بە بێ حیکمەتی سەرۆک بارزانیی دەربازبوون لە پیلانگێری وقەیرانەکان مەحاڵ بوو ..

بە بێ  حیکمەتی سەرۆک بارزانیی دەربازبوون لە پیلانگێری وقەیرانەکان مەحاڵ بوو ..
گەلی کورد وەک نەتەوەیەک بە ھۆی داگیرکردنی خاک و نیشتیمان و دەوڵەتەوە بە درێژایی سەدەی رابردوو ، ھەمیشە لە ژێر ھێرش و جینۆساید و سرٍینەوە بۆتەوە ، بەڵام دەربازبوون لەو کێشە وقەیرانە ھەر لە خۆوە نەبووە ، بەڵکو بە حیکمەت و ھەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆک بارزانیی وایکردووە ئەو مەترسیانە لە سەر دۆز و مێژوو ودەسکەوتەکان نەمێنێ. زیاتر لە نیو سەدە پێشمەرگەیایەتی لە نێو رۆژە سەختەکان و لە نێو جەرگەی داگیرکەران چیرۆکێک و ئەفسانەیەک نییە بە سادەیی تێیدا گوزەر بکەیت ، ئەمە ژیان و مێژووییەکی پرشانازیی وتێکۆشان و بە جێگەیاندنی ئەو بەڵێنەیە کە گشت شۆرٍش وسەرکردەکان و شەھیدان لە چاوەروانیی دابوون.بۆیە پێداگیری و سووربوونی سەرۆک مسعود بارزانی لەسەر ڕێزگرتن لە شکۆ وئیرادەی گەلی کوردستان بە ئەنجامدانی پرۆسەی رێفراندۆم، وێستگەیەکی دیکەی رێبەرایەتی بارزانی یە لە قۆناغە سەختەکانی نەتەوەدا. بەڵام جیاوازی ھەڵوێست و پێداگری ئەمجارەی سەرۆک بارزانی لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی و دواتر سەرکەوتنی ئەو پرۆژەیە و پاراستنی ئەنجامەکانی بە ھەر نرخێک بێت ، رەتکردنەوەی دواخستنی و ئەنجامدانی لە کاتی خۆیدا ، بەبێ ئەوەی زەمانەتێکی باوەرپێکراوی نێودەوڵەتی بە گەلی کوردستان بدرێت بۆ ئایندەی ماف و خواستە نیشتمانییەکان لە بەر چاو بگیرێت. ئەوەی بۆ خەڵکی کوردستان گرنگە بۆ یەکەمجار لە مێژووی کورد و ناوچەکە بەشێوەیەکی ئازاد و دیموکراتیانە وەک دەسکەوت و گەڵێکی خاوەن ئیرادە وشکۆ دەربری ماف و خواستە نیشتمانی و نەتەوەییەکانی خۆی بۆ سەربەخۆیی بکات . بۆیە سەرکەوتنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کەلەسەر دەستی سەرۆک بارزانی جگە لەوەی گەیاندنی پامێکی روون و ئاشتیخوازانە و دیموکراتیخوازەی گەلی کوردە لە ھەمان کاتیشدا توانی قۆناغە سەختەکەی دوای ئەنجامدانی ریفراندۆم بە سەرکەوتوویی ببری. بە ھەمان شێوەش پشت و پەنای سەرۆک بارزانی بین . بە داڵنییایەوە قۆناغی ئایندەشمان سەربەرزانەبکەینە ئامانجی سەرەکیمان تا دەمان گەێنتە کەناری ئارام . زاڵ بوون بەسەر ھەموو ئەو کۆسپ و فشار و ھەرەشانەی دۆژمن و ناحەزانی کورد . بۆ ئەو باوەرەی جیھان دان بەو راستیە بنێت کە سەرکەوتنی دیموکراسی لە ناوچەکە بەندە بە سەرکەوتنی کوردستان لە گەیشتن بە ماف و ئازادی خۆیدا . کورد و سەرکردایەتی کورد لە مێژووی ڕزگاریخوازی سیاسی بە ئەمری واقیع چۆتە ناوکاری دیپلۆماسیەت نەوەک بە بەرنامە و سیاسەت بەڵام قۆناغی دوایی ڕاپەڕینی ١٩٩١ قۆناغێکی نوێی سیاسەت و ئاڵوگۆڕی سیاسەتە لە ھەرێمی کوردستان ھەوڵە سیاسی و دیپلۆماسیەکان ڕێی خۆی گرت و نەخشەو بەرنامەی بۆ دانرا، دەتوانین ھەوڵە دیبلۆماسیەکان لە چەند خاڵێکەوە دیاربکەین، وەک:ھەوڵی لایەنە سیاسیەکان و گفتوگۆی حزبە سیاسەکان لەگەڵ کەسایەتی ووڵاتانی دراوسێ و دەرەوە.