هەرێمی كوردستان سەڕەرای ئەوەی كە كەوتۆتە ناوچەیەكی پر كێشە وئاڵوزی و چەقی مڵمڵانێیەكان بەڵام بە سیاسەتێكی حەكمیانە و ژیرانەی سەركردایەتیی سیاسی كوردستان و سەرۆكی حكومەتی كوردستان توانیوێتی ببێتە جێی متمانە و بایەخی وڵاتانی ناوچەكە و جیهان.هاتنی دەیان كۆنسۆلخانە، كۆمپانیایی گەورەی بواری نەوت و بارزگانی و هەروەها پاراستنی پایتەختی كوردستان لە كاتە سەختەكاندا ،هەر لە خۆوە نییە ،بەڵكو نیشاندەری ئەو راستییەیە كە گەلی كورد چەندە ژمارەیەكی تایبەت و بەهێزە لە سەر ئاستی ناوچەكە و نێودەوڵەتی و لە لەگەڵ بەرژوەندی وڵاتان گونجاو و جێگەی متمانەیە .بە درێژایی مێژووگەلی كورد وەك نەتەوەەیكی رەسەن لە ناوچەكەدا، ئەوە یەكەم جار بوو، كە هێز و پێگەی كورد لە راست بەرژەوەندی نەتەویی و لە دژی نەمانی داگیركەری خاكەكی لەگەل بەرژەوندی ولاتەزلهێزەكان هاوراستا بوو. ئەگەر سەیری مێژووی هاوچەرخی سیاسی ناوچەكە بكەن ، ئەو راستیەمان بۆ دەردەكەوێ كە بە درێژایی مێژووی دروستبوونی ولاتانی رۆژهەلاتی نێوەراست، هەمیشە بەرژەوندی داگیركەرانی كوردستان و ولاتە زلهێزەكان لەیەك راستا لە دژی دۆز و كێشەی كورد لە ناوچەكەدا بووە.لە رابردوو دا گشت شۆرشەكانی كورد بە پیلانی داگیركەرانی كوردستان و هاوكاری ولاتە زلهێزەكان تێكشكاون و رێبەرانی جولانەوەی كورد له سیداره دراون و دوورخڕاونەتەوە، بەلام ئەمڕۆكە پێگە و هێزی كورد بووەتە فاكتەری سەرەكی سەركەوتنی ستراتیژیە ئابووری و تەنیایی روژئاواییەكان لە ناوچەكەدا. ئەمریكا و ولاتانی رۆژئاوا ئەمنیەتی نەتەوەی خۆیان لەسەر لە ناوبردنی دوژمنەكانیان لە دەرەوەی سنوورەكانیان دارشتووە، و ئەمرۆكە داعش كە بووەتە مەترسییەكی جدیی بۆ سەر بەرژەوندییەكانیان لە جیهاندا، ئەوانی لە دەوری یەك كۆكردۆتەوە و هاوپەیمانیەكی نێودەولەتییان بۆ لە ناوبردنی هیز وتوانای داعش پێكهێناوە و، بۆ سەركەوتنیان بەسەر هێزو توانای درندەترین رێكخراویی تیروریستی جیهان(داعش)، پێویستیان بە هێزو توانای كورد و پێگەی ستراتیژی خاكی كوردستان لەو شەرەدا هەیە، لە ماوەی ئەم چەند سالەی شەری دژی داعش دا هێزی پێشمەرگەی كورد بەتایبەتی و هێزی چەكداری كورد بەگشتی لە عێراق و سوریە سەرەكی ترین هێزی سەربازی سەرزەوین كە نوێنەرایەتی ولاتانی جیهانیان لە شەڕی داعش كردوە و ئەگەر هاوپێمانان لە ئاسمانەوە بەهێز و توانای ئاسمانی خۆیان شەڕی داعش دەكەن، ئەوە گەلی كورد بە هێز و توانای پێشمەرگە، شەڕی گەورەترین هێزی تێروریستی جیهان لەسەر زەوی دەكات و بە خۆێنی رۆلەكانی، داعش كە گەورەترین مەترسییە بۆ سەر ئەمنیەتی جیهان، تێكدەشكێنێ.