ھەنگاوەکانی لە پێناو کوردستانێکی پێشکەوتوو و بەھێزتر..

ھەنگاوەکانی لە  پێناو کوردستانێکی پێشکەوتوو و بەھێزتر..
پێشکەوتنە دیپلۆماسی ،ئابووری و سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان لە ماوەی چارەکە سەدی رابردوو ھەر لە خۆوە نەھاتوونەتەدی بەڵکو لە ئەنجامی ھەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆکی حکومەتی کوردستان بووە لە ماوەی چەند کابینەی حکومرانی دەوڵەتمەدار رێزدار نێچیرڤان بووە و شەو ورۆژ لەو پێناوەدا تێکۆشاوە انێچیرڤان بارزانی کوڕی شەھید ئیدریس بارزانی و نەوەی مەلا مستەفا بارزانیە. لە ساڵی ١٩٦٦ لە دایک بووە. ئیدریس بارزانی باوکی نێچیرڤان بارزانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو و ڕۆڵێکی مەزنی لە ناو بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستاندا ھەبوو. کاتێک ئیدریس بارزانی کۆچی دوایی کرد، نێچیرڤان بارزانی ناچار بوو بنەماڵەکەی بەجێ بھێلێت و بەشداری لە شۆڕ‌ش و بەرخودانی چەکداری بکات. ھەر لەتەمەنی گەنجێتی ھیوا و رەغبەتێکی زۆری ھەبوو بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەی سیاسیی و بە تایبەت لە نێو پارتی دیموکراتی کوردستان و ھەروەھا ناساندنی دۆزی رەوای گەلی کوردستان بە جیھان بۆیە زۆر بە خێرایی توانیی جێی خۆی لە نێو ھەڤاڵان و ھاوسەنگەرانی بکاتەوە و پێشکەوتنی باش بە دەست بێنێت.
نێچیرڤان بارزانی زۆر بە خێرایی لە ناو ڕێزەکانی پێشمەرگە و شۆڕشدا پێشکەوت و بەرپرسیاریەتی لە ئەستۆ گرت. ھەر لەبەر زیرەکی و لێھاتویی، لە ساڵی ١٩٨٩ بوو بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان.
لە بەر لێھاتوویی و زیرەکی کاک نێچیرڤان بارزانی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و بۆ جاری ھەشتەم وەک سەرۆکایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە کابینەی ھەشتەم دەسنیتشانکرد ئەمەش دەبێتە جاری شەشەمینە کە ئەرک و بەرپرسیارتی بە ئەستۆ بگرێت، ئەمەش بۆ سەرکەوتوویی و ئەزموون و لێھاتوویی کاک نێچیرڤان بارزانی لە کابینەکانی رابردوو دەگەرێتەوە.کەسایەتی نێچیرڤان بارزانی وەک سیاسەتمەدتدارێکی گەنج و تازە ھەڵکەوتوو، بۆتە جێی بایەخ و سەرنجی زۆربەی پارت و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و عێراق و وڵاتانی ناوچەکەو جیھان،بە شێوەیەک کە ئێستا نێچیرڤان بارزانی بەوە ناسراوە کە بەردەوام لە ھەوڵی چارەسەرکردنی ئەو کێشە و ناکۆکییانە کە ساڵانێکی زۆرە بە ھۆیەوە زیانێکی زۆری گیانی و ماددەی بە دوای خۆیدا جێھێشتووە، نێچیرڤان بارزانی بە ھزروبیرێکی بەردەوام ھەوڵی چارەسەرکردنی کێشەو ناکۆکییەکانییانی داوە بە شێوەیەکی ئاشتیانە، ھەروەھا کاریگەری گەورەی بەسەر زۆربەی سەرکردە سیاسییەکان و لایەنە کوردی و عێراقییەکان ھەیە، لە زۆرێک قەیران کاتێک دێتە سەر خەت، ئومێدی چارەسەر بوون دروست دەبێت . رووداو و قەیرانەکانی کاتی چوار ساڵی رابردوو و نموونەیەکی بەرچاویی کەسایەتیی بەھێزی دەوڵەتمەدار نێچیرڤان بارزانیی بوو.
لەژێر سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی و ئەو چەند کابینەی کە ئەرکەکانی گرتبووە ئەستۆ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سیمای حکوومەتێکی دیموکرات، مەدەنی و فرە حزبی وەرگرت. نێچیرڤان بارزانی لە پێناو بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتوو و ئازاد دەکات و ھەروەھا بۆ ئەوەی بارو گوزەرانی خەڵکی کوردستان لە رووی ئابووری و سیاسی ئازاد و سەربەخۆ بێت و ھەنگاویی زۆر جیدی ناوەوە .نێچیرڤان بارزانی لە ئەولەویتەتی کار وبەرنامەکانیدا بایەخێکی زۆری بە بوارەکان و پێشکەوتنی مافی مرۆڤ و لە ھەموویان گرنگتر بە پاراستنی مافی ئافرەت و گەشەپێدانی پیشەسازی و پێشخستنی دامودەزگاکانی حکوومەت و گرنگیدان بە بواری پەرەوەردە، و تەندروستی داوە.ھەروەھا وەکو کەسایەتێکی بوێر وئازا لەبواری نەوت و سەربەخۆیی ھەڵسو کەوتکردنی لەگەڵ ئەم دۆسێیە، بۆتە جێی سەرنجی وڵاتانی جیھان لە نێویاندا تورکیا وئێران، کە ئەو سیاسەتە ژیرانەیەی نێچیرڤان بارزانی وایکردووە کە ئەو وڵاتانەی کە تا دوێنی بریان لە شەڕ فرۆشتن بە ھەرێمی کوردستان دەکردەوە، ئێستا سەرقاڵی ئالۆگۆری بازرگانی و ئابورین لەگەڵ خەڵکی کوردستان .
بە دڵنیاییەوە لە کابینەی نۆیەمیش، نێچیرڤان بارزانی بە گروتینێکی زیاتر تەواویی ھەوڵەکانی دەخانە گەڕ بۆ ئەوەی ھاووڵاتیانی کوردستان لە رووی باشکردنی باری ئابووری و پرۆژەی خزمەتگوزاری زیاتر و پیشکەوتنی پەروەردە ھەرێمی کوردستان بەرەو پێشەوە ببات و ئایندەیەکی گەش بۆ خەڵکی کوردستان فەراھەم بکات.
Top