دەنگی جەماوەر دیموكراسی و كوردستان بەهێزتر دەكات ، نەك پۆست وبەرژوەندی حزبی ..

دەنگی جەماوەر دیموكراسی و كوردستان بەهێزتر دەكات ، نەك پۆست وبەرژوەندی حزبی ..
زیاتر لە چوار مانگە هەڵبژاردن كراوە و تا ئێستا حكوومەت پێك نەهاتووە، پێویستە هەموو لایەنەكان بارودۆخی ناوچەكە لەبەرچاو بگرن، بەتایبەتی بارودۆخی هاووڵاتیان، چونكە هەموویان چاوەڕوانی پێكهێنانی حكوومەت دەكەن، بۆ ئەوەی باروگوزەرانیان خۆش بێت، بۆیە زۆر پێویستە هەموو لایەنەكان پەلە بكەن لە پێكهێنانی كابینەی نوێ، چونكە رێككەوتن و پێكهێنانی حكوومەت سەقامگیری سیاسی لە هەرێمی كوردستان دروست دەكات.پێشبینیكردن بۆ چوار ساڵی داهاتوو وا ئاسان نیە، بەڵام پێشبینییەكان وان هەم لەرووی ئابوورییەوە ژیان و گوزەرانی خەڵك باشتر بێت، هەم لەرووی سیاسییەوە ئایندەیەكی گەش چاوەڕوانی ئێمە دەكات، بۆیە ئەركی هەموو لایەنەكانە لە چوار ساڵی داهاتوودا هەوڵ بدەن هەم خیتابێكی سیاسیی یەكگرتوویان هەبێت، هەم جۆرێك لە سەقامگیری لە كوردستان دروست بكرێت، چونكە بەرپرسیارەتی ئەخلاقی و مێژووی گەورە لەسەر شانی هەموو لایەنەكانە بەرامبەر بە ئایندەی میللەتەكەیان.پێوستە ئەولەویەت بۆ لایەنە سیاسییەكان، بۆ خەڵكی كوردستان، پێكهێنانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە، باشتركردنی ژیانی خەڵكە، ڕاستە بەغدا و كەركووكیش بۆ ئێمە گرنگن، بەڵام ئەولەویەت بۆ پێكهێنانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە، دواتر كە حكوومەت پێكهات، دەتوانی بە یەكدەنگی بچیە ناو گفتوگۆ و دانوستاندنەوە هەم بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەركووك، هەمیش بۆ بە دەستهێنانی مافەكانی خۆمان لە بەغدا، نەك ئەو كارتانە هەموو تێكەڵ بەیەكدی بكەین. بۆ كەركووك و ناوچە كوردستانییەكان چیت هەیە؟دوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017بارودۆخێكی نەخوازراو كەركووك و هەموو ناوچە كوردستانییەكانی گرتەوە، بەڵام دوای سەردانی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا و هەبوونی گفتوگۆیەكی كراوە و ڕاشكاوانەی ئێمە لەگەڵ بەغدا ئێستا بارودۆخی ئەو ناوچانە خەریكە ئاسایی دەبێتەوە، هەم هێزی پێشمەرگە دەگەڕێتەوە كەركووك و ئەو شوێنانەی كە لێ بوون، هەم ئێمە بە سەربەرزییەوە بگەڕێینەوە ناو كەركووك، بۆیە گەشبینم لەوەی كە لە ئایندەیەكی نزیكدا بارودۆخی كەركووك و هەموو ناوچەكانی دیكە ئاسایی دەبێتەوە.سیاسەتی حەكیمانەی سەركردایەتی سیاسی كوردستان، لەسەرووی هەموویانەوە سەرۆك بارزانی، وای كردووە كە كورد هەم وەكو نەتەوە، هەم هەرێمی كوردستان و ئەزموونەكەمان ببێتە ژمارەیەكی حساب بۆ كراو و ناكرێت فەراموش بكرێت، بۆیە ئێستا هەموو وڵاتانی جیهان تێگەیشتوون كە كورد فاكتەری سەقامگیرییە لەناوچەكەدا، بەبێ هەرێمی كوردستان سەقامگیری لەناوچەكەدا بەدی ناهێت، بۆیە پێموایە ئێستا ئێمە ژمارەیەكی گرنگ و بەهێزین لەناو معادلاتی سیاسی، لە ئایندەدا دەتوانین بەرهەمی ئەو گرنگیدانە بچنینەوە. ئیتر كاتی ئەوە هاتووە ، كەش و هەوایەكی سەقامگیر و ئارٍام برەخسێت لە پێناو زیاتر خزمەتكردنی بەرژوەندییە باڵاكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان لە پێناو گەشەسەندن و بەهێزتر بوونی كوردستان ..
