(هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و جێ پەنجەی نێچیرڤان بارزانی)

(هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و جێ پەنجەی نێچیرڤان بارزانی)
٭ڕەوشی مافەکانی ژنان لە کۆمەڵگەی ئێمە تووشی بەڵایەکی سەیر هاتبوو بەبچوکترین گومان کوشتنی ژنێک ڕێگە پێدراوبوو ئەم ڕێگە بەخۆدانەش لەژێر پەردەی دەستەواژەیی (شەرەف)دا پیادە دەکرا

٭هاتنی تەوژمی بەجیهانی بوون و جیهانی شوشە بەندی ئەلیکترۆنی و مۆبایلات شتگەلێکی نامۆ بوون بە کلتوری ووڵاتی ئێمە بەجۆرێک ئەم تەوژمەش ژنگەلێکی زۆری کرد بەقوربانی و قوربانیەکانیشمان بەچاوی خۆمان دەبینی که بەڕاستی وەخت بوو ووڵات دەبوو بە گۆڕستانی ژنان

٭دوای یەکگرتنەوەی کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستا لەساڵی(۲۰۰٥) نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ژنانی چالاک لەبواری مافەکانی ئافرەتان هەوڵێکی جدییان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم ڕەوشە خراپە دەستپپێکردو لەڕێگای سەرنج وتێبینی هەمولایەک و ڕاوێژی خەڵکانی بیانی پرۆژەیاسایەکی تایبەت بە بەرگری مافەکانی ئافرەتان نێردرایە پەڕلەمان سەرەنجام یاسایی(توندوتیژی خێزانی و پارێزراوی مافی ئافرەتان)پەسەند کرا کەبەشێکی زۆر لەمافەکانی ئافرەتانی تێدا جێبەجێکراوە

٭هەنگاوێکی دیکەی کردەیی سەرۆک وەزیران دروستکردنی ئەنجومەنی کاروباری خانمان بوو کە ئافرەتان بۆخۆیان سەرپەرشتی و چاودێری ڕەوشی مافی ئافرەتان بکەن و بۆ ئەم مەبەستەش بەڕێوەبەرایەتیەکی تایبەتی پۆلیس لەوەزارەتی ناوخۆ بۆ کردنەوەو ئەفسەران و کاربەدەستانی نێردرانە بەر خولی فێربوونی تایبەت و ئێستا یەک لە بەڕێوبەرایەتیە زیندوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانن و زۆرترین چالاکیان هەیەو زۆر کەسیان بردوەتە بەردەم دادگا

٭نێچیرڤان بارزانی داوایەکی ئاراستەی پرۆفیسۆرو زانایی پایەبەرز (دکتۆر مستەفا زەڵمی)کرد کەبێتەوە کوردستان و سوود لە توانا زانستی و شەرعیەکانی وەربگرین بەتایبەت لەبواری مافی ئافرەتاندا کە بەم هەنگاوە خزمەتێکی گەورەیی ئەو بوارە کراو زۆر خەبیرو شارەزایی دیکەی ناوخۆیی و بیانیش لەم بوارەدا ڕاوسەرنجی خۆیان ووت کران بەبەرنامەی کاری حکومەت و سوودیان لێ بینرا

٭لەخراپترین حاڵەتەکاندا و لەوکاتانەی کە هەرێم لە قەیرانی گەورەدابووە دۆزی مافەکانی ئافرەتان پشتگوێ نەخراوەو هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ژنان بەردەوامی هەبوەو هەوڵی چەسپاندنی مافەکانی ئافرەتان بەردەوامی هەبوەو سەرۆک وەزیران هەرگیز پەراوێزی نەخستوون

٭شاهێدی چالاکوانانی بوارەکانی مافی ئافرەتان و ڕێکخراوەکانی ئافرەتان بەڵگەی ئەوەن کە (نێچیرڤان بارزانی)هەمیشەو بەردەوام پاڵپشتی مافەکانی ئافرەتان بوەو هەرچی پێکرابێت بۆ یەکسانی جێندەری کردوویەتی و خۆی و حکومەتەکەی پاڵپشتی مافەکانی ئافرەتان بوون بۆیە بەپێوویستم زانی بەبیر هەموان بهێنمەوە کە(نێچیرڤان بارزانی)بوونیادنەری بەشی زۆری ئەو دەستکەوتانەیە کە ئافرەتان لە کوردستان بەدەستیان هێناوەو لەئایندەش هەروا دەمێنتەوە بۆ خزمەتی زیاتری مافەکانی ئافرەتان و وەستانەوە دژی پیاو سالاری و هەوڵی چەسپاندنی هاوسەنگی ژن و پیاو لەئەرک و مافدا


ڕێبین ڕەحیم.
Top