مایك پۆمپیۆ په‌یامی ئه‌مریكای گه‌یانده‌ هه‌ولێر

مایك پۆمپیۆ  په‌یامی  ئه‌مریكای گه‌یانده‌ هه‌ولێر

ده‌بێ له‌سه‌ره‌تاوه‌ ئه‌وه‌ بگوترێ ، فرۆشتنی نه‌وت به‌ تانكه‌ر به‌ ئێران ، له‌ دوای ١٦ ی ئوكتۆبه‌رو پێشتریش هه‌وڵدرابێ بۆڕی نه‌وت له‌ كه‌ركووكه‌وه‌ بۆ ناوخاكی ئێران رابكێشرێ و ببێته‌ جێگره‌وه‌ی بۆری هه‌ولێر – جه‌یهان ، گه‌وره‌ترین گرفتێكن له به‌رده‌م ‌ستراتیژیه‌تی تازه‌ی ئه‌مریكا بۆ ناوچه‌كه‌ و ده‌بێ به‌ هه‌ند وه‌ربگیرێت
ده‌بێ ئه‌وه‌ش بگوترێ ئه‌و قسه‌یه‌یدۆناڵد تڕه‌مپ : ( كورد هه‌ندۆكه‌ك نه‌فتی هه‌یه‌و ئه‌ویش ده‌یفرۆشێته‌ ئێران ) له‌سه‌ر بنه‌مای زانین و زانیاری دروست و ئاگاداریی یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌ وخودی ئه‌مریكییه‌كانیش ئاگاداری ئه‌و پرۆسه‌یه‌ن .
هه‌روا به‌ بێ بایه‌خ سه‌یركردنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی بیرێت مه‌كگۆرك ، له‌لایه‌ن تڕه‌مپه‌وه‌ به‌ راده‌ی ئه‌وه‌ی كه‌گوتی :( هه‌ر نایناسم ) و دانانی جێگره‌وه‌ی بۆ بابه‌تی هه‌ره‌ گه‌رمی ناوچه‌كه‌مان كه‌ هاوپه‌یمه‌نێتی نێو ده‌وڵه‌تییه‌ له‌ پێناو نه‌هێشتنی داعش و تیرۆر له‌ مانایێ زیاتر ده‌گه‌ینێ و ناكرێ خاڵی بێت بۆ ناوچه‌كه‌ی ئێمه‌ له‌ و هاوكێشه‌یه‌ (سه‌رده‌می مه‌كگۆرك ، هه‌ژموونی ئێران له‌ ناوچه‌كه‌و 16ی ئۆكتۆبه‌ر ولێككه‌وته‌و ده‌رهاوێشته‌كانی ... )
دوای ئه‌م قسانه‌ی سه‌رۆك تڕه‌مپ كه‌ له‌ رۆژی 3ی ئه‌م مانگه‌ كردنی ، مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌شتی ناوچه‌كه‌ی دا ئێواره‌ی رۆژی 9ی كانوونی دووه‌م گه‌یشته‌ هه‌ولێروله‌گه‌ڵ هه‌رسێ ئاستی باڵای سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كوردستان كۆبۆوه‌ ، كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی سه‌رۆك و رابه‌ری بزاڤی رزگاریخوازی كورد ، نێچیرڤان بارزانی به‌ربژێری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سروور بارزانی به‌ربژێری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا ، وێرای ئه‌وه‌ی جه‌خت كردنه‌وه‌ی دۆستایه‌تی دێرینی ئه‌مریكییه‌كانه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له‌م قۆناغه‌ی دوای پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و كاره‌ستاتی 16 ی ئۆكتۆبه‌ری داگیركردنی كه‌ركووك . خودی سه‌ردانه‌كه‌ چه‌ندین خوێندنه‌وه‌ی وردی ئاینده‌یی ئه‌و په‌یوه‌ندیی یه‌ ‌و پابه‌ند به‌ هاوكێشه‌كانی سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستی لێ ده‌كرێت .