لە ماوەی چارەكە سەدەی رابردوویی حكومڕانی كوردستان ، پارتی دیموكراتی كوردستان بە هەست كردن بە بەرپرسیاریەتی مێژوویی و كوردانە و بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ناوچەكە و لە پێناو بەهێزكردن و پتەوكردنی ئەو دەسكەوتانە كە مەبەستم پەرلەمان و حكومەتی كوردستانە و هەروەها لە پێناو رێگریكردن لە پیلانگێری شەڕخوازان و دەستێوەردانی زیاتر وڵاتانی ئیقلیمی و لەبارچوونی ماندوبوون و بەرهەمی خەباتی دەیان ساڵە ، قبوڵی ئەوەی كرد تا بە شێوەی 50 بە 50 تا بە ئەمڕۆ حكومكرانی كوردستان بكرێت . سەڕەرایی ئەوە زیانێكی زۆر و باجێكی زۆری بە دەنگدەران و لایەنگرانی خۆی دا و دیموكراسیش كەوتە جێی پرسیارەوە .هەموو هێزێكی سیاسی مافی ئەوەی هەیە دوای پۆستی باڵا بكات ، بەڵام ناكێ‌ رێژەی كورسییەكانی دیاریكراو بێت ، خۆی وابی بكاتەوە بە پێی كورسیی ماڵەی لەگەڵ ناكرێت ، ئەگەر وا بێ‌ ئەی بۆ چی ئێمەی هەڵبژاردنمان كرد ، خەڵكی لە پێناو چی دەنگینان دا . دەبێ‌ واقعیبیانە مامەڵە بكرێت و بزانین كە ئیتر سەردەمی كۆتایی هاتووە و ناكرێتە جارێكی تر بگەرێنەوە داوە..
لە ئێستاشدا پارتی دیموكراتی كوردستان بەو پێیەی براوەی یەكەمی هەڵبژاردنی ساڵی ڕابردووە و نزیك لە نیوەی كورسییەكانی پەرلەمانی كوردستانی هەیە، ئەركی سەرەكیی لە پێكهێنانی كابینەی نوێ هەیە، بەڵام پارتی پێچەوانەی چاوەڕوانییەكان كە وا خوێندنەوە بۆ كابینەی نوێ دەكرا، لە ئەنجامی ئەو كێشانەی لە كابینەی پیشوو لەلایەن لایەنەكانەوە بۆی هاتە پێش، جیاواز لە نەرمییەكەی ئێستەی بێت و بەشێوەیەكی سەرەكی و بە پشتیوانی یەك دوو لایەن، بە دەنگی زۆرینە و پێكهاتەی كابینەی نوێ تەواو بكات، بەڵام خوێندنەوەكان وا نەبوون كە چاوەڕوان دەكرا، ئەوە بۆ چوار مانگ دەچێت لە چاوەڕوانی ڕازیبوونی حزبەكاندا، خەڵكی كوردستانیش هەر چاوەڕێ دەكات.هۆی دواكەوتنی دروستكردنی سەرۆكایەتیی پەرلەمان و كابینەی نوێ، چاو تێبڕینی لایەنەكانە لە پۆستە باڵاكانی جێگری سەرۆكی حكوومەت و وەزارەتەكان و پلە باڵاكان، ئەڵبەت هیچ گومانی تێدا نییە ڕێك نەكەوتنی هەموو لایەنەكانیش لەگەڵ پارتی، وەرگرتنی ئیمتیاز و پۆستێكی زیاترە لە قەبارەی خۆیان و دەستكەوتنی پۆستێكی باڵای پڕ ئیمتیازە بۆ خۆیان، نـەك هاووڵاتییانی كوردستان. ئەوەی مایەی سەرنجە، هەموو ئەو لایەنانەی پێش هەڵبژاردنی 30/9/2017 دژ بە پارتی بوون، ئێستە پشتیان لە یەكتر كردووە و دروستكردنی بەرەی هاوبەشیان لەیاد چووە كە بۆ خۆیان ڕەنگە بتوانن كابینەی نوێ پێك بێنن بە زۆرینە، كەچی ئەوە چوار مانگە چاوەڕوانی دەستی خێری پارتین تا لەگەڵیاندا رێك بكەوێ. بۆ ئەوەی چیتر كات دوا نەكەوێ‌ باشترین رێگە چارە ئەوەیە، هەر لایەنێك بە قەد قەبارەی خۆی رازی بێ‌ بەبەشداریكردن و چیتر پارتی بە هەرٍەشە و جیابوونەوەكانی هەندێك لە سەر سەركردەكانی نێو یەكێتی گوێنەدات و كاری سەرەكی پێكهێنانی كابینەی نوێ‌ و ئەوڵەوییەت ۆبەخۆشگوزەرانی و ئاوەدانی و هەلی كارە زۆەكانیشەوە هەر لەو سەردەمە بچێت, بەو مەرجەی ئەنجامی هەڵبژاردن رەنگ بداتەوە و رەنج و هەڵسەنگاندنی خەڵك لە هەڵبژاردندا بەفیڕۆ نەڕوات. دیار بێت كە حزب دەنگی زۆری هێنا كاریگەرییەكەی زۆر دەبێت و دەیخاتەوە خزمەت خەڵكەوە.چونكە گەڕانەوە بۆ داوە و سیستەمی فیفتی بە فیفتی ، ئەوا لەلایەك متمانەی هاووڵاتیانی كوردستان بە دیموكراسی و هەڵبژاردن لاواز دەكات لەلایەكی تریش كاریگەری لە سەر لایەنگر وهەودارانی پارتی دیموكراتی كوردستان دادەنێ‌ كە ماوەی چارەكە سەدەیەكە باجی 50 بە 50 دەدەنەوە و داخوازییەكانیان بە پێی پێوست جێبەجێ نەكراوە و لە هەمانكاتیشدا ئاواكردنی كابینەی نۆێ‌ ئەوا پرۆژەی دیموكراسی و كوردستانێكی بەهێز و هەر حزبێك بە قەبارەی خۆی زیاتر پێشكەوتن بەخۆیەوە دەبینێ‌ و ركابەری لە سەر خزمەتكردن هاوڵاتیانی كوردستان زیاتر دەبێ‌.
Top