شەڕی هەستانەوەی ئیرادە دابنێن بۆ پارتی

شەڕی هەستانەوەی ئیرادە دابنێن بۆ پارتی
٭لە پەندو وانەیی ئیرادەو خۆڕاگریدا زۆر نمونەی گەورە لەجیهاندا هەن کە ڕەنگە هیچیان زۆرتر نەبێت لە ئیرادەی گەلی ئێمە
ئەگەر لەمێژووی دورو درێژی گەلەکەمان بگەرێین و تەنها سەیری(۱۰۰ساڵی)ڕابردوو بکەین دەبینین لەسەر ئاستی هەر چوار پارچە داگیرکراوەکە بۆساتێکیش ئەم گەلە بێ ئیرادەو دەستەوسان لێی دانەنیشتوە

٭باشوری کوردستان لەسە ساڵی ڕبردوودا گەورەترین وانەی خۆڕاگری و ئیرادەی هەبوەو نیشانی جیهانی دا کە گەلی ئێمە گەلێکی خاوەن ئیرادەو بەهێزەو هەرگیز سازش لەسەر داخوازییە ڕەواکانی خۆی ناکات

٭ڕێبازی پیرۆزی نەتەوەیی و نیشتیمانی بارزان زیاد لە(۱۰۰ساڵە)لەبەرخۆداندایەو ئەمڕۆ (۱۰٤ساڵ)بەسەر شەهیدبوونی (شێخ عبدالسلام)ی گەورە تێدەپەڕێت کەلە ساڵی(۱۹۰٤)دا لەلایەن خەلافەت و دەووڵەتی عوسمانیەوە لەسەر بەرگریکردن لە مافەکانی گەلی کورد لەشاری(موسڵ)لە سێدارە درا

٭ئەم ڕێبازە لەشێخ(عبدالسلامی)گەورەوە تا دەگاتە جەنابی سەرۆک بارزانی گرنگترین ئامانجی هەستانەوەو بەرز ڕاگرتنی ئیرادەی گەلی ئێمە بوەو هەرگیزیش کۆڵی نەداوەو شۆڕشی مەزنی ئەیلوول باشترین نمونەیە کەچۆن ڕۆحی بەبەر ئیرادەی شکاوی ئەم گەلەدا کردەوەو لەکەناری فەوتان و لەناوچوون پاراستی

٭بەداخەوە لە ناوەڕاستی شەستەکانی ڕابردوەوە تادەگاتە ئەمڕۆ تەوژمێکی خراپ لەفیکرو ئایدیای نادروست و نانەتەوەیی خەریکی شکاندنی ئیرادەی تاک و کۆمەڵگەی ئێمەن و لەهەموو حاڵەتێکدا لەدوای شکاندنی کەسایەتی تاکی کوردن و زەمینەسازی بۆ ئاسایکردنەوەی(جاشایەتی و خیانەکردن)دەکەن کە بەداخەوە تا ئێستاش ئەم ڕەوتە بەردەوامی هەیە

٭پارتی لە چرکەساتی دروستوونیەوە شەڕی نە ڕوخاندنی ئیرادەی گەلی کورد دەکات و دەیەوێت بوونیادێکی نەتەوەیی و نیشتمانی بۆ تاکی کوردستانی بوونیاد بنێت کە خۆی لەهیچ کەس و هیچ نەتەوەیەکی دونیا بەکەمتر نەزانێت و ڕفیراندۆمی سەر بەخۆیش ترۆپکی ئەم خەباتە دورو درێژەبوو کە تەنها پارتی خاوەنیەتی و بەس

٭ئێستا کە پارتی وەک هێزی یەکەمی کوردستان دەیەوێت سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و کابینەی نوێی حکومەت پێکبێنێت گرنگترین هەنگاوی هەستانەوی ئیرادەی شکاوی ئەم گەلەیە کەلەدوای (۱٦ی ئۆکتۆبەرەوە)لەلاین خائینان و دوژمنانەوە هەوڵی ووێرانکردن و ڕوخاندنی ئەم ئیرادەیە دەدەن بەڵام لەم خولەی پەرلەمان پارتی زۆرترین پرۆژەی نەتەوەیی نیشتمانی تێدەپەڕێنێت کە مەغزایی ئەم پرۆژانە بەهێزکردنەوەو هەستانەوەی ئیرادەی گەلی ئێمە کە لەبەرزکردنەوەی باڵەخانەو بینا بەرزەکان زۆر زەرورترو گرنگترە

٭شەڕی داعش و هاتنی ملیۆنان ئاوارەو بڕینی قووتی خەڵک و خیانەتی(۱٦)ی ئۆکتۆبەر و پەلاماردانی هەولێرو داستانی(پردێ ، مخمور، سحێلا،تلسقۆف)باشترین بەڵگەی بەهێزی ئیرادەی پارتیە کە چۆکی لەبەردەم ئەم هەموو قەیران و ئاستەنگانەدا دانەداو نەک هەر نەکەوت بەڵکو کوردستانی بۆ قۆناغێک بەهێز گواستەوەو هەنگاوی بەهێزکردنی ئیرادەی کۆمەڵگە دەستی پێکردوەو ئەگەر ڕووداوی گەورەتر لەتوانای ئێمە لەناوچەکەو جیهان ڕوونەدات بەرهەمی ئەو کوردستانە بەهێزەوهەستانەوەی ئیرادەی بەهێزی گەلی ئێمە بەچاوی خۆمان دەبینین


ڕێبین ڕەحیم.
Top