كوردستانێكی به‌هێز له‌چاوه‌ڕوانی نێچیرڤان بارزانی و مه‌سروور بارزانی پیاوه‌ شیاوه‌كانی ده‌وڵه‌تداری دایه

كوردستانێكی به‌هێز  له‌چاوه‌ڕوانی نێچیرڤان بارزانی و مه‌سروور بارزانی   پیاوه‌ شیاوه‌كانی ده‌وڵه‌تداری دایه

پارتی دیموكراتی كوردستان ، به‌حوكمی ئه‌و ئه‌زموونه‌ كارگێڕی و ئیداره‌حوكمڕانیه‌ی هه‌یه‌تی ، هه‌ر له‌ ده‌ستنیشانكردنی وه‌زیرو به‌رپرسه‌ باڵاكانی بۆ حكومه‌تی عێراق له‌ به‌غدا ، له‌دوای رێككه‌وتن نامه‌و به‌یاننامه‌ی 11ی ئازاری 1970بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ و دواتر له‌دوای هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی ئاگری شه‌ڕ له‌ لایه‌ن رژێمی به‌عس و حكومه‌تی عێراقدا له‌ 1974وه‌. بۆ به‌رێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت خاوه‌ن ئه‌زموونه‌ و تاقیكراوه‌ته‌وه‌ .
ئه‌وسا سه‌ركردایه‌تی شۆرشی ئه‌یلوول به‌سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا بارزانی سیسته‌می كارگێڕی ( ئه‌مینداریه‌تی گشتی حكومی یا حكومه‌تی خۆجێی له‌ ناوچه‌ی ئازادكراو دا له‌ چۆمان و گه‌ڵاڵه‌ و...تد له‌سه‌رده‌می جه‌نگ و هێڕش و شه‌ڕدا ) بۆ كایه‌و بواره‌كانی په‌روه‌رده‌وه‌ و ته‌ندروستی و رۆشنبیری و ڕاگه‌یاندن وسه‌ربازی و نیشته‌جێی ئاواره‌و و كه‌س و كاروخاوخێزانی پێشمه‌رگه‌، و چه‌ندین ئه‌مینداریه‌تی گشتی– الامانه‌ العامه‌ی دیكه‌ی دامه‌زراند و كه‌سی شیاوی بۆ پۆسته‌ شیاوه‌كان – ئه‌مینداری ، راسپارد بۆ به‌رێوه‌بردنی كارگێڕی - حوكمی ده‌وڵه‌تی خۆجێیی وه‌ك رووسه‌كان پێی ده‌ڵێن ( ده‌وڵه‌تی نێوخۆیی یا ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت له‌ نێو ده‌وڵه‌تدا ) له‌ كاتی جه‌نگ دا.
له‌ قۆناغی‌ گۆڕینی سیسته‌می حوكمڕانی كوردستانی ، له‌شه‌ڕعیه‌تی شۆڕشگێری – به‌ره‌ی كوردستانی بۆ سیسته‌می حكومڕانی په‌رله‌مانی به‌پێشنیارو داواكاری و پێداگیری سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی له‌ شاری كۆیێ له‌ دوای سه‌ركه‌وتنی ڕاپه‌ڕینی ئازاری 1991 ئه‌و گۆڕانكارییه‌ حوكمڕانییه‌ هاته‌دی و یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ركه‌وتوو ویه‌كه‌مین حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زرا. .پارتی له‌ كۆی ئه‌و جۆره‌ حوكمدارییه‌ ده‌وڵه‌تییه‌، به‌ئه‌زموونێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌وبواره‌ كارگێڕییه‌ ده‌وڵه‌تدارییه‌ی هه‌یه‌و به‌ تێده‌په‌ڕینی قۆناغ و سه‌رده‌مه‌كان له‌سه‌رئاستی عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌ بایه‌خ و گرنگه‌وه‌ سه‌یر ده‌كرێ و بۆ كایه‌ی حكومڕانی و ئیداره‌كردنی ده‌وڵه‌ت به‌هه‌ند هه‌ڵگیراوه‌ وبۆته‌ئه‌زموونێك سوودی بۆ ئه‌وانی تریش له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌ هه‌بووه‌ .
