بارزانی ئەوکەڵە پیاوەی کە نزیکەی سەدەیەک هەمووژیانی خۆی تەرخان کرد بۆئازادی نەتەوەکەی

بارزانی ئەوکەڵە پیاوەی کە نزیکەی سەدەیەک هەمووژیانی خۆی تەرخان کرد بۆئازادی نەتەوەکەی
سەدەی بیستەم سەدەی پڕلەکارەسات وتراژیدیا ئامێزو پڕلەشەڕو خوێن ڕشتن بوو
سەدەی خەباتی گەلان لەپێناوئازادی وسەربەخۆیی لەهەروڵات وشوێنێک دا بووبێ پیاوانی هەرەبلیمەت ولەخۆبردوو ڕابەرایەتیان کردووە مستەفابارزانی ئەوپیاوە ئەفسوناویەی کوردستانە کەهەمیشە لەدژی داگیرکەراندا خەباتی بێ ووچان بووە بەبێ هیچ سازشێک جگەلەوەی هەرلەناوەراستی سەدەی نۆزدەوە ماڵباتی بارزانی خەباتی رزگاریخوازی خۆی دژبەداگرکەرانی کوردستان لەپێناوبەدەست هێنانی مافەڕەواکانی نەتەوەکەی دەست پێ کردووە
بارزانی ئەوپیاوە ئەفسوناویەی سەدەی بیستەم بوو کەتوانی گەلی کوردستان هۆشیاروبەئاگابێنێت ونەتەوەی کورد چیتر قبوڵی زوڵمی سەپێنراوی زاڵمان نەکات ئینتمایی بۆنەتەوەوخاک بەگوێی تاک تاکی کوردستان دا چرپاند
مێژوو مێژووزانان گەواهیدەری ئەوراستیەن و واپێناسی بارزانیان کردووە
جیمس ئەکینسی ئەمریکی دەڵێ ناکرێ بارزانی بەتەنها لەگەڵ سەرکردەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بەراوردبکرێ بەڵکو ئەوکارێزمایە لەهەمووجیهان بێ وێنەیەـ
لۆران سینکینس لەرادیۆی واشتۆن دەڵێ بارزانی ڕێڕەوی گاندی هەبووئەوکەسەی کەگەلەکەی بەسەربەخۆی گەیاند ـ
کریس کۆچێرا دەڵێ بارزانی دژی تیرۆریزم بوو
د ـ سیمس میک فێرسەن لەواشتۆن دەڵێ دانیالی کوڕم یادگاری وبیرەوەری لەسەرژەنەڕاڵ بارزانی هەیە و دەڵێ جارێکیان لەبارزانیم پرسی تۆلەگەڵ کام لایەنی و خەبات بۆکێ دەکەی ؟
بارزانی لەوڵام دا گوتی من بۆستەمدیدەکان خەبات دەکەم و من لایەنگری ئەوانەم ـ
هیوا خوازم یادی شکۆدار ی چل ساڵەی کۆچی ناوادەی بارزانی باوک بکەینە هەوێنی یەکریزی نێوماڵی کورد و بارزانی ئاسا درێژەپێدەری کاروانی خەبات وتێکۆشان بین ئامانجمان ئامانجی ئەوبێ وبەئامانەتەوە پەیامی کوردانەی بگەیەنین بەترۆپک لەپێناوئاسودەبوونی رۆحی بەرزەفڕی ژەنەراڵ مستەفابارزانی باوک و سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاری کوردستان ـ
Top