بارزانی شكۆی نه‌ته‌وه‌یه‌ك

بارزانی شكۆی نه‌ته‌وه‌یه‌ك
چه‌ند سته‌مێكی گه‌وره‌یه‌ تۆ شیكه‌ره‌وه‌ی سیاسی بیت و بته‌وێت هاوكێشه‌ سیاسیه‌كان هاوسه‌نگ بكه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌بوونی سه‌رۆك بارزانی؟
چه‌ند شه‌رمێكی ناشیرینه‌ تۆ بته‌وێت بیرۆكه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناوه‌خۆیی وهه‌رێمی دابرێژیت و پێت وابێت هه‌بوون و نه‌بوونی سه‌رۆك بارزانی وه‌ك یه‌كه‌؟
چه‌نده‌ بێویژدانیه‌كی دڵره‌قانه‌یه‌ تۆ خۆت به‌خه‌مخۆری مرۆڤایه‌تی بزانیت و بته‌وێت بارزانی بسریته‌وه‌ و له‌شانۆی سیاسی هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌كه‌ دووری بخه‌یته‌وه‌؟
ئه‌و ده‌ربرینانه‌ی سه‌ره‌وه‌ به‌پله‌یه‌ك بۆ دوژمنانی كورده‌ له‌ناوه‌خۆ و ده‌ره‌وه‌، چونكه‌ خودی سه‌رۆك بارزانی واته‌ ناسنمانه‌ی كوردبوون و كوردبوونیش مانایه‌كی جه‌وهه‌ریه‌ له‌ خودی بارزانیدا.
هیچ رێبه‌ر و سه‌رۆكێك هێنده‌ی سه‌رۆك بارزانی قوربانی به‌ ده‌سكه‌وت و ئیمتیازه‌ كه‌سیه‌كانی خۆی نه‌داوه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌كه‌ی و هاو زوبانه‌كانی خۆی، بۆیه‌ ئه‌وانه‌ی قاقای پێكه‌نیان ده‌هات و ده‌یان ووت ئه‌مرۆ ناسبه‌ی بارزانی له‌به‌رده‌م په‌تی سێداره‌ی عروبه‌ ده‌بینینه‌وه‌ ئه‌وا ئه‌مرۆ خه‌یاڵ پڵاو ده‌رچوون، چونكه‌ بارزانی سه‌ركرده‌یه‌كی عه‌قلانیه‌ و هه‌ڵگری په‌یامێكی ڕاست ره‌وانه‌یه‌ له‌كۆتایشدا ڕاستی سه‌ر ده‌كه‌وێت.
سه‌ردانه‌كه‌ی (سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی) دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ به‌شێك له‌وانه‌ی حوكمی عێراقیان ده‌كرد به‌ فیتی كورده‌خۆخۆره‌كان شمشێری جه‌نگیان دژ به‌ سه‌رۆك و گه‌له‌كه‌ی هه‌ڵكێشا، به‌ڵام زۆری پێنه‌چوو دركیان به‌و ڕاستیه‌ كرد ئه‌وه‌ی گوزارشت له‌ كێشه‌ی كورد ده‌كات خودی بارزانیه‌، بۆیه‌ په‌یتا په‌یتا به‌په‌له‌ روویانكرده‌وه‌ (باره‌گای سه‌رۆك بارزانی) دوای نیازپاكیان بۆ سه‌رۆك روحیه‌تی ئه‌وه‌شیان پیشاندا جدی ده‌بن له‌چاره‌سه‌ری كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد، هه‌ر بۆیه‌ سه‌رۆك وه‌ك هه‌میشه‌ كه‌خۆی به‌ خه‌مخۆر و دڵسۆزی كوردستانیان ده‌زانێت به‌ پێویستی زانی نێوانی هه‌رێم و ناوه‌ند به‌ ئاقاری چاره‌سه‌ری كێشه‌كان هه‌نگاوبهاوێژێت به‌دڵنیایه‌وه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی به‌رێزیان هه‌ڵه‌ی به‌شێك له‌ سه‌رانی ناو حزبه‌كان به‌ ئومێدی خێر بۆ كوردستان ده‌كرێته‌وه‌، به‌ڵام نابێت ئه‌وه‌ش له‌بیر بكه‌ین كه‌ دادگای مێژوو نه‌خیانه‌ت و نه‌ خۆبچوكردنه‌وه‌ی سه‌رانی ملهۆر له‌بیر ناكات كه‌ له‌ماوه‌ی رابردوو ئه‌نجامیاندا دژ به‌ سه‌رۆك بارزانی و گه‌له‌كه‌یان، له‌هه‌مانكاندا وانه‌یه‌كی دیرۆكیش ده‌بێت بۆیان به‌وه‌ی بارزانی له‌سه‌ر حه‌ق بوو سه‌ركه‌وتنی حه‌قیش مسۆگه‌ره‌.
Top