هەرێمی كوردستان ناوەندی دڵنیایی و پێكەوەژیانی ئاشتیانە وپێگەی بەهێز لە رووی دیپلۆماسی وسیاسی

هەرێمی كوردستان ناوەندی دڵنیایی و پێكەوەژیانی ئاشتیانە وپێگەی بەهێز لە رووی دیپلۆماسی وسیاسی
دوای راپەرینە شكۆمەندەكەی 1991 ،هەرێمی كوردستان بۆتە ناوەندی دڵنیایی و پێكەوەیی تەواوی نەتەوە و پێكهاتە ئایینییەكان. هەرچەندە كۆمەڵگەی كوردی خۆی كۆمەڵگەیەكی لێبوردە و كۆمەڵایەتی و تێكەڵاوە، بەڵام رۆڵی پێكهاتە سیاسییەكانی هەرێمیش لە لایەنی پەرەپێدانی پێكەوەیی و لێبوردەیی جێگەی ستاییشە. ئەم لێبوردەیی و گیانی پێكەوەییە هاوكات بوو بە سەرهەڵدانی چەندین رێكخراو و دەستەی ئایینی توندڕەو لە رۆژهەڵاتی ناوەراست، كە نەك بێجگە لە ئایین و ئایینزا نا ئیسلامییەكان، موسڵمانەكانیشیان لەسەر ناكۆكی ئایینی دەكردە ئامانج.ژیانی پێكەوەیی و لێبوردەیی ئایینی و نەتەوەیی لە جوانترینی ئەو لایەنانەی هەرێمی كوردستانن، كە جێگەی شانازین و دەرەنجامێكی ئەو پارێزراویە و ئاساییشەی كوردستانیشە لە ماوەی 27 ساڵی رابردوو.هەر لە سەرەتاوە، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێگەی دروستبوونی ئایینەكان و هاوكات بەریەككەوتنی ئایینەكانیش بووە. لەم 2 هەزار ساڵەی رابردووش، پێكهاتە ژمارە-كەمە ئایینی و نەتەوەییەكان رۆژ بەرۆژ كەمتر بوونەوە و بەشێكیشیان لەناوچوون. ئەمەش لەبەر زۆر هۆكاری وەك گۆڕینی ئایین بە زۆرەملێی و توانەوە و ئاوێتەبوونی نەتەوەكان لە ناو نەتەوە زۆرینەكان و هۆكاری تری وەك‎ جەنگ و لێكزنیكی داب و نەریت و بیركردنەوە. روونە، نەتەوە و پێكهاتە ئایینیەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرەڕای تایبەتمەندییەكانیان، زۆر لەیەك دەچن، ئەمە لەبەر ئەوە بێت كە نەتەوەكان هاوسێن، یاخود زۆربەی دانیشتوانی هەرێمی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست شوێنكەوتووی ئایینە ئیبراهیمیەكانن.لە دوای داگیركاریی و كۆلۆنیالیزمی ئەوروپی (بەریتانی و فەرەنسی و ئیتاڵی)، كەمبوون و نەمانی پێكهاتە نەتەوە و پێكهاتە ژمارە-كەمەكان چەندجارێك خێراتر بوو، چونكە دوای جەنگی یەكەمی جیهان، تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ جارێكی تریش دابەشكرا، ئەمجارەیان لەسەر بنچینەی نەتەوە یان ئایین/ئایینزای زۆرینە، كە فەرمانڕەواییان گرتە دەست. بەو هۆیەوە، نەتەوە ژمارە كەم و پێكهاتە ئایینییەكانی تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جارێكی تر بوونە قوربانی، چونكە هیچ پرسێكیان لەبارەی چارەنووسی خۆیان لێنەكرا. نەتەوەكانی كورد و ئەمازیغ و كەشمیری و بەلوج و سیندی و پەنجابی و بالتیستانی و كارێلی و چەندین نەتەوەی تریش بە پێچەوانەی خواستی خۆیان لە نێوان سێ یان چوار تا پێنج وڵاتی نوێی دابەشكران. لەو كۆمەڵگە نوێیە دروستكراوانەدا ئایین و ئایینزاش لە نێوان وڵاتان دابەشكران كەمتریش گرنگیان پێدرا. دەرەنجام، بەهۆكاری وەك ئاوێتەبوونی كەلتوری و پێكهاتەوە نەتەوە بچووكەكان تا رادەیەك بە تەواوی كپ كران یان گرنگیان پێ نەدرا، نەتەوەكانی تری وەك كورد و بەلوجی و كەشمیریش، كە نەتەوەیی 30-50 ملیۆن كەسین، تا ئێستاش لەو وڵاتانەی تێیاندا كەمینەن، دەچەوسێندرێنەوە. لە هەمانكاتیشدا میللەتی كورد هەموو كات ئامرازێك بووە بۆ ئاشتی و ئارٍامی بە تایبەت بۆ دراوسێیەكانی لە هەمانكاتیشدا سەرٍەرای گشت كۆسپ و تەگەرەكانی بەڵام توانیوێتی سەركەوتن و پێشكەوتنی گەورە لە سەر ئاستی ناوچەكە و نێو دەوڵەتیی وەك شانازییەك تۆمارٍ بكات .