون نەدەکردەوە بۆیەهەموومان قەرزدارومنەتباری رۆڵی کوردانەی تەنزیم داخیلیەکانین چونکەپەیامی بەرەی کوردستانی لەئێرانەوە ئەوان گەیاندیانە جەماوەر و تاک تاکی دڵسۆزانی نیشتمان بۆپێشنیارم بۆحکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەیە کە ئاوڕی جددی لەقوربانیانی ڕاپەرین بداتەوەو پەیکەرێکیش لەزێربۆئەوانەی تەنزیمی داخیلی بوون لەشارۆچکەکانی کوردستان بنیادبنێ ورێزلەخەباتی بێ وچانی پێشمەرگە فیداکارەکان و شەهیدەکانی ئەوراپەرینە بگیرێ و هەروەها جیاکاری بکات لەنێوان ئەوانەی کەپێشمەرگەبوون بەفیعلی وئێستاشی لەگەڵ بێ نەبوون بەخاوەنی دەست کەوتی شەخسی جگەلەدەستکەوتی نیشتمانی کە پەرلەمان وسەرجەم دام ودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانن رووی رەخنەشمان لەسەرکردایەتی سیاسی کوردستان ئەوەیە کە خەڵکانێکی زۆرلەکوردستان ئەوانەی بەفیعلی جاش بوون و دەستیان بەخوێنی کوردەکان سوربوو هاتنەوە سەرخوانی ئامادەکراو ئێستاش کوردایەتی بەنیشتمان پەروەران دەفرۆشنەوە ولەبەرئەوان وکوڕەکانیان پۆست وپلەی حزبی وحکومی بەرنیشتمان پەروەروکوڕە پێشمەرگەکان وکورەشەهیدوبریندارەکان ناکەوێت بۆیە من لەگەڵ لێبوردنی گشتیم بۆجاش وخۆفرۆشان کەلەلایەن بەرەی کوردستانیەوەبۆیان دەرچووبەڵام هەرگیزلەگەڵ ئەوە ناکۆکم کەلەدوای ڕاپەرین پۆست وئیمتیازی جیاجیان بەوان ومنداڵەکانیان بەخشی ئێستاشی لەگەڵ بێ بەنەفەسی بەعسیانە کاردەکەن ورێژەیەکی زۆرلەئەندام ولایەنگروهەوادارانی حزب دڵ رەش دەکەن
لای جەماوەری کوردستان روونەو زۆرن ئەوانەی گەواهیدەروشاهیدن کەبنەماڵەی ئێمە وچەندین بنەماڵەی ترلەباڵەکایەتی پشکی شێرمان بەرکەوتووە لەقوربانی دان وبۆکوردستان ورێبازی بارزانی باوک بنەماڵەی ئێمەباوک ومام وئامۆزاکانم لەژێرسەرپەرشتی شەهیدقادرەسۆر رۆستایی مامم لەخەباتی بێ ووچان دابوونەودووئامۆزامان شەهیدو باوکیشم برینداری کیمیاییە بۆیە لەیادی راپەرین دا هیوا دارین خەباتی خەباتگێران لەبەرچاوبکیرێ ونیشتمان بکرێت بەشوێنگەی حەسانەوەی ئەوانەی خەباتیان لەپێناورزگارکردنی کوردستان داکرد راپەڕین بکرێتەهەوێی تەبایی نێوماڵی کوردوبەیەک دەنگی و هەموورەنگەجیاوازەکانەوە کوردستان بپارێزین ـ
Top