ھەرێمی کوردستان کاراکتەرێکی بەھێز لە ھاوکێشە سیاسییەکان و سەقامگیری عێراق و ناچەوکە ..

ھەرێمی کوردستان کاراکتەرێکی بەھێز لە ھاوکێشە سیاسییەکان و سەقامگیری عێراق و ناچەوکە ..

ھەرێمی کوردستان کاراکتەرێکی بەھێزە لەویارییە سیاسیەی کە لەناوچەکەدا ئەنجام دەدرێت، جگەلەوەی ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان ھەمیشە شوێنێک بووە بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی عیراق وە ڕۆڵ و کەسایەتی سەرۆک بارزانی توانیوێتی ڕۆڵێکی بەرچاوی ھەبێت لەچارەسەرکردنی کێشەکان ڕاگرتنی ھاوکێشەکان عیراق وڵاتێکی گرنگە بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی سەقامگیری بەواتای سەقامگیری ناوچەکە و نێودەوڵەتی دێت، ئەو وڵاتانە نایانەوێت ئاژاوە و ناسەقامگیری لەناوچەکە ھەبێت چونکە بەڕاستی ھەموو لایەک مەترسی ئەوەیان ھەیە کە دووبارە ئەگەر بۆشایی یا ناکۆکییەک لەنێوان ھەولێر و بەغداد دروست بێت ئەگەری ھەیە ببێتە ڕێگاخۆشکەر بۆ سەرھەڵدانەوەی نائارامی و ناسەقامگیری لە عێراق و ناوچەکە، لەدوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس سەرکردە سیاسیەکانی کورد ڕۆڵی کاریگەرییان ھەبووە لە بنیادنانەوەی عیراقی نوێ، ھەر ئەوەش وایکرد کە ئەو قەوارە دەستوورییەی ھەرێمی کوردستان چوارچێوەیەکی یاسایی دەستوری پێبدرێت وە سەردانی شاندەکان بۆ بەغداد سەردانی ھەرێمی کوردستان-یشی بەدوادابێت، بەتایبەت لەدوای ساڵی ٢٠١٤وە پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان ڕۆڵی گرنگی ھەبوو لەشەڕی داعش و تێکشکاندنی ئەفسانەی داعش، وە لەخۆگرتنی ژمارەیەکی زۆری ئاوارە لەلایەن ھەرێمەوە وای کرد کە تێکەڵێەکی زیاتر لەنێوان کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ھەرێمی کوردستان دروست ببێت، لەلایەکی ترەوە ھەرێمی کوردستان لەڕووی وزەوە لەنەخشەی وزەی جیھانی کەم تا زۆر جێی خۆی بکاتەوە، وە کۆمەڵێک گۆڕانکاری کەلەناوچەکەدا ڕوودەدەن ھەرێمی کوردستان پشتیوانی ئەو گۆڕانکارییانەیە ئەمەش وایکردووە کەھەرێمی کوردستان سەنگی خۆی لەناوچەکەدا ھەبێت.لە ئەنجامی ھەموو ھەوڵە سەرکەوتووە دیپلۆماسیەکانی سەرۆکی حکومەتی کوردستان وە ئەو گۆڕانکاریانەی کە لەناوچەکەدا ھەن گۆڕانکاری لەدۆخەکەشدا ڕوودەدات، ئەوەش بەڵگەی ئەوەیە کە جێگە و پێگەی ھەرێمی کوردستان جێگای بایەخی ئەو وڵاتانەیە، وە ھەرێمی کوردستان یاریکەرێکی بەھێزە لەو گەمە سیاسیەی کە لەناوچەکەدا ئەنجام دەدرێت، جگەلەوەی ھەولێر ھەمیشە شوێنێک بووە بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی عیراق وە ڕۆڵ و کەسایەتی سەرۆک بارزانی توانیوێتی ڕۆڵێکی بەرچاوی ھەبێت لەچارەسەرکردنی کێشەکان، یاخود ڕاگرتنی ھاوکێشەکان.ھەرێمی کوردستان توانیوێتی ڕۆڵێکی بەرچاو لەسەقامگیری ناوچەکە ببینێت وە ئەوەش وایکردووە بایەخ بەڕۆڵی پەیوەندی دوو لایەنە بدرێت.ترافیکە دیپلۆماسیی وڵاتانی دەرەوە لە ساڵی ڕابردوو دەستی پێکردۆتەوە ، لە ماوەی ڕابردووشدا ھەریەک لەسەرۆک وەزیرانی ڤاتیکان ، وەزیری وزە و وەزیرانی دەرەوەی ئەەمەریکا و ئەلمانیا و ھۆڵەندا و فەرەنسا و وەزیری دەرەوەی ئێران بەجیا سەردانی ھەرێمی کوردستانیان کرد، لەسەردانی ئەو شاندانە جگە لە دیدار و کۆبونەوە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەت و مەسروور بارزانی ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، وەفدەکان بەجیا چاوییان سەرۆک بارزانی کەوت ، تەنھا مەرجەعی کوردستانە .سەرۆک بارزانیی خاوەنی ئەزموونی پێشمەرگایەتی، سیاسی و دیپلۆماسییە زیاتر لە پەنجا ساڵە تێدەکۆشێ ،توانیوێتی جێگای خۆی لە ھاوکێشە سیاسیەکانی ناوچەکە بکاتەوە چ پۆستی فەرمی ھەبێت یاخود نەیبێت.