بێگومان، لەو پێكەوەیی و تەباییە كۆمەلایەتی و ئایینییەی كوردستان، ئەوانیش هۆكارێكی هەرە ئەرێنین و كوردستانی سەربەخۆش ئەو وڵاتە دەبێت كە بەهۆی سەروەری و هێز و پێگەی خۆی دەتوانێت باشتر بیانپارێزێت، پاراستنێك خۆیان خەباتكار و بەشدار بن.قوتابخانەی كوردایەتی ئەو هێزە لە بن نەهاتوویی كوردستانە، كە لە پێناو رزگاری و سەربڵندی گەلێكی خاك و ماف داگیركراوە هاتۆتە گۆرەپانی خەباتەوە ، بەڵكو لە پێناو گەرانەوە و شكۆیی كورد وكوردستان بەردەوامە لە تێكۆشانی بێ‌ وچان .پارتی دیموكراتی كوردستان هەمیشە لەگشت قۆناغە هەستیارەكانی مێژووی گەلی كوردستاندا ڕۆڵێكی گرنگی لەچارەسەركردنی پرسە چارەنووسسازەكاندا هەبووە، بەدڵناییەوە لەم كاتە هەستیارەشدا دەتوانێت ئەم قۆناغە بەگشت ئالۆزی و گرفتەكانیەوە ببرێت، گشت هاوڵاتیانی كوردستان ئەو ڕاستیە دەزانن كە پارتی هەموو هەولێكی ئەوەیە كە حكومەتێكی بەهێز لەپێناوی كوردستانێكی یەكگرتوو دروست بكات، لەلایەكی ترەوە ئەگەر دیوی سەرەكی لەم پرسەدا بخەینەڕوو پێویستە سەرنجێك لەسەر ئەنجامە فەرمییەكانی هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان بكەین كەدەبینین پارتی دیموكراتی كوردستان برای یەكەمی هەڵبژاردنەو زۆرینەی پەرلەمانی كوردستانە و خاوەنی چلوپێنج كورسیە لەنێو پەرلەمانی كوردستان كە ئەمەش یەكەمجارە لەمێژووی خولەجیاوازەكانی پەرلەمانی كوردستاندا لایەنێك بتوانێت زۆرینەی كورسیەكانی هەبێت، بەلام پارتی دیموكراتی كوردستان هەموو هەولێكی ئەوەیە كە حكومەتێكی بەهێزی بەتوانا بنیادبنێت بۆئەوەی بتوانێت بەرەنگاری گشت قۆناغێكی هەستیار ببێتەوەو لەم پێناوەشدا پارتی دەیەوێت سیستەمێكی مۆدیرن بنێتەكایەوە كە لەسەربنەمای خاڵبەندی بێت و گشت لایەنەكان لەچوارچیوەی قەبارەی راستەقینەی خۆیان بەشدارییان پێبكرێت، بێجگەلەوەی مەرجە ئەو لایەنەی بەشداری دەكات بەشدایەكی جدی بكات نەك لەكاتی روودانی هەر قەیرانێك پشت لەحكومەت بكات، چونكە گشت هاوڵاتیان ئەزموونی كابینەی پێشوویان لەیاد نەچووە كە هەموو حزبەكان بەلێنیان داو بەشدارییان لەكابینەی هەشت كردو لەسەرەتاوە لەسەر بنچینەی حكومەتی بنكە فراوان پێكهێنرا سەرجەم حزبەكان بەلێنی لە پێناو چوار ساڵی ئارامی و سەقامگیریان بەرزكردبۆوە بەڵام هەر لەسەرەتاوە دوای ماوەیەكی زۆر كەم هەندێك لایەن بەرۆژ لەحكومەت بوون وخاوەنی چەندین پۆستی وەزاری وبەرێوبەری گشتی بوون وبەشەوانیش لەرێگەی كەناڵەكانیانەوە خۆیان بەئۆپۆزسیۆن دەناساندو ڕەخنەی ڕووخێنەریان دەگرت وبەڵێنی خەیاڵیان بەكۆمەلانی خەڵك دەدا، هەڵسووكەوتی ئەم