چون دەستەڵات و جەماوەر لە هەرێمی کوردستان ببن بە تەواوکاری یەکتر

چون دەستەڵات و جەماوەر لە هەرێمی کوردستان ببن بە تەواوکاری یەکتر
سەرەتا بە پرسیارێک دەست بە نوسینی وتارەکەم دەکەم
پرسیارئەوەیە/

هوکارە سەرەکیەکان چین تا ئەمڕۆ کە جەماوەرو دەستەڵات لە یەکتر دور کەوتونەتەوە ؟

زور جار لە وتارەکانی ڕابردوم دا ئاماژەم بە ئەوە داوە نیشتمانێکی بە هێز بریتیە لەو نیشتیمانەی کە جەماوەرو دەستەڵات یەکتر تەواو بکەن لە هەمو ڕویێکەوە .

لە دیموکرسیەت دا دەستەڵاتی گەل بو گەلە
وە مادام دەستەڵاتی گەل بو گەل بێت
کەواتە دەستەڵاتی سیاسیش لە لایەن گەلەوە هەڵدەژێردرێت و بەشێکە لە گەل
ئەگەر بێتو ئەمە پێوەری سەرەکی بێت لە نێو هەر وڵاتێکداا لێرەدا دەبێ یاسا سەروەر بێت و سەروەری یاساش ڕەنگ بداتەوە لە سەر هەموان بە بێ جیاوازی. تاکو دادپەروەری کومەڵایەتی بێتە ئاراوە .

لە زانستە مروڤایەتیەکاندا شتی ڕەها بونی نیە
بەڵکو شتەکان ڕێژەیین
مەسەلەی دیموکراسیەتی ڕاستەقینەش کە هوکاری جێبەجێکردنی سەروەری یاسایە لە پێناو دادپەروەری کومەڵایەتیدا شتێکی ڕێژەییە نەک ڕەها

لەو شوێنانەی کە سەدان ساڵە پرەنسیبەکانی دیموکراسیەت پەیڕەو دەکرێن ڕوژ دوای ڕوژ جەماوەر و دەستەڵات زیاتر تێکهەڵ بە یەکتر دەبن و هەمویان بە یێکەوەش خویان بە خاوەنی نیشتیمانەکەیان دەزانن و هەستی بەرپرسیایەتیان تێدا زور بە هێزە و هوشیاری سیاسی جەماوەر لە ئاستێکی زور بەرزدایە

چونکە نە لایەنی مادی ونەلایەنی مەعنەوی بە هیچ شێوەیێک قورخ ناکرێت لە لایەن چەند کەسێک یان گروپێکەوە
بەڵکو هەموان سود مەندن لە ڕوی مەعنەوی و مادییەوە بە بێ جیاوازی
وە ئەمەش بە یاسا ڕێکخراوە واتە سەروەری یاسا ڕوڵی سەرەکی دەگێڕێت و کەس لە سەرەوەی یاسادا نیە

بەڵام کاتێک مەسەلەی دیموکراسیەت تەنها بەرزکردنەوەی دروشم بێت و بەس و بنەماکانی کولتوری دموکراسی پشتگوێ بخرێن و لە ئەرزی واقیع دا جێبەجێ نەکرێن ناتوانین بە هیچ شێوەیێک باسی گەلێک و نیشتمانێکی بە هێز بکەین
ولە یەکترازانی دەستەڵات و جەماوەریش ڕوژ دوای ڕوژ زیاتر دەبێت و جەماوەر خوی بە خاوەنی وڵاتەکەی نازانێت
چونکە کاتێک دادپەروەری بونی نەبێت نابێ چاوەڕێی ئەوە بکەین کە دەستەڵات و جەماوەر ببن بە تەواوکاری یەکتر..

بویە لە کوتایی دا گەر بێتو لە داهاتودا هەوڵەکان بە ئاراستەی لە یەک نزیکردنەوەی دەستەڵات و جەماوەر بێت و دەبێ پێش هەمو شتێک گیانی دیموکراسی لە نێوخوی هەرێمی کوردستاندا بە هێز بکەین یاسا بکەینە سەروەر تاکو دادپەروەری جێگیر ببێت بە ڕێژەیلکی بەرز ئەوکات دەستەڵات وجەاماوەریش بە یێکەوە خویان لە یەک بازنەدا دبینەوە کە ئەویش بازنەی یشتیمانیە.
Top