سه‌ردان و كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌ولێری پۆمپیۆ ئه‌و په‌یامه‌یان بۆ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ له‌ هه‌گبه‌دا بوو . ده‌كرێ په‌یامه‌كه‌ش له‌م چه‌ند ئاماژانه‌ دا چڕبكه‌ینه‌وه‌ :
یه‌كه‌م : له‌دیدی ئه‌مریكییه‌كانیش دا سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ،جگه‌ له‌وه‌ی سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین و به‌هێزترین پارتی كوردستانی وبراوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقه‌ ، سه‌رۆك و رابه‌ری بزاڤی رزگاریخوازی كوردستانه‌ ، له‌به‌ر چه‌ندین هۆكاری مێژوویی و ئێستایی و ئاینده‌یی دا كه‌ له‌سه‌رۆك بارزانی به‌دیكراون و له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه‌ش سه‌رۆك بارزانی هه‌ڵگری حیكمه‌ت و دانایی و كاریگه‌ری كاریزمایی مێژووكرده‌یه‌ .
بۆیه‌ پێویسته‌ ئێمه‌ی كورد به‌جیای بیرورای سیاسیی و لایه‌نگیری حزبی ئه‌و راستییه‌ وه‌كو خۆی تێبگه‌ین سه‌رۆك بارزانی وه‌ك رابه‌ر و كه‌سایه‌تی و سه‌رۆكی كوردستان سه‌یر بكه‌ین و ته‌نیا وه‌ك سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لێی نه‌ڕوانین و قبوڵیش نه‌كه‌ین كه‌ ته‌نیا پارتییه‌كان به‌سه‌رۆكی خۆیانی بزانن .
دووه‌م : پیرۆزبایی كردنی خودی مایك پۆمپیۆ بۆهه‌ردووكاندیدانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، به‌ر له‌وه‌ی به‌كرده‌وه‌ پۆسته‌كان به‌رێوه‌ببه‌ن ، پێكردنی كلۆپی سه‌وزه‌و ره‌زامه‌ندییه‌كی به‌هێزی ئه‌مریكایه‌ ، بۆ ئه‌م پرۆسه‌ سیاسییه‌ی كوردستان كه‌ ئاینده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی پێوه‌ به‌نده‌وه‌ و له‌سه‌روبه‌ندی چونه‌ نێو قۆناغێكی تازه‌یه‌ كه‌ ( كوردستانێكی به‌هێزه‌ ) له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌ دا .
سێیه‌م : ئاماژه‌ی هه‌ره‌گرنگتری ئاینده‌یش په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا، هه‌ولێر و دیمه‌شق ، هه‌ولێر و تاران ، هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره‌یه‌ پمپیۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی راشكاوانه‌ باسی یرسی كوردی رۆژئاوا ، بارودۆخی سوریاو كشانه‌وه‌و خۆریكخستنه‌وه‌ی پرسی سوریای له‌دیدگایی ئه‌مریكییه‌كانه‌وه‌ كردووه‌ .
له‌په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش پۆمپیۆ ستایشی ئه‌و به‌ره‌و پێشه‌وه‌ چوونانه‌ی نێوان هه‌ولێرو به‌غدای كردووه‌ و كه‌ به‌ ئاشتییانه‌ و دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكرێت ، به‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركووك و ناوچه‌ جێناكۆكی له‌سه‌ره‌كانیشه‌وه‌ . ناكرێ ئه‌وه‌ش نه‌گوترێ به‌رێز پۆمپیۆ سه‌رسامی خۆی به‌وسه‌ردانه‌ی دوایی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا نه‌شاردۆته‌وه‌ و به‌راده‌ی سه‌رسام بوونی به‌ دیدگای سه‌رۆك بارزانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌ولێر.
هه‌مدیس به‌رێز مایك پۆمپیۆ راشكاوانه‌ جه‌ختی له‌وه‌ كردۆته‌وه‌ كه‌ تاران ، كه‌وتۆته‌ نێوان دوو كه‌وانه‌ی ئه‌مریكاو گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران رۆژبه‌رۆژ زیاتر ده‌بن و له‌رۆژی راگه‌یاندنییه‌وه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆك تڕه‌مپه‌وه‌ قۆناغ به‌ قۆناغ ده‌چێته‌ پێش و ده‌بێ هه‌مووان به‌شدار بن له‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ژموونه‌ی كه‌ ئێران له‌ ناوچه‌كه‌دا هه‌یه‌تی .له‌ باره‌ی پرسی رۆژئاواش پۆمپیۆ له‌ هه‌ولێره‌وه‌ ئاماژه‌یه‌كی روونی گه‌یانده‌ ئه‌نقه‌ره‌ كه‌ كورده‌ هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌پارێزێت و ئه‌و ئاماژه‌یه‌ش هه‌ر زوو گه‌یشته‌ مۆسكۆ و ئه‌نقه‌ره‌ و ده‌بێ ئه‌وان له‌و خاڵه‌ گرنگه‌ به‌ ئاگابن .
