کەسایەتی بەھێزی نێچیرڤان بارزانیی بەرەو ئایندەیەکی گەش ..

کەسایەتی بەھێزی نێچیرڤان بارزانیی بەرەو ئایندەیەکی گەش ..
مێژوویی چوار ساڵی رابردوومان بە کۆمەڵێک رووداو و پێشھاتی خێرا و پر کێشە وقەیراناوییدا گوزەریان کرد، بەدڵنییاییەوە لەو قۆناغە سەختانە و دەرباز بوون گەیاندنی گەلێک بە کەنارٍی ئارٍامی لێھاتوویی و حیکمەت و کارایی لە سیاسەت و دیپلۆماسی گەرەکە. حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە مەترسیدا بوو، بووە ھۆی دروستکردنی سایکۆلۆژیایەکی خراپ، بەڵام بە ھەوڵی سیاسەتی نێچیرڤان بارزانی و بە پاڵپشتیی سەرۆک بارزانی، لێکەوتەکانی ئەو رووداوە وردە وردە نەھێڵدران، ئێستایش ھەرێمی کوردستان جۆرێک لە سەقامگیری تێدا دروست بووە، دڵنیاییەکیشی لای ھاووڵاتیان دروست کرد. دروستکردنی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی جیھان و دراوسێ و عەرەبییەکاندا، بۆ توانای ھەریەکە لە سەرۆک بارزانی و مەسروور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی دەگێڕێتەوە، کە بە تواناکانی خۆیان ئەو پەیوەندییانەیان دروست کردووە. سـەرکەوتـنی کـەسایەتـی سـەرکـردە کـە بێگـومان ئەمـەش دەگەرێتەوە بۆ لێھاتـووی و ژیری و حیکمەتی سـەرکردە بـۆ ئـەوەی بتـوانـێ کەسایەتیەکـی سیاسـی سـەرکردەیەکـی بوێـر لێھاتوو و بەھێـز لە خـویدا دروسـت بکات بـۆ خـزمەت کردنـی وڵاتەکـەی لـە ڕووی ئابـووری و سـیاسی و رۆشنبیـری و کـۆمەلایەتـی پەروەردەیـی. بێگـومان ھەموومان دەبێـت ئـەوە بزانیـن کـۆمەلگایەکـی پێشکــەوتوو رۆشنبیـر بـەرھەمــی سـەرکردەیەکـی رۆشنبیـر و لێھاتـوو بـە ئـەزموونـە.سـەرکردە وەک باوکێـک وایـە بۆ کۆمەڵگاکەی بە جۆرێک ئەگەر ھاتوو باوکێک لە سەرئاستی سەرکردایەتی کردنی خێزان کەسایەتیەکی رۆشنبیر و زیرەک لێھاتوو بوو بێگومان خێزانێکی رۆشنبیر و لێھاتووی لێـوە بـەرھەم دێـت. کەواتە ئەگەر بێت و ئەم وێنەیە گەورە بکەین بیخـەینە سەر ئاستی کۆمەڵـگا دەبینیـن کۆمەلگایەکـی پـەروردە پێشکـەوتـوو تەندروسـت بەرھەمـی سەرکردەیەکـی بە ئەزموون رۆشنبیرو لێھاتووە. بەداخەوە کە ئێمە سەرکردەی وامان کەمە لەسەر ئاستی عێراق بە ھەرێمی کوردستانـیشەوە دەتوانم بلێم یەک سەرکردەمان ھەیە کە توانیبێتـی ئەو خەسلەتانە لە خۆیدا کۆ بکاتەوە ئەویش بەڕێز سـەرۆکوەزیرانـی ھەرێمـی کـوردستان رێزدار نێچیـرڤان بارزانـی ئـەو خـاوەن کـەسایەتیەکـی بـەھێـزی دیپلـۆماسیـە. سەرکردەکانی تریـش کەسایەتی بەھێز و لێھاتوون و خاوەن خەباتی زۆرن بەڵام ھەمیشـە باشتـرینیش ھەیـە، ئەوەی دەبینینکارەکانی ئەو لە ئیستادا شاھیـدی دەری کەسایەتـی ئەون بە جۆرێـک ئـەو بۆتـە کارێزمایەکـی سـیاسـی لە رۆژھەڵاتــی ناوەراسـت و عێـراق و ناوچکە بەتایبەت ھەرێمی کوردستان.رۆژانە دەبینین لە سەر ئاستی باڵای وولاتانـی زلھێـزی جیھان راستەوخۆ پەیوەندییەکانیان لە گەڵ ئەودا بەستووە گوێ لە بەرێزیان رادەگـرن و گفتوگـۆی سیاسیانە و مامەڵەی ئابوری و بازرگانی لەگەل ئەدا دەکەن بە جۆرێک تا رادەیەکی زۆر و بەرچاو توانیوەیەتی ھەرێمی کوردستان بگەیەنێتە کەنارەکانی ئابوری و بازرگانی سەربەخۆ و دروست کردنی ژێرخانێکی ئابوری بەھێز بۆ ھەرێمی کوردستان . بێگومان ئەمانە ھەمووی بۆ لێھاتـووی ھـونەری دیپلـۆماسـیانەی بەھێـزی سـەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان رێزدار نێچیــرڤان بـارزانــی دەگـەرێتـەوە. پێشبینی دەکرێت بە دەستبەکاربوونی سەرۆکایەتی ھەرێم و حکومەتی کوردستان قۆناغەکانی زیاتر گەشەسەندنی کوردستان لە رووی ئابووری ،سیاسی و دیپلۆماسی بچێتە قۆناغێکی نوێی و گەشەکردووە.