سەردانەکەی (ئەبوو مسرور)بۆبەغدا،زیاتر لەمانایەک.
November 23, 2018
وتار و بیروڕا
ئەمریکا لەسەرزاری نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆعێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست(برێت مکگۆرگ)ڕایگەیاند :"کەئەمریکا خۆشعاڵەبەم سەردانەو پێشوازیشی لێدەکات".
لەلایەکی ترەوە لە ناوخۆی عێراق و بەتایبەت میدیاعێراقیەکان بەگرینگیەوە باسیان لەم سەردانەکرد بۆ ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێروبەغدا.
دیدار و کۆبوونەوەکانی سەرۆک بارزانی لەگەڵ سەرکردەعێراقیەکان زیاتر گرینگی سەردانەکەی سەرۆک بارزانی و کاریزمایی سەرۆک بارزانی دەرخست،سەرکردەعێراقیەکان هەریەکەو بەشێوەیەک پێشوازیان لەسەرۆک بارزانی کرد و کاریزمایی سەرۆکیان دووپات کردەوە.
لەوانە سەرۆک وەزیرانی عێراق لەپرێس کۆنفڕانسێکدا( عادل عبدالمهدی)لەوەسفی سەرۆک بارزانیدا گوتی”دەمەوێ بە ئەبو مەسروور و ئەبو هاشم ناوی یەکتر بێنین کە بەڵگەیە لەسەر دۆستایەتییەکی زۆر قووڵ“. جەختیشی لەوە کردەوە کە سەرۆک بارزانی ”تێکۆشەرێکی کۆنە و ڕۆڵی دیاری هەبووە لە ڕووخاندنی دیکتاتۆریەت و کاک مەسعود سەرۆکی هەرێمی کوردستان بووە و کەسێکی دیارە لە ڕووداوە سیاسییەکانی ناوچەکە و جیهاندا"
بۆیە چوونی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا گرینگی زۆری هەیەو لەداهاتوو داگرینگی و بایەخی ئەم سەردانە بۆهەموولایەک ڕۆن دەبێتەوە و بنیات نانی کوردستانێکی بەهێز لەسەردەستی ئەبوو مسرور و حزبەکەی بنیات دەنرێ.