له‌دوای سه‌ردانه‌ گرنگ و پربایه‌خه‌كه‌ی مایك پۆمپیۆ بۆ هه‌ولێر ، كه‌له‌دوای قسه‌كانی سه‌رۆك ترمپه‌وه‌ دێت هه‌ولێرهه‌رناوه‌ندی بریاری سیاسیی كوردستانه‌ و سه‌رۆك بارزانی له‌هه‌ر پله‌و پایه‌یێدا بێت ، بۆ كوردستان سه‌رۆك و رابه‌ره‌ و ژماره‌یه‌كی مه‌زن و سه‌نگینی نێو ژماره‌كانی ناوچه‌كه‌یه‌ و پارت و لایه‌سیاسییه‌كانی ناوخۆو ناوچه‌كه‌ش و جیهان له‌و دیدگایه‌وه‌ سه‌یری ده‌كه‌ن و مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ پرسه‌كه‌یدا ده‌كه‌ن و به‌ ووردی گوێی لێڕاده‌گرن .
له‌ كاتێكدا ده‌ه‌بێ ئه‌و راستییه‌شمان له‌ به‌ر چاو بێت كه‌ لێككه‌وته‌كانی 16 ی ئه‌كتۆبه‌رو پرسی كه‌ركووك و نه‌وته‌كه‌ی گه‌وره‌ترین درزبوو بوو كه‌وته‌ نێو ماڵی كوردستانی و قوڵایی ئه‌م دزه‌ش وا قلیشاوه‌ته‌وه‌ گه‌یشتۆته‌ نێو ماڵی حه‌شدو مه‌شدی تاران و كوفه‌و نه‌جه‌ف و سلێمانی بۆیه‌ به‌ داگیركردن و فرۆشتنی چه‌ند تانكه‌رێك له‌نه‌وت هاوكێشه‌كه‌ به‌ ئاراسته‌ی حه‌ز ویستی ئه‌م و ئه‌و ناگۆڕێت ،به‌شه‌ڕو پیلان گێڕانیش به‌رمیله‌ نه‌وته‌كانی كه‌ركووك ناچنه‌ نێو هه‌موو سه‌به‌ته‌یێكه‌وه‌ .
له‌وه‌دا پێّویسته‌ وشیارانه‌ سه‌یری ئه‌م قسه‌یه‌ی تڕه‌مپ بكرێت و به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت و ئه‌م سه‌ردانه‌ی پۆمپیۆش له‌سه‌ره‌تای ساڵی تازه‌ی 2019 وه‌ بۆ هه‌ولێر به‌ بایه‌خ و گرنگیه‌كی مه‌زنه‌وه‌ سه‌یربكرێت ، له‌ كاتێكدا له‌ ئێواره‌ی رۆژی 9 ی 2019 له‌ هه‌ولێر پۆمپیۆ له‌كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانه‌كه‌یدا رایگه‌یاند كه‌ ئێران له‌ نێو كه‌وانه‌ دایه‌ ، رۆژی 10 ی مانگیش له‌ قاهیردا گوتی ئه‌وسه‌رده‌مه‌ به‌سه‌رچوو ئه‌مریكا چاوپۆشی له‌ كیمابارانی هه‌له‌بجه‌ بكات ، سوریا گوێت لێمه‌ ..؟؟ وا هه‌رئه‌مرۆش 12-1-2019 به‌رێزمایك پۆمپیۆ رایگه‌یاندووه‌ له‌رۆژانی 13 و 14 مانگی شوبات دا له‌پۆڵه‌ندا كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ ده‌به‌سترێ و تێیدا ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی سه‌قامگیری ، ئاشتی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ده‌بێ و گره‌نتی ئه‌وه‌ش بكرێت ئه‌وه‌ی له‌ ئێواره‌ی رۆژی 9-1-2019 له‌ هه‌ولێر گوتویه‌تی له‌ پۆڵه‌ندا بێته‌ دی .




Top