(دووڕوویی ئەمانەببینن)
November 25, 2018
وتار و بیروڕا
٭عەقڵیەتی حکومڕانیکردن لەعێراق هەمان عەقڵیەتی ڕابردوە باشترین دەلیلیش ئەنفالی کوردانی خورماتوو کەرکوکە لە ڕۆژی خیانەتی (۱٦ی ئۆکتۆبەر)کە جارێکی دیکە ئەنفال کراینەوە پرۆسەی تەعریب و تەشەیوعیش بەردەوامە بەڵام ئەوە خیانەتکاران و خاکفرۆشان بوو نەیانهێشت بەرهەمی ڕیفراندۆم وا بەخێرایی بچنینەوەو بەئاواتی سەدان ساڵەمان بگەین
٭لەماوەی زیاد لە هەشت ساڵی ڕابردوو زۆنی شڵەقاو و میدییا پۆپۆلیستیەکەی و قەڵەم جاشەکان دەیانووت بارزانی گرفتی شەخسی لەگەڵ(مالیکی)هەیە دواتر ووتیان نەخێر لەگەڵ(عەبادی)گرفتی هەیەو هەرچی ناڕاستی هەیە ووتیان بەمەرجێک گرفتی سەرۆک لەگەڵ هەرکەس لەوانەوپێشتریش تەنها لەبەر کوردستان و مافەکانی گەلەکەمانە نەک گرفتی شەخسی
٭هەرئەم قەڵەم فرۆشانە دەیان ووت ڕیگەی چارەسەری کێشەکانی( هەرێم و بەغداد) ( بەغدایە) نەک (ئەنکەرە و تهران)کەچی دوای ئەوەی سەرۆک بارزانی سەردانی بەغدای کردو بەڕەکەی لەژێر پێی ئەم جاش و خۆفرۆشانە دەرهێنا ئێستا هەموو لەمەراقدان و تێگەشتن جوڵەی بارزانی هێندەی دیکە سوکی کردون و بوکچی کردنەوە
٭هەر ئەم کۆلکە ڕۆبۆتانەی کە قەڵەم و مێشکیان فرۆشتوە دەیانووت بارزانی توانای ڕاستکردنەوەی دۆخەکەی نیە کەچی دوای ساڵێک لە ڕووداوەکان بارزانی دۆخی سیاسی هەرێم و دۆخی دارایی و دیبلۆماسیشی باشکردو دەریشکەوت ئەوانەی دەیانوویست بارزانی دادگایی بکەن لە ڕیزی پێشوازی و بەفەرشی سورەوە وەستاون و داوای لێبوردنیان لێکردوەو دانان بەهەڵەی خۆیاندا ناوەو داوایی دەستپێشخەری لەسەرۆک دەکەن تا عێراق لەم دۆخە ڕزگاربکات
٭ئەمانە کەخۆیان جاشایەتی دەسەدوو دەسە سێیان قبوڵەو دەیکەن لە پێشوازی و هەیبەتی بارزانی سکیان بەژان هاتوەو نازانن چۆن خۆیان خاڵی بکەنەوە بەڵام سەرۆک بارزانی ئەو ڕێگایەی لێگرتن کەلێیەوە زیانیان بەدۆزی ڕەوای گەلەکەمان و ژیان و قووتی خەڵکی کوردستان دەگەیاند بۆیە دڵنیابن دووڕویی و نیفاقی ئەمانە لەئایندە زیاتر دەبینن چونکە هەنگاوەکانی سەرۆک بارزانی زۆرچڕوپڕو هێجگار ووردن و زۆریان ماوە جێبەجێیان بکات و لەئیاندەیەکی نزیکیشدا بەرهەمەکانی دەبینین