پاشگوێ خستنی دۆزی كورد لە عێراق و هەوڵدان بەوەی لە رێگەی دیكتاتۆرو داگیركارییەوە ،ئەوا جگە لە ناسەقامگیری و رەوشی گشتی عێراق هیچ ئەنجامێكی تری لێناكەوێتەوە ..پارتی ، قوتابخانەی كوردایەتییە، دژی ژێر دەستی و كۆیڵەبوونە ، لە پێناو پاراستنی خاكی كوردستان هەمیشە گیان لە سەر دەست ئامادەیە ،خاوەن رێبەرو پێشمەرگەیەكی كارێزما و كوردپەروەرە .ئەوەی بەمدواییە پارتی كردنی بۆ پاراستنی كوردستان و خەلكەكەی هۆكار بوون بەم شێوەیە لە كێبركێ ی سێ حزبی سەرەكیدا براوەی یەكەم بێتپارتی نیشانی هەموو خەلكی دا شەڕ كردن لە پێناو پاراستنی خەلك و خاكی كەم نیە ببێتە هۆی ئەوەی رەزامەندی خەلكی زۆرینەی كوردستان بەدەست بهێنێت و لە هەموو هەڵبژاردنەكان دا براوەی یەكەم بێت ، ئەمەش دەری دەخات كوردستان هێزێكی دەوێت بیپارێزێت لە هەموو هێڕشێكی ناوەخۆیی و ئیقلیمی .لە خزمەتگوزاری دا هەمیشە پارتی و ئەوناوچانەی لەژێر دەستی دا یەكەم و بێ ركابەرە ئەمجارەش كە دەنگی یەكەمی لە هەڵبژاردن دا بەدەست هێناوە دەبێتە پارتی باڵا دەست كە سەرجەم خزمەتگوزاریەكانی دەگەیەنێتە تەواوی ناوچەكانی كوردستان .دەری خست پارتی دیموكراتی كوردستان هەوێنی مانەوەی كوردستانێكی بەهێزە لەبەرامبەر سەرجەم حزبەكانی دیكە بێدەنگ نەبوو كە خاك و نەتەوە دەبێت بە سەلامەتی بمێنێتەوە و بەرگری بكات تاوەكوو هەموو نیشتیمان بەسەربەرزی بمێنێتەوە .ئیتر پارتی دەبێت رێزی هەموو ئەو دەنگانەی بگرێت كە پێ دەراوە وەكوو جاران دابەشی حزەكان بكرێت و پلە و پایە نەبەخشێتەوە بەو حزبانەی كە شایستەی پلە و پایەی گەورە نین دەبێت پلەبەندی حكومداری بە پێ ی براوە و دۆراو بێت لە هەڵبژاردن دا نەوەك دەنگی خەلكی كوردستان فەرامۆش و دابەش بكات بەسەر حزبی دیكە دا كە دۆڕاوی هەڵبژاردنن .هەموو ئەوانەی لەسەرەوە باسم كرد پارتی كردە براوەی یەكەمی هەردوو هەڵبژاردنەكانی كوردستان و عێراق ، لە هەڵبژاردنی عێراق دا تاكە حزب بوو لەسەر ئاستی حزب یەكەمی سەرجەم حزبەكان بوو ، لە كوردستانیش دا دەنگی پارتی زۆرترین دەنگن بەراورد بە دەنگی سەرجەم حزبە گەورەكان لە كوردستان دا هەڵوەێستە نەگۆر و نەتەوەیی و نیشتیمانپەروەرییەكانی پارتی بەرێبەرایەتیی سەرۆك بارزانیی وایانكردووە كە كە هەمیشە پێشەنگ و متمان بێ .رووداو و پێشهاتەكانی چوار ساڵی رابردوویی كوردستان ، عێراق و ناوچەكە سەڵمێنەری ئەو راستیەن كە چۆن سەرۆك بارزانیی پێوستییەكی حەتمی و كاریگەرە بۆ دۆزی كورد و پرۆسەی سیاسی عێراق و ناوچەكە و بە بێ گەڕانەوە بۆ حیكمەت و كارێزمایی بەرێزیان بۆشاییەكی گەورە دروست دەكات . بەدرێژایی مێژووی سیاسی كوردستان هەر لەسەرەتایی تەمەنییەوە تاكو ئەمڕۆ رۆڵی سەرۆك بارزانی كاریگەرو گرنگ و هەستیاربووە، هەر ئەم رۆڵەش سەنگ و قورسیایی بە دۆرزی رەوای كورد بەخشییوە، لەخەباتی چەكدارییەوە بگرە بۆ قۆناغی حوكمڕانی، سیاسەت و پێگەی سەرۆك مژدە بەخشی گەیاندنی كورد و كوردستان بووە بە كەناری ئارامی و دڵنیایی، هەر بۆیە لە ئێستادا بارزانی بووە بە فاكتەرێكی بەهێز بۆ مانەوە و پاراستنی كوردستان بە سەنگینی، رووداوەكانی چەند مانگی رابردوو سەلماندیان ئەگەر سەرۆك بارزانی لە پێگەی قەراری كورد نەبوایە خەتەریكی گەورە بەرۆكی كورد و ئەزموونەكەی گرتبوو بەجۆرێك هەر بەرێزیان بوو توانی بە لێزانی گرەنتی پاراستنی خاكی كوردستان و خەڵكەكەی دابین بكات. سەرچاوەی ئەم رۆڵەی سەرۆك لە خەباتی پێشمەرگایەتی