(له‌سه‌رووبه‌ندی كاره‌ساتی رۆژئاوادا ) یه ..
December 28, 2018
وتار و بیروڕا
ئێستا كوردستانی سووریا، له قۆناغی دوای بڕیاری له‌ناكاو چاوه‌ڕواننه‌كراوكراوی سه‌رۆك ترا‌مپدا ده‌ژیێت.
چاره‌نووسی پرسی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌و پارچه‌یه، خه‌ریكه ده‌كه‌وێته نێو بازنه سوره زۆر خه‌ته‌رناك و پڕ له مه‌ترسییه‌كه و له نێوان به‌مه‌رگ گه‌مارۆدان و ده‌ریچه‌یه‌ك، پاشه‌ڕۆژی ئه‌و پرسه حه‌واڵه به قه‌واڵه ده‌كرێت.
پرسی كورد له رۆژئاوا كه زۆر جیایه له كێشه كه‌ڵه‌كه‌بووه له‌مێژینه‌كانی خودی رژێمی سووریا و سه‌رهه‌ڵدانی حزبی به‌عسی سووریا و كێشه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی داعش و مانه‌وه‌ی داعش به جۆرێكی دیكه، هه‌مدیس كورد له‌وێ ره‌سه‌نتر و ره‌گاژۆتری نێو خاكی خۆیه‌تی نه‌ك كانتۆن و مانتۆن؛ ئه‌و راستییه‌شمان له‌به‌ر چاوه به جریوه‌یه‌كی (تویت) ترا‌مپ و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیری به‌رگری و مه‌كگۆرك ئه‌و پشێوی نانه‌وه و قه‌یران دروستكردنه میدیاییه‌ی كه له دوای پرسی جه‌مال خاشوقچی جیهانی میدیایی ته‌نیوه‌ته‌وه له‌ناو ناچێت.
ململانێی كۆمپانیا جیاجیاكانی ئه‌مریكا بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی قازانجی زیاتر، ته‌نیا بۆ خودی ئه‌مریكا و كێبڕكێی شاراوه و نه‌بینراوی چینییه‌كان و ئه‌مریكا و به‌ریتانیاییه‌كان و، نیازی ئه‌ردۆگان بۆ گه‌یشتنه دیوی فورات و به‌دڵبوونی رووسیاییه‌كان نه‌ك به‌ده‌ستبوونیان و خه‌مباریی فه‌ڕه‌نساییه‌كان، هیچ له‌و پرسه‌ی كه ناوی پرسی كوردی رۆژئاوایه له سووریایه نه زیاد ده‌كه‌ن نه كه‌م، گه‌ر په‌كه‌كه وابه‌سته نه‌بێ و له روانگه گشتییه‌كه‌ی پرسی نه‌ته‌وه‌یی نیشتیمانی و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی رۆژئاوا بۆ بابه‌ته‌كه بڕوانێ و به گیانی به‌رپرسانه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه سه‌یری ده‌سپێشخه‌ری و هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆك بارزانی بكات كه بۆ پرسی كوردستانی رۆژئاوا له ڕێككه‌وتنی هه‌ولێر و دهۆك خستیه ڕوو، به‌هاناوه‌چوون و فریادڕه‌سیی سه‌رۆك بارزانییش رۆژانی ته‌نگانه‌ی داگیركردنی كۆبانێ نموونه‌ی زیندووی نزیكتره.
ئه‌و پرسه زیندووه‌ی كورد، به‌ر له‌وه‌ی رژێمی سوریا، ئۆجه‌لانی رابه‌ری په‌كه‌كه له بیقاع وه‌ده‌ر بنێ و به به‌ر چاوی مۆسكۆی ئه‌وێ رۆژێ گورگانخواردووی توركیای بكات، زۆر كۆنتر و ره‌سه‌نتره. ئه‌وسا ئۆجه‌لان بۆ رزگاركردنی ژیانی خۆی رووی له هه‌موو شوێنێ ده‌كرد به رووسیا و ئیتالیا و یۆنان و باشووری ئه‌فریقا و هۆڵه‌ندایشه‌وه، كه‌چی كوردستانی باشووری نه‌كرده جێلانه و په‌نا‌گا.