ئێمەی کورد ، لە پێناو بست بە بستی خاکی کوردستان ، کیمیاباران ،ئەنفاڵ و و جینۆساید کراین ، تا رزگاربین لە لە ژێر دەستی و گەڕاندنەوەی ماف و خاکی داگیرکراومان دوای سەدەیەک بەرخۆدانی نەتەوەکەمان لە سەرتاسەری کوردستان - بە ھەموو بەشەکانیەوە -حکومەتی ھەرێمی کوردستان، تاکە قەوارەی سیاسییە کە لە ئاستی نێودەوڵەتی و ناخۆی عێراقدا دانپێدانانی فەرمی ھەبێت و جێگەی بایەخ بێت، ئەوەش بۆ خۆی دەستکەوتێکی ھەرە گرنگ و زۆر دڵخۆشکەرە،؛ چونکە دەبێت ھەردەم ئەوەمان لەبیر بێت کە خوشک و براکانمان لە پارچەکانی دیکەی کوردستانی گەورە سەرەڕای خەباتی زۆر و قوربانیی فرەیان ھێشتا ھیچ دەستکەوتێکی ئەوتۆیان دەستگیر نەبووە، بۆیە پاراستنی حکومەتی ھەرێم و ئەم دەستکەوتە مەزنە بۆ خۆی ئەرکێکی گەورەیە و دیسانەوە پێویستی بە جۆرێک لە خەبات و بەرخۆدان ھەیە، سەرەڕای ئەوەش حکومەتی خۆماڵی لە ماوەی تەمەنیدا لە بوارگەلێکی گرنگی وەکو تەنایی و ئاسایش و پەیوەندیی نێودەوڵەتی و پەروەردەبۆیە ،ئیتر کاتی ئەوە ھاتووە حکومەتەکەمان چوارچێوەیەکی گونجاو بۆ سیاسەتەکانی دەرەوەو ناوەوەی خۆی دابڕێژێت و رێگە نەدات سەرانی حیزب و دەستڕۆیشتووان و سەرمایەدارانی نانیشتمانی بە ئارەزووی خۆیان پەیوەندیی گوماناوی لەگەڵ ئەو ھێزو ئەو ھێزی دەرەکی و ناوەکیی کرێگرتە و نەیار گرێ بدەن. دەبێت بە دەستوور و یاسا و رێسای نیشتمانی لە پێناوی تاک و کۆی ھاووڵاتیان و سەربەخۆیی خەڵک و خاکی کوردستان و بەرژەوەندیی گشتی یەک بە یەکی خەڵکی کوردستان پڕۆگرام و ھەڵسوکەوتی حیزب و کەسایەتییەکانی دەستڕۆیشتوو لە قاڵب بدرێن، تاوەکو چیدی نەتواترێت رەنجی دەیان ساڵەو خوێنی شەھیدانمان لەلایەن حیزب و کەسانی قۆرخکارەوە بەفیڕۆ بدرێت.لە ئێستادا خەڵکی کوردستان چاوەڕوانی حکومەتێک دەکەن کە حکومەتی خۆیان بێت و خەمەکانی لە پێناو ھەموواندا بێت، ئەوەش بێگومان بەوە دەبێت کە دەستوورو یاساو رێساکان ئایندەی میللەتەکەمان بەرەوپێشچوونی کوردستان بە خاک و خەڵکەوە لە پێش چاو بگرێت و ھەنگاوەکانی بەرەو سەربەخۆیی سیاسی وئابووری و زانستی و جیڤاکی مافی مرۆڤ و ھاووڵاتیبون بێت .ھەمیشە دەبێت ئەوەشمان لە بیر نەچێت کە ئەم حکومەتەی خۆمان راستە حکومەتی ھاووڵاتیانی باشووری کوردستانە؛ لە رووی یاسایی و سیاسی و خۆجییەوە ئێمە لێی بەرپرسین، بەڵام نابێت ھەرگیز ئەو راستییە لە یاد بکەین کە ھەردەم خوشک و برایانمان لە باکوور و رۆژھەڵات و رۆژئاوا چاوی خۆشەویستی و ئومێدیان بڕیوەتە حکومەتەکەی ئێمەو وەکو سەرمەشقێکی زیندە لێی دەڕوانن، بۆیە ھەر ھەڵەیەکی کوشندەی حوکمڕانیی ئێمە بە زیانی ھەر تاکێکی کورد دەکەوێتەوە لە ھەر شوێنێکی ئەم جیھانە نیشتەجی بێت، پێچەوانەکەشی ھەر تەواو راستە، ھەر سەرکەوتنێکی بەرچاوی ئێمە بۆ ئەوان زیاتر ئومێدبەخشە و بەرزتر دەینرخێنن، ئەوە لە کاتێکدا ھەمیشە مافی ئەوانیش وەکو ھەر تاکێکی نەتەوەیی بەسەر ئەم حکومەتەی ئێمەوە ھەیە، چونکە ھەردەم شۆڕشەکانی کورد لە ھەموو کات و ساتەکاندا لە ھەر پارچەیەکی کوردستان بووبێت، دانی بە سنوورە دەستکردەکاندا نەناوە و ھەمووان پێکڤە شان بە شانی یەکدی پشتیوانی یەکتر بوون و بەشداریی جووڵە و بەرخۆدانەکان بوون لە پێناو گەیشتن بە ئامانجە رەواکانی تێکڕای میللەتەکەماندا لە سەرفرازی و ئازادی سەربەخۆیی، بۆیە ،بارودۆخی ھەستیاری ناوچەکە و عێراق دەخوازێت ،ھەموو لایەنە سیاسییە دڵسۆز و نیشتیمانپەروەرکان ھاوکاری و پاڵپشتی ستراتیژیی ھەر دوو بەریژێری سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی ھەرێمی کوردستان و گشت دەسکەوتەکان بین لە پێناو کوردستانێکی بەھێزتر ..
Top