رووداوی و پێشهاتەكانی چوار ساڵی رابردوو لە سەر ئاستی ناوچەكە و عێراق و هەرێمی كوردستان ، راستییەكیان سەڵماند كە هیچ پلان و ستراتیژییەك بە بێ سەركردایەتی سیاسی كوردستان و بە تایبەت سەرۆك مەسعود بارزانی مەحاڵە سەركەوتن بەدەست بێنێت . بۆیە ، پیلانی داگیركردنی هەرێمی كوردستان و گەمارۆدانی گەلی كورد لە رووی سیاسی و ئابوورییەوە دووبارە بوونەوەی هەمان هەڵە و سیاسەتە دیكتاتۆرییانە بوو كە رژێمە یە ك لە دوای یەكەكانی بەغدا بە سەر گەلی كوردیان سەپاند . بۆیە ، خۆرگری و قارەمانیی گەلی كورد لە بەرامبەر ئەو پیلانانە بە داگیركەران و هەموو دونیایی گووت كە گەلی كورد ژێر دەستی و پاشكۆبوون قبوڵ ناكات و لە هەمان كاتیش‌دا بە بێ كورد مەحاڵە سەقامگیری سیاسی وئاشتی لە ناوچكە بیێتە دی .سەرۆك بارزانی، لە هاوكێشەی ناوچەكەدا، كوردی لە پێگەیەكی بەهێز راگرتووە و بەردەوامە لە پەرەپێدانی پێگەی بەهێزی كوردستان، ئەمەش بە سیاسەتی حەكیمانە و دووربینی و واقیعبینی بۆ رووداوەكان.خەباتی دوێنی و ئێستامان درێژەپێدەری خەباتی لەمێژینەی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەكەمانە،قوربانی ئێستامان ئەگەر لە هی پێشتر زیاترنەبێ،ئەوە جیاوازیەكی ئەوتۆشی نیە،گەر تێكۆشانی سیاسی و خەباتی میللی گەرایی بۆ هەر نەتەوەیەك پێویستییەكی مێژوویی بێ،ئەوە بۆ ئێمەی كورد پرسێكی چارەنووسساز بووە،تێكڕای قوربانیەكانیش بۆ یەك ئامانج بوونە،كە ئامانجی نیشتیمانی و نەتەوەییە و خەونی لەمێژینەی گەلی كورد و میللەتێكی ستەمدیدە و بەشخوراو بووە. شۆڕش دوای شۆڕش،جولانەوەی سەربازی و بەرەی سیاسی فراوان لەسەر ئاستی ناوچەیەكی دیاریكراو و یان پانتایی فراوان دروست بوون و بە پێی قۆناخ و زروفی جیاواز كورت خایەن و درێژخایەن خەباتیان كردوە و قوربانی زۆریان لەم پێناوە داوە، نادیدەكردنی رابردو لەپێناو دەسكەوتی حزبی هەم بێ ویژدانییە بە مێژووی نیشتیمان و هەمیش خزمەتكردنە بە بەرژەوەندی بەرەی دژە كوردی،قۆناخی خەباتی ئێستامان هەم سەخت و هەم هەستیارە،لە ئێستادا دۆخی سیاسی كورد قۆناغێكی باشی بڕیوە و دەسكەوتی گرنگ و پڕ بایەخی مسۆگەر كردوە،لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەی كورد لە رووی سیاسی و سەربازی بەهێزە و دۆستی و بەهێز و پەیوەندییە دبلۆماسییەكانیشی زۆرپتەوە و لەسەر ئاستێكی باڵا بینا كردوە و ژمارەیەكی دیار و بەرچاوی نێو هاوكێشە و گۆڕانكارییەكانە لە ناوچەكە. بارزانی سەركردایەتییەكی سەركەوتووی بەڕێوەبردنی هەرێمی كوردستان دەكات لە ئاستی بەڕێوەبردنی حكومەت و كاروباری كارگێڕی دا. دەوڵەتمەدارە و خودان ئەزموونی دەوڵەتی و دەوڵەتداری كوردستانە. بارزانی سەركردایەتییەكی سەركەوتووی باری ئاسایشی ناوخۆ و هێزی پێشمەرگەی كوردستان و سەركەوتن و تێكشكاندنی تەلیسم و دێوەزەمەی داعش دەكات. ەئێستادا بەهۆی بوونی پێگەی نێودەوڵەتیی و سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك بارزانی یه‌وه، هەوڵ دەدرێ ئەم رێككەوتنە بسڕێته‌وه. سەرەڕای ئەوەش خەبات و تێكۆشانی میللەتی كورد و خۆڕاگریی هێزی پێشمەرگە، هۆكارگه‌لی بەهێزن بۆئەوەی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە نەخشەی