پێویستە پارتی بۆ بەشداری لایەنەکان لە حکومەت ئەو مەرجانەی خوارەوەی هەبن

پێویستە پارتی بۆ بەشداری لایەنەکان لە حکومەت ئەو مەرجانەی خوارەوەی هەبن
دەبێ پارتی کەڵک لە رابردوو وەربگرێ بۆ بەشداری لایەنەکان لە کابینەی داهاتوو ئەو مەرجانەی خوارەوەی هەبن:ــ
١ــ نابێ رێگا بدات لایەنەکانی بەشدار بوو لە کابینەی داهاتوو لە نێوان هەولێر و بەغدا گەمەی دەستکەوتی حزبی بکەن.
٢ــ نابێ هاوڕێی نیوەرێگابن و کەی ویستیان بڵێن: ئێمە حکومەتی (ئینقاز)مان دەوێ، پارتی ئێمە رۆیشتین و تۆش چی دەکەی بیکە.
٣ــ نابێ لە حکومەت بن و لە شەقامیش بڵێن: حکومەت شکستی خواردووە و (ارحل).
٤ــ نابێ خۆیان بە خاوەنی سەرکەوتنەکان بزان و دەهۆڵیش بۆ شکستەکان بکوتن.
٥ــ نابێ چیتر رێگە بدرێت پەرلەمان لە شوێنی یاسا دانان و چاودێری کردنەوە بکرێتە فەوزاخانەی سیاسی و شوێنی موهاتەرات و موزایەدەی حزبی، وەک ئەوەی لە رابردوو کێشەیان بۆ پرۆژەی چاکسازی درووست دەکرد و لە دەرەوەش کۆنگرەی رۆژنامەوانی ساز دەکرد و شیوەنی ساختەیان بۆ خەڵک و هاووڵاتیان دەڕشت، یان بۆ خانەنشین و ئیمتیازی خۆیان لەناو هۆڵی پەرلەمان دەست و قاچیان هەڵدەبڕین و لە شەقامیش باسی خانەنشینی نایاسایی و مووچەی زەبەلاح دەکرد.
٦ــ نابێ بە مەبەستی کێشە درووست کردن و فەوزا نانەوە چیتر بڵێن: نەدەبوو وا بکرێ، دەبێ لەگەڵ هەموو نەدەبوو وابکرێیەک بڵێن: دەبێ وا بکەین.
٧ــ دەبێ یەک رووبن و خۆیان بە کوردستانی بزانن، نەک وەک ئەوەی لە شەڕی داعش بەشێکان وەک هاوکارێکی شاراوەی داعش شەقامیان دەجووڵاند، لە دوای ریفراندۆم و هاتنی حەشدی شەعبیش ئەوانیتر بوونە چاوساغی حەشد و پاراستنی کوردستانیان بۆ پارتی جێهێشت.
Top