حزبانە وایكرد هەر زوو بناغەكانی بنكە فراوانی تێكشكێندرا، بەتایبەتی كاتێك كە قەیرانی ئابووری زۆر بەهیزبوو هەندێك لەو حزبانە بەرپرسیارێتیان هەڵنەگرت و بۆ موزایەدەی سیاسی لەحكومەت كشانەوە، لەپێناوەشدا بەپێی ڕای زۆرێك لەشیكەرەوە سیاسیەكان ئەو ئەزموونەی پێی دەوترا كابینەی بنكە فراوان ئەزموونێكی شكستخواردوو بووە باشترە دووبارە نەبێتەوە، بەجۆرێكی تر لەسەر میكانیزمێكی نوێ حكومەتی داهاتوو بنیاد بنرێت. ئەوی‮ ‬كە خەڵكی‮ ‬كوردستان چاوەڕێی‮ ‬دەكات زووپێك هێنانی‮ ‬كابینەی‮ ‬نوێی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانە چونكە خەڵكی‮ ‬كوردستان ئومێدی‮ ‬زۆریان لەسەر كابینەی‮ ‬نوێی‮ ‬حكومەت هەڵ چنیوە و بەو هیوایەن كەتەواوی‮ ‬كێشە داراییەكان و كێشەناوخۆییەكان چارەسەربكرێن و حكومەتێكی‮ ‬بەهێزتر لەجاران بێتەكایەوە،بەحوكمی‮ ‬ئەوەی‮ ‬پارتی‮ ‬بەهێزێكی‮ ‬زیاتر لەجاران و دەستكراوەتر لەجاری‮ ‬پێشوو حكومەتێكی‮ ‬نوێ دادەمەزرێنێت و وەك لەزاری‮ ‬جێگری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬پارتی،ڕێزدارنێچیرڤان بارزانی‮ ‬ڕایگەیاند‮:‬كەهێڵی‮ ‬سوریان لەسەرهیچ لایەنێك نی‮ ‬یە بۆ بەژداریكردن لەحكومەت،بەڵام هەرلایەنێك بەژدار دەبێت لەحكومەتی‮ ‬تازە بەپێی‮ ‬هێزو قوڕسایی‮ ‬خۆی‮”.‬
ئەمە قۆناخێكی‮ ‬نوێ دێنێتە پێشەوە كە لای‮ ‬پارتی‮ ‬50‮ ‬بە‮ ‬50‮ ‬كۆتایی‮ ‬هاتووە و لەسەرئەساسی‮ ‬دەنگەكانیان مامەڵە لەگەڵ لایەنەكان دەكات،هەرلایەنێكیش كە بەژداری‮ ‬حكومەت دەبێت،‮ ‬بەدیدی‮ ‬پارتی‮ ‬دەبێت پەیمان و بەڵێن بدات كە تاكۆتایی‮ ‬لەگەڵیان بێت نەك لەنیوەی‮ ‬ڕێگا جێیان بێلێت وەك لە پێشووتر‮ ‬ڕوویدا‮.‬بۆیە دوای‮ ‬پێكهێنانی‮ ‬حكومەتی‮ ‬نوێ كوردستان بەرەوقۆناخێكی‮ ‬نوێ هەنگاو دەنێین و بەپێی‮ ‬پێشبینی‮ ‬زۆربەی‮ ‬چاودێرانی‮ ‬سیاسیش حكومەتی‮ ‬داهاتوو حكومەتێكی‮ ‬بەهێز دەبێت لەوانەی‮ ‬پێشووتر و ئەوكۆسپ و بەربەستە ناوخۆیانەی‮ ‬پێشتر لەبەردەمی‮ ‬بوون تاڕادەیەكی‮ ‬زۆر نەماون بەهۆی‮ ‬گۆڕانكاری‮ ‬لەدەنگی‮ ‬لایەنەكان و بەهەموو پێوەرێك بنیات نانی‮ ‬كوردستانێكی‮ ‬بەهێز لەچاوەڕوانی‮ ‬پێكهێنانی‮ ‬حكومەتی‮ ‬تازەیە‮.‬ پێویستە هەر وەزارەتێك پلانی كورتخایەن و ناوەند و درێژخایەن ئامادە بكات و لە ئەنجوومەنی وەزیران بە زوویی گفتوگۆی لەسەر بكرێت و بكرێتە بەرنامەی كاری ساڵی 2019، دوو داوایش لە پەرلەمان بكرێت، كە یەكەم كاریان تێپەڕاندنی یاسای چاكسازی بێت كە بە هۆی هەندێك ناكۆكیی حزبی لە خولی چوارەم دوا كەوت، هەروەها حكوومەت لەگەڵ دامەزراوە یاسایی و چاودێرییەكانی هەرێم هەماهەنگیی هەبێت و داوایان لێ بكات چاودێریی كارەكانیان بكەن تاوەكو بتواندرێت ڕێگری لە گەندەڵی و ڕۆتینات بكرێت و كوردستانێكی بەهێز بە گرنگیدان بە گشت سێكتەرەكان خزمەگوزاری و هەروەها گرنگیدان بە پێشكەوتنە سیاسی و دیپلۆماسییەكان لە پێناو گەیشتن بە ئامانجەگەورەكەمان ، بۆیە، ئیتر نابێ‌ چیتر كات بە هەدەر بدەین و دەبێ‌ بە هەموو تواناوە دیموكراسی و حكومەتێكی كارو چاڵاك پێكبهێنرێت ..
Top