سینایۆ و هاوكێشه‌كان تا ئێستا و ئه‌و ساته‌ی كه ترا‌مپ چوارشه‌ممه ١٨-١٢ جریواندوویه‌تی، دێن و ده‌چن و ئه‌و شوێنی ئه‌م ده‌گرێته‌وه، ئه‌وی تر ئه‌وی دیكه وه‌لاوه ده‌نێ، له هه‌موو بارێكدا گه‌ر ئه‌مریكا رۆژئاوای وه‌ك هێلكه‌یه‌كی زێڕین له‌سه‌ر سه‌به‌ته‌یه‌كی زێڕین بۆ توركیا له بری كڕینی مووشه‌كی پاتریۆت له جیاتی مووشه‌كی ئێس 400 خستبێته پێش ئه‌ردۆگان، یا به پێچه‌وانه‌وه به كشانه‌وه‌ی له سووریا، ئێران و رووسیاییه‌كان و ته‌نانه‌ت تووركیایش زیاتر له زه‌لكاوی سووریا شانیان قوڕاوی بكات نه ئارداوی، به هه‌ردوو باردا ده‌بێ به‌رپرسانی په‌یه‌ده هیچ ده‌رفه‌تێك نه‌ده‌نه ئه‌م و ئه‌و بۆ وێرانكردنی كوردستانی رۆژئاوا و، بۆ پاراستنی فریوی ئه‌م ئه‌و نه‌خۆن و ددان به‌و راستییه‌شدا بنێن كه سیاسه‌تی تاكلایه‌نه و دژایه‌تیكردنی براكانیان له رۆژئاوا له‌به‌ر كانتۆنكردنی رۆژئاوا زیانی زۆری لێداون و، ته‌نانه‌ت پێگه‌یانی له نێو هاووڵاتیانی خۆیان لاواز كردووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ده‌بێ به‌رپرسانی په‌یه‌ده له جیاتی به‌راوردكردنی ئه‌زموونی خۆیان له‌گه‌ڵ باشوور كه جێگای به‌راورد نییه، چونكه باشوور جگه له بوونی پێگه‌ی ده‌ستووری و یاسایی خۆی له دوای كاره‌ساتی 16 ی ئۆكتۆبه‌ریش، سه‌لماندی كه خاوه‌نی بڕیار و سه‌ركرده‌ی خۆیه‌تی و وابه‌سته‌ی پرسی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه و ئه‌و به‌رگری و به‌رخودانه‌ی له پردێ ئه‌نجام درا، جیهانی پێ سه‌رسام بوو، وه‌ك چۆن به‌رگری بوو له هه‌ولێر و دهۆك ئاوایش به‌رگری بوو له سلێمانی و گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه، هه‌ر بۆیه‌ش ئێستا جیهان به رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوایه‌وه، وه‌ك سه‌رۆك و رابه‌رێكی كاریزمایی كوردستانی و وه‌ك رۆژانی پرسی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان گوێ له سه‌رۆك بارزانی راده‌گرن و كار و كرده‌وه‌ی به‌هه‌ند و به بایه‌خه‌وه وه‌رده‌گرێ.
له‌م ئان و ساته‌شدا، له نێوان سیناریۆ و هاوكێشه نادیاره‌كانی دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا، وا ده‌خوازێ به‌رپرسانی په‌یه‌ده، به به‌رپرسانی قه‌ندیلیشه‌وه حه‌كیمانه و ژیرانه بیر له‌م ته‌نگژه قووڵه بكه‌نه‌وه و ده‌رفه‌تی تر بۆ دوژمنان نه‌سازێنن و له‌جیاتی گرتنه‌به‌ری رێگای دووری پڕ په‌ناوپێچی سازش له‌سه‌ركراو، رێگای ئاسانی پیرمام و باره‌گای بارزانی بگرنه به‌ر.