قوتابخانە ورێبەرێك لە پێناو سەربەستی و ڕەتكردنەوەی پاشكۆبوونی گەل ونیشتیمان ..
November 27, 2018
وتار و بیروڕا
مێژووی خەبات و تێكۆشانی پرشانازی سەدەی رابردوو تا ئەمڕۆ ئەو راستییەمان پێ دەڵێت كە پارتی و بارزانی ئەوەیان سەلماندووە كە لەگەڵ ئامانجی پیرۆزی گەلەكەیاندان و هەرگیز پشت لە گەلی كوردستان ناكەن، لە كۆتاییدا پرسیارێك دێتە پێشەوە، ئەویش ئەوەیە كە بۆچی هەر پارتی و بارزانی پێشەنگن لە هەموو قۆناغەكاندا؟ وەڵامەكە روونە ئەگەر لە دوێنێ پارتی و بارزانی خاوەن سەروەری زۆر بێت، ئەمڕۆش بە هەمان شێوە سەروەری گەورەی تۆماركردووە لە دژی تیرۆریزمی نێودەوڵەتی و پیلانگێڕییە یەك لە داواكانی دەوڵەتانی هەرێمی و نەیارانی نێوخۆیی و شكست هێنان بە مەرامە گڵاوەكانیان و هەروەها پەلامارەكانی حەشدی شەعبی بۆ سەر هەرێمی كوردستان. بۆیە بەهێزبوونی پارتی دیموكراتی كوردستان و بارزانی، واتە بەهێزبوونی كوردستان لە هەمان كاتدا. پارتیی هەمیشە لەپێناو یەكگوتاری نێوماڵی كورد، سازشی لە مافەكانی خۆی كردووە. ئەمەش لەو روانگەوەیە كە پارتی حزبێكە و بە كردار بەرنامەی هەیە نەوەك هەر بە قسە و دروشمی سیاسی، پارتی هەر لە 1946ەوە بەو هەناسەیە كاری حزبی خۆی كرد، كە سنووری جوگرافی ببڕێت و تابۆكانی تائیفەیەكی داخراو تێكبشكێنێت. ئێستا پارتی لە دواین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی و كوردستانی دیسانەوە وەك حزبی پێشەنگ خۆی سەلماند و پێگەی جەماوەری زۆر زیاترە لە جاران، هەرچەندە پیلانگێڕی زۆر كرا بۆ ئەوەی پێگەی پارتی لاواز بكەن، بەڵام پارتی چۆكی دانەدا و بە حوكمی قاعیدەی پتەوی جەماوەری خۆی پێشەنگایەتی بەرنەدا. نەك هەر ئەوەندەش، بەڵكو تەنها پارتی بوو كە پێداگیری لەسەر سازدانی ئەو پرۆسە دیموكراسییە دەكرد و پارتی دیموكراتی كوردستان بوو كە دەیگوت هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا بكرێت، نەیارانی پارتی ویستیان بە ریفراندۆمی سەربەخۆیی سزای پارتی بدەن، بێ ئاگا لەوەی كە سەربەخۆیی كوردستان داخوازیی هەموو خەڵكی كوردستانە و بە ریفراندۆمەوە نەبەستراوەتەوە. پارتی بە سیاسەتێكی حەكیمانە و ورد، توانی پیلانگێڕی و هەوڵەكانی بچووككردنەوەی كیانی سیاسیی هەرێمی كوردستان لەبار ببات، لەو روانگەوەی هێزەكانی پێشمەرگەش لە داستانی پردێ و سحێلا بەرپەرچی هێرشە داگیركارییەكانییان دایەوە و رێگەیان نەدا لە رووی سەربازییەوە كوردستان داگیر بكەن، بە جۆرێك وانەیەكی وایان بە داگیركەر و خیانەتكار و خاكفرۆشان دا، كە هەتا هەتایە لە بیری نەكەن. بۆیە ئێستا بۆ خەڵكی كوردستان روون بووەوە، كەوا متمانە بەخشیین بە پارتی دیموكراتی كوردستان واتا ئاوەدانی و ئاسایش و سەقامگیریی و بەرەو كوردستانێكی بەهێز ..