حزبەکان وەجووڵەکەوتن

حزبەکان وەجووڵەکەوتن
دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان،‮ ‬كە براوەی‮ ‬یەكەمی‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬30‮ ‬ئەیلوولی‮ ‬2018یە،‮ ‬بە مەبەستی‮ ‬پێكهێنانی‮ ‬كابینەی‮ ‬نۆیەمی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬دەستی‮ ‬بە سەردانی‮ ‬لایەنە سیاسییەكان كرد،‮ ‬جووڵەیەك كەوتە ناو حزبەكان‮.‬
ئەم جووڵەیە،‮ ‬دوای‮ ‬چەقبەستنێكی‮ ‬دوور و درێژ دێت،‮ ‬چەقبەستنێك كە زادەی‮ ‬ناكۆكی‮ ‬و ململانێی‮ ‬حزبەكان بوو،‮ ‬بەتایبەتیش كێشەی‮ ‬كۆتایی‮ ‬هێنانی‮ ‬سازان لە‮ ‬23ی‮ ‬حوزەیران و‮ ‬19ی‮ ‬ئابی2015‮ ‬كە بووە هۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬كۆبوونەوەی‮ ‬پێنج قۆڵی‮ ‬رابوەستێ،‮ ‬بەمەش خۆپیشاندانی‮ ‬گەورە لە سنووری‮ ‬پارێزگای‮ ‬سلێمانی‮ ‬و هەڵەبجە و راپەڕین و گەرمیان كرا و بارەگاكانی‮ ‬پارتی‮ ‬سوتێندران،‮ ‬هۆی‮ ‬سەرەكی‮ ‬ئەو ئاڵۆزییانەش،‮ ‬گەلەكۆمەیەك بوو لە رێی‮ ‬نەهێشتنی‮ ‬سازان و پەنابردن بۆ دروستكردنی‮ ‬زۆرینەی‮ ‬سیاسی،‮ ‬دژی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئەو گەلەكۆمەیە و خەونی‮ ‬دێرینی‮ ‬نەهێشتنی‮ ‬پارتی،‮ ‬جارێكی‮ ‬دی‮ ‬سەریهەڵدایەوە و لە سایەی‮ ‬ئەو بەرەیە،‮ ‬وردە وردە گەلەكۆمەكەی‮ ‬گەمارۆدان فراوانتر بوو،‮ ‬لەگەڵ مەیلی‮ ‬دژە كورد‮ ‬بەغدا و پایتەختەكانی‮ ‬ناوچەكە‮‬،‮ ‬یەكی‮ ‬گرتەوە و‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەری‮ ‬لێ پەیدا بوو‮.‬
بەهۆی‮ ‬ئەو بارودۆخەی‮ ‬دوای‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر دروست بوو،‮ ‬پەیوەندی‮ ‬حزبەكان هێندەی‮ ‬دی‮ ‬خراپ بوو،‮ ‬چونكە حزب هەبوو رۆڵی‮ ‬لە دروستكردنی‮ ‬بارودۆخەكەدا هەبوو،‮ ‬حزبیش هەبوو پێی‮ ‬وابوو بەهۆی‮ ‬نەهێشتنی‮ ‬قەوارەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬پارتیش لەناو دەچێت،‮ ‬بۆیە ئەو جۆرە حزبانە لە بارودۆخی‮ ‬دوای‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر،‮ ‬خۆیان دوور دەگرت و ناوە ناوەش بابەتی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬رزگاری‮ ‬نیشتمانییان دەوروژاند،‮ ‬هەموو ئەو كەشەی‮ ‬دروستكرا بوو،‮ ‬پەیوەندیی‮ ‬نێوان حزبەكانی‮ ‬سارد كردەوە و تا‮ ‬ڕاددەیەك نەیهێشت‮.‬
لەگەڵ‮ ‬یەكەم هەنگاوهەڵێنانی‮ ‬شاندی‮ ‬پارتی‮ ‬بۆ لای‮ ‬لایەنەكان،‮ ‬بە مەبەستی‮ ‬پێكهێنانی‮ ‬كابینەی‮ ‬نۆیەم،‮ ‬جووڵەیەكی‮ ‬دیكەش سەریهەڵدا،‮ ‬ئەویش سەردان و هامشۆی‮ ‬لایەنەكان بوو بۆ لای‮
‬یەكدی،‮ ‬وەجووڵەكەوتنی‮ ‬حزبەكان لەم دوو سێ مانگەدا بۆ ئەم هۆیانە دەگەڕێتەوە‮:‬
1- حیساب نەكردن بۆ هەڵبژاردن،‮ ‬بەتایبەتیش كە‮ ‬یەكێتی‮ ‬داوای‮ ‬دووبارە زیندووكردنەوەی‮ ‬نیوە بە نیوەی‮ ‬كرد،‮ ‬لەو رێیەشدا هەوڵ دەدات دۆخی‮ ‬حزبەكان بە ئاقارێكدا بڕوات،‮ ‬هیچ حزبێك بەشداری‮ ‬لە حكومەت نەكات،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬دەرفەتەكە تەنیا لەبەردەم‮ ‬یەكێتیدا بمێنێتەوە‮.‬
2- بەهۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬جارێكی‮ ‬دی‮ ‬نیوە بەنیوە دووبارە نەبێتەوە، ‮ ‬پارتی‮ ‬سەردانی‮ ‬هەموو لایەنەكانی‮ ‬كرد،‮ ‬ئەمەش لەو روانگەوەیە،‮ ‬ئەگەر زەمینە بۆ حوكمڕانی‮ ‬بەپێی‮ ‬ئەنجامی‮ ‬هەڵبژاردن خۆش نەكرێت،‮ ‬نابێ زەمینەش بۆ حوكمڕانیی‮ ‬نیوە بەنیوە خۆش بكرێت،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬نێوان حزبەكان بە ئاراستەیەكی‮ ‬باشتردا بڕوات‮.‬

پەیوەندیی‮ ‬حزبەكان دوای‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر،‮ ‬هەڵكشان و داكشانی‮ ‬بەخۆوە بینیوە،‮ ‬بۆیە ئەگەر هەر حزبێك بەشداری‮ ‬حكوومەتیش نەكات،‮ ‬وەك حزبی‮ ‬بەشدار لە حكوومەت،‮ ‬لە دیمەنی‮ ‬سیاسیدا سەنگی‮ ‬خۆی‮ ‬دەدۆزێتەوە،‮ ‬لە بازنەی‮ ‬پەیوەندیی‮ ‬نێوان حزبەكاندا دەبیندرێ،‮ ‬لەوانەیە ئاڵوگۆڕی‮ ‬لە شوێن و بەرە و هاوپەیمانی‮ ‬حزبەكاندا رووبدات،‮ ‬بەڵام گرنگ ئەوەیە هەموو جووڵەیەكی‮ ‬حزبەكان،‮ ‬ هەر بەرژەوەندیی‮ ‬حزبی‮ ‬لەبەرچاو نەبێت‮.
Top