و خزمەتی وەكو سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لەبوارەكانی سیاسی و دیبلۆماسی تا بەدامەزراوەكردنی دامودەزگاكانی كوردستان دەگات، ئەو تێكۆشانەی بارزانی ئەگەر لە رابردوودا لەپێناوی چەسپاندنی ئاشتی و ئارامی لە چوارچێوەی سیستەمێكی سیاسی و دیموكراسیدا لە دژی دكتاتۆری و تۆتالیتاری بووبێت ئێستا سەرباری ئەمە تێكۆشانە لەپێناو شكستی بەرەی تیرۆرزمی نێودەوڵەتی. ئەگەر چاوێك بەمێژووی سیاسی و خەباتی نەتەوەیانەی بنەماڵەی رێزداری بارزانیدا بخشێنین دەبینین لە هەموو قۆناغەكانی زیاتر لەسەد ساڵی رابردوو ئەو خانەوادەیە پشكی شێریان لەو خەبات و قوربانیدانەدا بەركەوتووە كە لەپێناوی سەرفرازی كورد و خەڵكی كوردستان بووە، كە ئەمەش گرەنتی پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی و بەرگرییبووە لە كەرامەت و ژیان و ویژدانی كۆمەڵگاكەماندا. چەخماخەی شۆڕشە یەك لەداوایەكەكانی بارزان و ئەیلول و گوڵان و خەبات و تێكۆشانیان بۆ بنیاتنانی كۆمەڵگایەكی شارستانی مێژووی درەوشاوەی نەتەوەیەكن و دەكرێت بۆ نەوەكانی ئێستا و داهاتوو بنیات و هەوێن بن تا ئەو ئەندازەی تاكی كورد لە سایەی خەباتی ئەو خانەوادەیە درێژە بە كاروانی سەرفرازی نەتەوەكەمان بدەن. گرنگە لەم كورتە وتارەدا چەند ئاماژەیەك بەخەبات و بەرخودانی سەرۆك مسعود بارزانی بدەم، كە چۆن بارزانی و خانەوادەكەی هەمووكات هەڵگری ستراتیژیەتی نەتەوەیی بوون و كوردایەتیان لەسەرووی گشت بەرژەوەندییەكی تری خۆیان داناوە، تا ئەو ئەندازەیەی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستانیش كراوەتە ئامانج بۆ بەرخودان و قوربانیدانی نەتەوەیی نەك ژیانی حزبی، بۆنموونە رێكخستنی ناوماڵی كورد لەناوەراستی چلەكانی سەدەی رابردوو لەگەڵ دامەزرانی پارتی و كۆكردنەوەی كوردی هەرچوار پارچەی كوردستان لەناو بزافی رزگاری خوازی كورد و هەروەها كۆكردنەوەی تواناكانی كورد لەشۆڕشی ئەیلول لەسەر دەستی سەرۆك بارزانی باوك و دواتر پێكهێنانی بەرەی كوردستانی لەهەشتاكانی سەدەی رابردوو لەسەر دەستی شەهیدی هەمیشە زیند كاك ئیدریس بارزانی دەرخەری كاریگەری و خەمخۆری ئەو بنەماڵەیەن لە زۆرترین خزمەت لە پێناوی نەتەوەكەیاندا كە هاوشان لەگەڵ خەبات و تێكۆشانی لایەنەكانی تری كوردستان بوونەتە فاكتەری بەهێزی و پۆڵاین بۆ كورد و كوردستان.رۆڵ و پێگەی سەرۆك بووە هۆكاری لەناوبردنی نەخشە و پیلانەكانیان و سیاسەتی حەكیمانەی بارزانی و قارەمانیەتی پێشمەرگە ئازاكانی كوردستان بەئەندازەیەك بێوێنە بوون سەرسامی دونیای دەرەوەی بەلای كوردا وەرچەخانەدەوە و داعشی بەجۆرێك توشی شكست هێنا كە دانیانا بەوەی هێرشكردنە سەركوردستان هەڵەیەكی ستراتیژیی بووە و نەدەبوایە ئەم كارەیان بكردبایە. دبلۆماسییەتی سەرۆك مسعود بارزانی بۆ راكێشانی دەوڵەتە زلهێزەكانی دونیا بەتایبەت ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاو ئەوروپا و بەهاناوەهاتنی چەندین وڵاتی زلهێزی ئەندام لە پەیمانی ناتۆ، نەك بوونە گرەنتی پاراستنی كوردستان بگرە بوونە هۆی پاراستنی پارچەیەكی تری كوردستان و بەتایبەت شاری كۆبانی. هەروەها سەرۆك بارزانیی هەمیشە لەگەڵ چارەسەری ئاشتیانەی دۆزی كورد بووە لە گشت پارچەكانی كوردستان .وڵاتانی داگیركەر ی كوردستان و ئیقلیمی و نێودەوڵەتیش باش دەزانن كە بە بێ سەرۆك بارزانی و چارەسەری دۆزی كورد مەحاڵە ناوچەكە سەقامگیری بە خۆیەوە ببینێ..