ئەگەر هەلًوەستەیەكی واقعیانە لە سەر ستراتیژی وسیاسەتی پارتی دیموكراتی كوردستان بكەین دەبینین لە سیاسەتی پارتیدا بەرژەوەندی گەل نیشتمان لە پێشەوەی هەموو بەرژەوەندیەكانی ترەوەیە،واتە لە لای پارتی بەرژەوەندی گەل پیرۆزە نەك بەرژەوندی حزبی،وەلە هەموو قۆناغەكانی خەباتیدا جگە لە بەرژەوەندی خاك و وڵات و گەل سەربەخۆیی كوردستان بیری لە هیچ بەرژەوەندیەكی تر نەكردوتەوە ،هەر ئەمەش وای كردووە كە زۆربەی گەلی كورد لە هەر چوار پارچەی كوردستان لە هەموو جیهان بە بە پارتی نەتەوەی دەزانن هیواو ئومێدیان بە پارتیە ئەم متمانەیە هەروا درۆست نەبووە بەڵكو ئەمە بەرهەمی كارو كردەوەكانی پارتیە چونكە پارتی بەدرێژای مێژوو ی خەباتی لە پێناو بەرژەوندی گەل بووە، بەرژەوەندی گەلی كورد لە كوێبوە پارتی لەوێ ئامادەی هەبووە، هەر بوویە هەموو گەلی كورد چاویان لە پارتی جەنابی سەرۆك بارزانیە تاكو كیانێك بۆ گەلی كورد درۆست بكات وە رێگا لە هیچ لایەنێك نەگرتوە تا كوردایەتی نەكات چونكە لەلای پارتی گۆڕەپانی كوردایەتی ئەوندە فراوانە كە جێگای هەموانی تێدا دەبیتەوە ،پارتی هەموو كاتێك بە روحیەتی كوردایەتی سەیری هەموولایەنەكان كردوتەوە، پارتی هەموو كاتێك هەوڵی داوە كە گەلی كورد لە هەرچوار پارچەی كوردستان كۆدەنگ بن و یەك رێز بن،بۆ ئەم مەبەستەش پارتی رۆلێكی گەورەی بینیوە لە درۆستكردنی كۆدەنگی و یەكرێزی گەلی كورد ، چونكە هەمیشە بیركردنەوەی پارتی ئەوە بووە كە بە یەك رێزی كۆدەنگی دەتوانین بگەین بە ئامانجەكانمان و بەرەو پێشەوە زیاتر هەنگاو بنێین وە بروای تەووای بە یەك گوتاری یەك رێزی هەیە هەر بویە ئەمرو دەبینین پارتی هەموو توانای خوی خستوتە گەر بۆ درۆستكردنی كۆدەنگی یەكرێزیێكی كونكریتی بۆ گەلی كورد،پارتی یەك رێزیو كۆدەنگی خستوتە پێش هەموو شتێكی ترەوە ،پارتی هەمیشە لە پێناو یەك رێزی یەك دەنگی و نێومالی كوردی قوربانی گەورەی داوەپارتی دیموكراتی كوردستان ئەوەی سەلماندووە كە ئامادەی قوربانیدانو سازشكردن بووە لەسەر بەرژەوەندیە حزبیەكانی،بۆ ئەوەی لە بەرامبەردا دەسكەوتی نەتەوەیی زیاتر بەدەستبهێنرێن و ناوماڵی كورد لە پەرتەوازەیی و تێكچون بپارێزرێ،سیاسەتی پارتی بەرامبەر پرسە نەتەوەییەكانو بەرگریكردن لە بەها پیرۆزیەكانی نیشتمانو،دژایەتیكردنی ئەو لایەنە عێراقی و ئقلیمیانەی كە كوردیان بە هاووڵاتی ژمارە دوو پێناسە كردوە بە جۆرێك لە بەرامبەریان توندبووە كە زۆرجار پارتیان بە حزبێكی ناسیۆنالیزمی كوردی وەسفكردووە، ئەگەر بە بەووردی سەیری فەلسەفەو سیاسەتی پارتی و سەرۆك بارزانی بدەین دەبینین كە هیچ كاتێك لە ڕابردوو ئێستادا جیاوازی لە نێوان كوردو نەتەوەو ئایینەكانی تردا نەكراوە،هەمیشە پارتی ویستویەتی ئامرازێك بێت بۆ ئەوەی بەوپەڕی ئازادی لە كوردستان بژین و گشت مافە ئاینی و نەتەوەیەكانیان دەستەبەربكرێن.نابێ نوخبەی سیاسـی تێڕوانینو فكرەی جیاوازبێ لەگـەڵ هاوڵاتیان و میللەت،ئەبێ بزانین كە ئەوە مێژوونیە ڕەحم بەو لایەنە ناكات كە نەیویست لەو بوارەدا بەرپرسانە هەڵسوكەوت بكات،بەڵكو هەر ئەو لایەنە خۆیەتی كە نەیتوانی ببێتە وەسفێكو ئامرازێكی جوان بۆ مێژوو،چونكە ئەركی مێژوو بریتیە لە نیشاندانی ڕویی ڕاستەقینەی كۆیی ڕوداو بەسەرهاتەكان،بۆیە ئەبێ هەموو حزبو لایەنە كوردستانیەكان مێژوویەكی جوانو پڕاو پڕ لەسەروەری بۆ خۆیان تۆماربكەن بەوەی دەست لەناو دەست وەك یەك تیمو هەست كردن به بەرپرسیارەتی نەتەوەیی و سیاسی و ئەخلاقیان بەرامبەر بە گیانفیدایی و ماندوبونی برا پێشمەرگەكان و ڕوحی گەشی شەهیدە نەمرەكان،ببەخشێ