سیاسیی دابێ، له هاوسه‌نگیی نوێی ناوچه‌كه‌دا، پێگه‌ی كورد بەرز رابگرێت. پارتی هەر لە سەرەتای دامەزراندنییەوە هەڵگری پەیامێكی نەتەوەیی و نیشتمانی بووە، ئێستا ئەو پەیامەی كە پارتی لە پێناویدا دامەزراوە، میللەتەكەمان پێویستی بەو پەیامەیە. لایەنێكی دیكەی نهێنی هێزی پارتی ئەوەیە ئەو سەركردایەتییە كاریزمایەی پارتی ئاراستە دەكات، وای لێهاتووە كە بتوانێت رێبەرایەتی گۆڕانكاریی گەورە بكات، لەم خاڵەوە ئەگەر سەیری مێژووی نەتەوەكانی دیكە بكەین، دەبینین هەموو ئەو نەتەوانەش لەسەر دەستی سەركردایەتییەكی كاریزما، گۆڕانكاریی گەورەیان بەدیهێناوە، بۆ نموونە گەلی هیندستان بە رێبەرایەتی گاندی، هەروەها سەركردایەتی كاریزمای وینستۆن چەرچل لە جەنگی دووەمی جیهانی وایكرد بەریتانیا لە شەڕەكەدا سەربكەوێت، بۆیە لەم روانگەیەوە ئەگەر سەیری ئەو سەركردایەتییە كاریزمایە بكەین كە پارتی ئاراستە دەكات، ئەوا ئاشكرایە جەنابی سەرۆك بارزانی درێژەپێدەری هەمان رێبازی بارزانیی نەمرە، هەروەها رێبازی بارزانی، درێژەپێدەری شۆڕشەكانی قازی محەمەد و شێخ مەحمودی حەفید و شێخ سەعیدی پیران و شێخ عەبدولسەلامی بارزانی و شێخ عوبێدوڵای نەهری -یە، ئەمەش مانای ئەوەیە ئەو رێبازە لە سەر دەستی پارتی درێژەی پێدراوە و بەردەوامە. سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی بۆ بەغدا و كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆك وەزیران و بەرپرسانی دیكەی ئەو وڵاتە له‌ئیستادا بایه‌خ و گرنگی خۆی هه‌یه بۆ تێكشكاندنی به‌سته‌له‌كی په‌یوه‌نیدیه‌كانی نیوان هه‌رێم و بغدا و خاوكردنه‌وه‌ی گرژی و ناكۆكیه‌كان و كردنه‌وه‌ی ده‌رگایه‌كی نوێ به‌ڕووی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیاندا. ره‌نگه زۆر كه‌س بڵێن بارزانی داوای جیابونه‌وه و سه‌ربه‌خۆی ده‌كرد ئیستا بۆ گه‌ڕایه‌وه بەغدا .ئه‌لبه‌ته سه‌رۆك بارزانی پلان و ئامانجی خۆی پێكا خواستی ڕه‌وای گه‌لی كوردستان به‌جیهان گه‌یاند. نه‌ك جارێ به‌لكو سێ جار چونكه ریفراندۆم به‌سه‌ركه‌وتوی ئه‌نجامدرا و له دوای ریفراندۆم دووجاری تر له هه‌بژاردنی عیراق و كوردستان گه‌لی كوردستان پشتیوانی خۆیان بۆ دووپات كردوه و حزبه‌كه‌ی ده‌نگی یه‌كه‌می هینا . ئه‌گه‌ر هه‌ڵومه‌رجی نیوخۆی و هه‌رێمی و نیوده‌وڵه‌تی له بار نه‌بوو بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه پیرۆزه . ئیتر به‌و مانایه نیه گیرۆده‌ی ئه‌و بارودۆخه ببین له بازانه‌یه‌كی داخراودا بخولێنه‌وه .باشترین بژارده ئاسایكردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌یه به‌شێوه‌كی هاوسه‌بگ به‌جۆریك له‌خزمه‌ت سه‌قامگیری و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی گه‌لی كوردستاندا بیت ,ته‌نها سه‌ركرده‌ش له‌م قۆناغه بتوانێ رووداو و گۆرانكاری له كوردستان و عیراق دروست بكات سه‌رۆك بارزانی یه . بۆیه به‌بروای من له‌م سه‌ردانه دوو ئامانجی گرنگ ده‌پێكێ . كه‌بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی ناوچه‌كه‌ی پیادا تێده‌په‌ڕێت بۆ گه‌لی كوردستان زۆر گرنگه و تا ئه‌ندازه‌یه‌كی باش دڵنیای و سه‌قامگیری سیاسی وئابوری به‌دوای خۆیدا دێنێ .