مێژوو وئامانجی خەبات و قوربانیدانی دوێنێ و ئەمرٍۆیی و سبەی گرێدراویی یەكترە بەوەی كە هەموو لە پێناو ئامانجێكی روون و ئاشكرا و پیرۆزە ئەویش رزگاری لە ژێردەستبوون و پاشكۆبوون و هەروەها گەیشتن بەو مافە رەوایەی كە دەیان ساڵە ، لێمان زەوتكراوە و دەبێ بەردەوام هەوڵی بۆ بدەین بۆ بەدەسهێنانی كە ئەویش دەوڵەتبوونی كوردستانە.قۆناغەكانی خەباتی ڕزگاری خوازی گەلی كورد بەچەندین قۆناغی هەستیار و مەترسیداردا تێپەڕی تا ئەم دەسكەوتانەی ئێستای بەدەست هێنا ، سەركردەی بوێر و ئەفسانەی بەرخودان و هێمای مقاوەمەت و خۆبەدەستەوەنەدان مستەفا بارزانی بەچەندین هەوراز و نشێودا ڕێی خەباتی بڕی بۆئەوەی بە دوژمنی بسەلمێنێ كورد وەك هەموو نەتەوەكانی تری جیهان مافی ئەوەی هەیە كەسەربەرزانە بژی و هەموو ژێردەستەییەك ڕەت دەكاتەوە ، كۆی فەلسەفەی ڕێبازەكەشی خۆی لەدوو ووشەدا دەبینیەوە ئەوانیش بەرخودان ، خۆبەدەستەوەنەدان كە ئەمە دووخەسڵەتی بونیاتنەرن بۆ كەسێكی شۆڕشگێر ، تەسلیم نەبوون بە ئیرادەی شكست خواردووی ڕژێمی شاهەنشایی لە ئێران دوای ڕوخانی كۆماری مەهاباد و بڕینی سنورە سەختەكانی دووژمنە هاوبەرژەوەندیەكانی ناوچەكە گەورەترین وانەی خۆبەدەستەوەنەدانی كوردە لەمێژوودا ، دواتریش ڕازینەبوون بە مەرجەكانی حكومەتی ئەوكاتی عێراق و هەڵگیرساندنی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول لە سەردەمی جەنگی سارددا دژی ڕژێمێك كە یەكیەتی سۆڤیەت پشتیوانی بوو ، وانەی بەرخودانی كوردە بۆ نەوەكانی داهاتوو ، ئەم سیفاتانە دوای كۆچی دوایی مستەفا بارزانی نەمر لەلایەن سەرۆك مەسعود بارزانی كرانە وانەی قۆناغی داهاتووی خەبات بۆ گەیشتن بەئامانجە گەورەكە ئەویش ڕزگاركردنی كورد بوو لەژێردەستەیی دواتریش دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردی ، سەرۆك بارزانی فەلسەفەی ڕێبازی بارزانی كردە سەمەشقی كارەكانی تا كوردی گەیاندە ئەم ڕۆژە كە دوژمنەكانی دوێنێ ئێستا دۆستیانە و بە ئازایی و بوێریان سەرسامن ، بەرخودانی گەلی كورد بەڕابەرایەتی سەرۆك بارزانی و خۆبەدەستەوەنەدانیان بە ئیرادەی عەرەبی شۆڤێنی كۆن و نوێ ی عێراق لە سەددام و جەعفەری و مالكی و عەبادی و داعش و حشد سەروەریەكن كە بەهایی مرۆڤایەتیان بۆ تاكی كورد گێڕایەوە ، لەسایەی ڕابەرایەتی كردن و بەكرداری كردنی فەلسەفەكانی ڕێبازی پیرۆزی بارزانی ئێستا كورد خۆی خاوەنی خۆیەتی و خۆی بڕیار دەدات ، هیچ هێزێك بۆی نییە ئەم مافە لەكورد وەگرێتەوە كەخۆی بە خوێنی ڕۆڵەكانی بەدەستی هێناوە . رووداوەكانی چوار ساڵی رابردوو و خۆراگری و قارەمانییەتی پارتی و بارزانیی سەڵمێنەری ئەو راستییەیە و دەبێ هەموو لایەك ئەو ڕاستیە باش بزانن كە گەلی كورد خۆی بڕیاری خۆی دەدات و نابێ هیچ كەس و لایەنێك لەباتی ئەو بڕیار بدات ، نابێ جرێكی تر ئەم هەلە لەدەست بدەین و مێژوو نەفرەتمان لێ بكات ، دەبێ هەموو لایەنەكان لە فەلسەفەی ڕێبازی بارزانیەوە فێربن كە دووژمن چەند بەهێزبێ نابێ خۆمان بەدەستەوە بدەین ، بەڵكو دەبێ كلتوری بەرخۆدان و خۆبەدەستەوەنەدان بكەینە سەرمەشقی قۆناغی داهاتووی خەباتمان ، چونكە مێژوو ئەوەی سەلماندووە كە تەنها ئەم دوو سیفاتە نەتەوەكەمان دەگەێنێتە ئامانجەكانی .رووداو و پێشهاتە نوێ و چاوەروانكراوەكان لە سەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوین بە تایبەت لە سوریا و عێراق و بە تایبەت هەڵوێستی كۆمەڵگەی نێو دەوڵەتیی سەبارەت بە هەژموونگەرایی رژێمی ئێران و بە تایبەت بەرفروانكردنی سزا سەپێندراوەكان لە سەر ئێران لە لایەك و لەلایەكی تر ناكۆكی توندی رووسیا و ئەمەریكا لە هەمبەر چەند پرسێكی ستراتیژی وەك " سوریاوعێراق و ئێران "، چاوەروان دەكرێ گۆرانكاری لە نەخشەی سیاسی و جوگرافیایی ناوچەكە ئەنجام بدرێت و زیاتر رژێمی ئێران لە ناوچەكە گۆشەگیر بكرێت ..ئەو پێشهاتە نوێی و چاوەوان كراوانە ، دەخوازێت گەلی كورد بە ئەزموون وەرگرتن لەو ناپاكیی و خیانەتكارییەی رابردوو و هەروەها نەبوونی یەكهەڵوێستی كورد ، دەخوازێت هەمووان پشتیوانیی سیاسییە كوردانە و حەكیمانەكانی سەرۆك بارزانیی بین لەم قۆناغە هەستیار و چارەنووسسازە بۆ ئەوەی بتوانرێت بە باشترین شێوە سوود لەو دەرفەتە زێرٍینە وەربگریت .چونكە لە ماوەی رابردوو، قۆناغی سەخت و دژوارمان بریووە و گەورەترین دەسكەوتمان كە ئەویش "ریفراندۆمی سەربەخۆیی" بوو بە دەنگی زۆرینەی خەڵكی كوردستان بە بەڵێ بەدەستهێنا و دوای ئەوەی نەتوانرا ئەو دەسكەوتە مێژووییە بەتاڵ بكەنەوە ، دەخوازێ لە دوایین قۆناغەكان سوود لەو گۆرانكارییانە وەربگرێت لە پێناو بەدەست هێنانی مافی دەوڵەتبوونی كوردستان ..