بەرەی ئینقاز
November 21, 2018
وتار و بیروڕا
کشانەوەی ئەو لایەنانە لە حکومەتی هەرێم لەو قۆناغە هەستیارەدا، جیا لەوەی راکردن بوو لە بەرپرسیارێتی نەتەوەیی و نیشتیمانى، پشتیوانیش بوو لە هەوڵەکانی دوژمنان بۆ لە قالبدانی حکومەتی هەریم و دەستکەوتەکانی کورد لە مەنگەنەی داگیرکاری خۆیاندا، بەڵام پارتی وەک پیشەی هەمیشەیی خۆی شانی دایە بەر ئەرکە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکان و خەونی پێکهێنانی حکومەتی ئینقازی ئەوان و خواستی دوژمنانی بۆ نەهێشتنی حکومەتی هەرێم پووچەڵ کردەوە.
ئێستا کە پارتی ئەو قۆناغە هەستیارەی بە سەرکەوتوویی تێپەڕاند و حکومەتی هەرێمی پاراست و ریفرادۆمی کردە تاپۆ و لە هەڵبژاردنیش ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی بەدەستهێنا، ئەوانەی دوێنێ لە نائومێدیدا تەنها لە خەمی مانەوەی خۆیاندا بوون و بۆ ئەو مەبەستەش لە بەغدا سەرەیان دەگرت و حکومەتی هەرێم و رەنج و خوێنی شەهیدان و دەستکەوتەکانی کوردیان بە بەرژەوەندی خۆیان و ناردنی مووچەی سلێمانی و دەوروبەری دەگۆڕیەوە، دەیانەوێ بێنەوە ناو ئەو حکومەتەی کە خۆیان لە رێگای ئاژاوەگێڕیەکانی سەر شەقام و پێکهێنانی حکومەتی ئینقازەوە کاریان بۆ رووحاندنی دەکرد, بەوەش ئەو لایەنانە بیانەوێ و نەیانەوێ پەردە لەسەر بچووکی خۆیان و گەورەیی پارتی لادەدەن و ددان بە شکستەکانی خۆیان و سەرکەوتنەکانی پارتیشدا دەنێن.