ئەوە زیاتر لە چوار مانگە ھەڵبژاردن کراوە و تا ئێستا حکوومەت پێک نەھاتووە، پێویستە ھەموو لایەنەکان بارودۆخی ناوچەکە لەبەرچاو بگرن، بەتایبەتی بارودۆخی ھاووڵاتیان، چونکە ھەموویان چاوەڕوانی پێکھێنانی حکوومەت دەکەن، بۆ ئەوەی باروگوزەرانیان خۆش بێت، بۆیە زۆر پێویستە ھەموو لایەنەکان پەلە بکەن لە پێکھێنانی کابینەی نوێ، چونکە رێککەوتن و پێکھێنانی حکوومەت سەقامگیری سیاسی لە ھەرێمی کوردستان دروست دەکات.پێشبینیکردن بۆ چوار ساڵی داھاتوو وا ئاسان نیە، بەڵام پێشبینییەکان وان ھەم لەرووی ئابوورییەوە ژیان و گوزەرانی خەڵک باشتر بێت، ھەم لەرووی سیاسییەوە ئایندەیەکی گەش چاوەڕوانی ئێمە دەکات، بۆیە ئەرکی ھەموو لایەنەکانە لە چوار ساڵی داھاتوودا ھەوڵ بدەن ھەم خیتابێکی سیاسیی یەکگرتوویان ھەبێت، ھەم جۆرێک لە سەقامگیری لە کوردستان دروست بکرێت، چونکە بەرپرسیارەتی ئەخلاقی و مێژووی گەورە لەسەر شانی ھەموو لایەنەکانە بەرامبەر بە ئایندەی میللەتەکەیان.پێوستە ئەولەویەت بۆ لایەنە سیاسییەکان، بۆ خەڵکی کوردستان، پێکھێنانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە، باشترکردنی ژیانی خەڵکە، ڕاستە بەغدا و کەرکووکیش بۆ ئێمە گرنگن، بەڵام ئەولەویەت بۆ پێکھێنانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە، دواتر کە حکوومەت پێکھات، دەتوانی بە یەکدەنگی بچنە ناو گفتوگۆ و دانوستاندنەوە ھەم بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەرکووک، ھەمیش بۆ بە دەستھێنانی مافەکانی خۆمان لە بەغدا، نەک ئەو کارتانە ھەموو تێکەڵ بەیەکدی بکەین. بۆ کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان چیت ھەیە؟دوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر بارودۆخێکی نەخوازراو کەرکووک و ھەموو ناوچە کوردستانییەکانی گرتەوە، بەڵام دوای سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا و ھەبوونی گفتوگۆیەکی کراوە و ڕاشکاوانەی ئێمە لەگەڵ بەغدا ئێستا بارودۆخی ئەو ناوچانە خەریکە ئاسایی دەبێتەوە، ھەم ھێزی پێشمەرگە دەگەڕێتەوە کەرکووک و ئەو شوێنانەی کە لێ بوون، ھەم ئێمە بە سەربەرزییەوە بگەڕێینەوە ناو کەرکووک، بۆیە گەشبینم لەوەی کە لە ئایندەیەکی نزیکدا بارودۆخی کەرکووک و ھەموو ناوچەکانی دیکە ئاسایی دەبێتەوە.سیاسەتی حەکیمانەی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان، لەسەرووی ھەموویانەوە سەرۆک بارزانی، وای کردووە کە کورد ھەم وەکو نەتەوە، ھەم ھەرێمی کوردستان و ئەزموونەکەمان ببێتە ژمارەیەکی حساب بۆ کراو و ناکرێت فەراموش بکرێت، بۆیە ئێستا ھەموو وڵاتانی جیھان تێگەیشتوون کە کورد فاکتەری سەقامگیرییە لەناوچەکەدا، بەبێ ھەرێمی کوردستان سەقامگیری لەناوچەکەدا بەدی ناھێت، بۆیە پێموایە ئێستا ئێمە ژمارەیەکی گرنگ و بەھێزین لەناو ھاوکێشە سیاسیەکان، لە ئایندەدا دەتوانین بەرھەمی ئەو گرنگیدانە بچنینەوە. ئیتر کاتی ئەوە ھاتووە ، کەش و ھەوایەکی سەقامگیر و ئارٍام برەخسێت لە پێناو زیاتر خزمەتکردنی بەرژوەندییە باڵاکانی خەڵکی ھەرێمی کوردستان لە پێناو گەشەسەندن و بەھێزتر بوونی کوردستان ..بەدڵنییاییەوە بەرێز نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی ھەرێمی کوردستان خاوەن پێگەیەکی بەھێزی سیاسی و دیپلۆماسییە دەتوانێت دۆزی کورد بەرەو ئاڕاستەیەکی بەھێزتر ببات ..

Top