(ڕابەری ڕیفراندۆم لە بەغدایە)

(ڕابەری ڕیفراندۆم لە بەغدایە)
٭ڕیفراندۆم وەک پرۆسەو چەمک و ماف مافێکی دانپێدانراوی هەموو گەلانی دونیایەو لە ساڵی(۱۹٦۸)وە نەتەوەیەکگرتوەکان ئەم مافەی بەگەلانی دوونیا داوە

٭ڕیفراندۆم ئاشتیانەترین ڕێگای جیابوونەوەو سەربەخۆ بوونەوەو بەشێک لەووڵاتانی یەکێتی سۆڤیەتی جاران وە باشوری ئەفریقاو هەندێک ووڵاتی دیکە بەپرۆسەی ڕیفراندۆم و ڕاپرسی سەربەخۆیی خۆیان ڕاگەیاندو جیابونەوە

٭ئێمە لەباشوری کوردستان دوای بێ هیوابوون لە عێراقی دوای دیکتاتۆر وەک ڕێکارێکی ئاشتیانە پەنامان بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم برد چونکە هەر بەژمارە عێراق(٥٥)ماددەی دەستوری تایبەت بەمافەکانی کوردی پێشێل کردبوو وە کۆمەڵێک دۆسیەی گرنگ لەنێوان(هەرێم و بغداد)بەهەڵواسراوەیی ماونەتەوەودوای پانزەساڵ تائێستاش چارەسەرنەکراوان

٭هەرێمی کوردستان بەڕێکارە جیاجیاکان زۆرجاران هەوڵیداوە بۆ چارەسەرکردنی ئەم ناکۆکیانەو جێبەجێکردنی بەندە دەستورییەکان وەک خۆی بەڵام ئەوە عێراقە نەهاتوەحە پێشەوەو بێگومان کێشەکانیش یەکلایەنە چارەسەر ناکرێت و دەبێت هەموان ئامادەی چارەسەربن

٭(خیانەتی ۱٦ی ئۆکتۆبەر)و پیلانگێڕی هەرێمی و وویستی ڕەش وتاریک بۆ سڕینەوەی هەرێمی کوردستان دۆخی پەیوەندیەکانی نێوان هەرێم و بەغدای گەیاندە بنبەست چونکە دەرکەوت عەقڵیەتی ئەنفال هێشتا هەرماوەو بوونی هەیە ئەوەشی ئەو پیلانگێڕیەی ڕاوەستان هێزی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو وە لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقیش دوای ئەوەی پارتی توانی وەک حیزب هێزی یەکەمی عێراق بێت هێزێکی دیکەی بۆ هەرێم گەڕاندەوە بەجۆرێک ئیتر هەنگاوەکان ڕوەو هەرێم دەستیان پێکردوە

٭خیانەتکاران و داگیرکەران بەتەمابوون کۆتایی بۆ ئەزموونی هەرێم بێنن و لەخەیاڵ پڵاوی خۆیان دەیانووت هاتوون بارزانی بگرن چونکە ڕیفراندۆمی کردوە ئۆپۆزسێۆنە پۆپۆلیستە نانیشتمانیەکەش دەیووت ڕیفراندۆمچیەکان دادگایی دەکەین وەلێ ئێستا دەیبینن چۆن پیلانگێڕان فەرشی سور لەبەردەم سەرۆک بارزانی ڕادەخەن و ڕیزیان بەستوە بۆ پێشوازی!!
بینیتان چۆن لایەنە عێراقیەکان بەسەرۆک وەزیرانی ئێستاشەوە داوای دەستپێشخەری و ڕێگەچارەی هەموو عێراق لەسەرۆک بارزانی دەکات؟
ئەوە لەخائینان گەڕێ کە چۆن سوک و ڕیسوابوون و لەپەراوێزی پەاوێزدان

٭پێگەو کاریزمای و هەیمەنەی بارزانی هی پلەو پۆست نیە بەڵکو زیاد لەنیو سەدە خەباتی پێشمەرگایەتی خۆی و زیادلە(۱۰۰ساڵ) خەباتی بنەماڵەکەی و سێ چارەکە سەدەش خەباتی پارتەکەی بارزانی بە کردوە بەسەرۆک و ڕابەری نەتەوەکەیی

٭بارزانی ڕیفراندۆمی هەڵنەوەشاندەوەو دۆخی هەرێمیشی بەرەوپێش بردو ئێستاش وەک ڕابەری ڕیفراندۆم و نەتەوەیەک لە بەغدایە

Top