ئێستا گه‌لی كوردستان له‌دوای دیاری كردنی به‌ربژێره‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم دا له‌ چاوه‌ڕوانی كوردستانێكی به‌هێزدایه‌ ، له‌ چاوه‌ڕوانی هێنادی ئه‌و دروشمه‌ی دایه‌ كه‌به‌رنامه‌ی كاری حوكمداری ده‌وڵه‌تی كوردستانه‌ ، و پارتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ 30 ئه‌یلوول بانگه‌شه‌ی پێكردو تیایدا سه‌ركه‌وتنێكی مه‌زنی به‌ده‌ست هێنا.
كوردستانێكی به‌هێز پاكیجی كاری ده‌وڵه‌داری ئاینده‌ی ئه‌و كوردستانه‌یه‌ كه‌ پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی ئه‌نجام داوه‌ و كاره‌ساتی 16ی ئۆكتۆبه‌ری داگیركردنی كه‌ركووكی بینیوه‌ و به‌سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانی پارتی و بارزانی له‌ داستانه‌كانی پردێ و سحێلاو شاد بۆته‌وه‌ و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌زموونی حوكمڕانی ده‌وڵه‌تداری له‌ داگیركردن و پرۆسه‌ی سیاسی كوردستانی له‌ پاشكۆیه‌تی و توانه‌وه‌ له‌ نێو حوكم و هه‌ژموونی به‌غداو نه‌جه‌ف و كوفه‌ رزگاركرد و وه‌ستانێكی به‌هێزیشی به‌ هه‌ژموون و ده‌ستی ده‌ره‌كی و ناوخۆییش كرد.
ئێستا كوردستان پێده‌نێته‌ ساڵی تازه‌ی 2019 ، ساڵی ده‌وڵه‌ت و حكوومه‌تی به‌هێزی كوردی له‌ باشووری هه‌میشه‌ گڕگرتووی ته‌نراو به‌ چه‌ندین ئه‌گه‌ر و گریمانه‌ و نه‌خشه‌وهاوكێشه‌و به‌رنامه‌ی نه‌گۆڕو گۆڕاوی ئه‌م و ئه‌وی ده‌ره‌كی و ناوخۆ ، به‌ڵام له‌ دیدگاو نه‌خشه‌و به‌رنامه‌ی و ئاینده‌ی سه‌رۆك بارزانی ستراتیژیه‌تی باڵای نیشتیمانی و ناسیۆنالیستی كوردو كوردستانی له‌ پرنسیپه‌نه‌گۆڕو چه‌سپاوه‌كانن .
ئه‌گه‌ر و گریمانه‌و هاوكێشه‌ له‌ناكاوه‌كانی ئه‌م و ئه‌و و ئه‌وانیتریش نه‌كاری سلبییان لێ ده‌كا نه‌ پێیان به‌رزه‌فت ده‌كرێ ، مه‌گه‌ر كات وه‌ك فاكته‌رێ سه‌رهه‌ڵبدا . له‌ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م فاكته‌ره‌ش براوه‌ی هه‌ر به‌هێزهه‌ر جه‌ماوه‌رو گه‌لی كوردستان ده‌بێ .
ئێستا پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌رۆك بارزانی به‌د‌یسپلین و پره‌نسیپه‌وه‌، هه‌ردووپیاوه‌شیاو و ئه‌زموونداره‌كانی نیچیرڤان بارزانی و مه‌سروور بارزانی بۆ جومگه‌ هه‌رباڵاو هه‌ستیاره‌كانی ده‌و‌ڵه‌تداری و حكومڕانی بۆ ئه‌و كوردستانه‌ی كه‌ كوردستانیان ده‌یانه‌وێت،به‌ربژێر و ده‌ست نیشان كردووه‌ و وا هه‌نگاو به‌هه‌نگاو به‌به‌رنامه‌و نه‌خشه‌ی تۆكمه‌ی نه‌گوتراو نه‌بینراوی میدیایی ده‌چێته‌ پێش .
له‌ كاتێكدا به‌رێزان نێچیرڤان بارزانی و مه‌سروور بارزانی سه‌رباری تایبه‌تمه‌ندیه‌تی كارو پێگه‌ی باڵایان له‌ نێو حوكمڕانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا ، پشتگیری ته‌واوی سه‌رۆك بارزانییان هه‌یه‌ و پشت ئه‌ستووری ئه‌زموونی پارتی دیموكراتی كوردستانیشن له‌ پڕۆسه‌ی حوكمڕانی ده‌وڵه‌تداری ، هه‌روا سوود له‌ ئه‌زموونی گه‌لان و ووڵاتانی پێشكه‌وتووی وه‌ك مالیزیای مه‌هاتێر محه‌مه‌دوو رووسیای سه‌رده‌می پوتین و مه‌دڤێدیڤوه‌رده‌گرن بۆ كوردستانێكی به‌هێز و حوكمه‌تێكی تۆكمه‌ی پته‌و . پیاوه‌ شیاوه‌كانی ده‌وڵه‌تداری نێچیرڤان بارزانی و مه‌سروور بارزانی ده‌بنه‌ ناونیشاو ناسنامه‌ی تازه‌ كوردستانێكی به‌هێزی تازه‌ی قۆناغی هه‌ستانه‌وه‌.



Top