ھەوڵی کەس و کەسایەتی حیزبی وەک سەرۆکی حیزبێک بۆ پرسی کورد. ھەوڵی دیار و بەرزوکارێزمایی سەرۆک مسعود بارزانی لەگەڵ کەسایەتی و سەرۆکی وڵاتان و کونسڵخانەکان بۆ زیاتر ناساندنی دۆزی کورد و میللەتی کورد، کە ئەم خاڵەیان لە ھەموان زێتر جولانەوەی دیبلۆماسیەتی کوردیبەرەوە پێش بردووە لە مێژوودا.میللەتی کورد لە ھیچ لە قۆناغەکان بە شێوەی قۆناغی ئێستا جولانەوەی دیبلۆماسیەت گوڕوتینی بەخۆیەوە نەبینیوە، بەتایبەت ولانەوەی دیبلۆماسیەت لە قۆناغی ئێستادا بە بەرنامە و یاسا و لەڕووی زانستەوە وا خەریکە ڕێچکەی خۆی دەگرێ.ھەوڵی دیپلۆماسیەت لەلایەنی تاکە کەسیشەوە لە مێژووی بزووتنەوەی سیاسی کورد و خەباتی مەدەنی میللەتی کورد لە ھیچ لە قۆناغەکان وەک ئەم قۆناغەی ئێستا نییە. میللەتی کورد زۆر کەسایەتی و سەرکردەی دیارو و چاونەترسی ھەبووە لە پێناو دۆزی کورد خەباتی کردووە بەڵام خەباتەکەیان زیاتر شۆڕشگێڕی و جەماوەری بووە. ھەرچەندیش زۆربەی سەرکردەکانی کورد لە مێژوودا دیدار و چاوپێکەوتن و دانوستاندنیان لەگەڵ وڵاتان و سەرکردەکانی جیھان ئەنجامداوە بەڵام زۆر کەم ھەبووە بەشێوەی فەرمی وڵاتان و حکومەتەکان بەڵکوو زیاتر شێوەی شەخسی و درێژەی نەکێشاوە بۆ چارەسەری دۆزی کورد. سەرۆک مسعود بارزانی بێجگە لە خەباتە سیاسی و شۆڕشگێڕی و جەماوەری یەکەم سەرکردە و سەرۆکی کوردە لە سەدەی ٢١ە مێژوودا کە بەشێوەیەکی فەرمی- لەلایەن وڵاتان و سەرۆکەکانی وڵاتان و کەسایەتی دیاری جیھانی و کونسڵخانەکان بانگھێشت دەکرێ کە ھەمووی لە پێناو دۆزی ڕەوایی میللەتی کوردە. پێشمەرگە ، سەرۆک مسعود بارزانی بە تەنھا کەسایەتییەک نییە، سیاسەتوان و سەرکردەیەک نییە، بەڵکۆ سەرۆ بارزانی خاوەنی مێژووییەکی پر لە خەبات و تێکۆشانی دەیان ساڵەی بزاڤی رزگاریخوازی گەلی کوردە ، پێشمەرگەی ھەردەم لە سەنگەر و ڕابەری دەستکەوتە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانمانە، ناوی ئەو بەسە بۆ ئەوەی بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان و تێکۆشان و قوربانیدانی نەتەوەکەمان بێتە بەر باسوخواس.بەشێکی زۆری ئەو پێشھات و پرسانەی کە لە ئێستادا روودەدەن بۆ وەدەنگ ھێنانی سەرۆکە، بۆ ئەوەی بەرنامەی ئایندەی بزانن، بێدەنگی ئێستای سەرۆک بارزانی پێشھاتی گەورەی بەدوا دێت، بە تێپەڕبوونی کات بۆ ھەمووان روون دەبێتەوە .رەوشی ئێستای ناوچەکە و عێراق بە تایبەت دۆزی کورد کاتییە و تێدەپەڕێت، کۆڵنەدەریی و تێکۆشەریی و لەبن نەھاتوویی گەلەکەمان کۆتی ترس و بیم و سنوور داخستن و ئاوارەیی و برسێتی تێکدەشکێنێ و بەسەریاندا زاڵ دەبێت.لە پاڵ سیاسەتەکانی سەرۆک بارزانیدا و لە سایەی تەمەنێک لە خەبات و قوربانیداندانی سەرۆکدا، دواجار ئەوە دەبێت کە خەباتمان بۆی کرد، ئەوە دەبێت کە ھەزاران لە ڕۆڵەکانمان سەریان بۆی نایەوە ، کە ئەویش گەیشتن و بە دەستھێنانی دەوڵەتبوونی کوردستانە ..
Top