هەر لەو په یوەندییەدا ولاتانی هاوپەیمان لە شەری دژی داعش نەیانتوانیووە نكۆڵی لە هێز و پێگەی كورد لە سەركەوتنیان بەسەر داعش دا بكەن و هەولیان داوە بە پڕچەك كردنی هێزی پێشمەرگە، هێزی كورد بكەنە نوێنەری هێزی سەربازی ولاتانی هاوپەیمان لە سەر زەوی لە شەڕی داعش دا و، پشت بە توانای مرۆڤی و سەربازی هێزی پێشمەرگە بەبستن كە بوتە هێزێكی متمانە پێكراوی هاوپیمانەكانە لەو شەرەدا . ئەمڕۆكە شەر لە دژی داعش ، هێز و توانای ولاتانی جیهانی تارادەیەك لە پێناو لە نێوبردنی داعش یەكگرتوو كردووە لە دارشتنی ستراتیژیەكی نوێ لە ناوچەكەدا لە هەمبەر سەرهەلدانی هێزە توندرەوەكان دا و، كورد و خاكی كوردستان لە قولایی سیاسەتەكانی ولاتانی رۆژئاوا جێیگرتووە. ئەگەر داعش لە لایەك بەڵایەك بێ، كە بەهۆیەوە دەیان ڕۆلەی كورد بوونەتە قوربانی و دەیان شار و دێی كاولكراون ، لە هەمان كاتدا ئەگەر سەیر بكرێ، كێشە و پێگەی كوردی لە ناوچەیی، كردووەتە نێودەولەتی و هێزی پێشمەرگەی كوردستان، لە هێزیكی خۆجێیی و حیزبییەوە بۆ بە هێزیكی شەركەری دژی تێروریست لە ئاست ناوچەو جیهان دا ، كە بۆ پاراستنی ئەمنیەتی جیهان لە بەرامبەر مەترسیەكانی داعش بۆسەر كۆمەلگای نێودەولەتی شەڕ دەكا. ئەگەر لە ئاست عیراق وچۆارچێوەی باشووری كوردستان باس لە ڕۆل و هێزی كورد دوای شەڕی داعش بكەین بۆمان دەركەوت كە دەولەتی ناوەندی بە بێ بەشداری هێزی پێشمەرگە نەیدەتوانی ناوچە داگیركراوەكانی ژێر دەستی داعش ئازاد بكاتەوە و ، عیراق بە بێ هێز و توانای كورد نەیدەتوانی لەو قەیرانەی كە بە هۆی داعشەوە دروست بوو، تییدا دەرباز بێ، لەسەرەتا دا هێزی سەربازی عیراق لە ئاست شەڕی داعش زور لاواز دەركەوت جگە لە ڕاكردن و هەندێك جار گرتنەوە و لە دەستانەوەی ناوچەكانی ژێر دەسەلاتی داعش هیچ دەسكەوتێكی سەرنج راكێشی ئەوتویان نەبوو، بەلام هیزی پێشمەرگەی كوردستان سەرەرای نەبوونی چەكی پێشكەوتوو بەرادەی پێویست، زۆربەی ناوچە كوردستانیەكانیان لە دەست داعش رزگار كردوە و ئەوە بە مانای ئاستی بەرزی توانای هێزی پێشمەرگەی كورستانە بەسەر هێز و توانای سۆپای عیراق. پێگەی كورد لە روژهەلاتی ناوەراست گرێنگی یەكی تایبەتی بۆ زلهێزەكانی ناوچە و جیهان هەبوو و كوردی باشووری كوردستان یەكێك لە فاكته رەكانی سەركەوتنی ستراتیژی ولاتانی رۆژئاوا لە رۆژهەلاتی ناوەراست بوو. یەكەم چرای سەوزی ولاتانی رۆژئاوا بۆ بەكارهێنانی هێز و توانای كورد لە پێناو سەرخستنی پلانە درێژخایەنەكانیان لە ناوچە، ولاتانی هاوپەیمانی ئەمریكا بەگشتی و ئەمریكا بە تایبەتی، كوردستانیان كردە پێگەیەكی ئەمنی خۆیان بۆ لە ناوبردنی رێژیمی بەعسی عێراق كە یەكێك لە دەسەلاتە دیكتاتورەكانی ناوچەكە و دژبەری بەرژەوەندییە كانی ولاتانی رۆژئاوا لە خۆرهەلاتی نێوەراست بوو. هەموو ئەو هەڵسەنگاندن و بەراوەردكردنانە پێمان دەڵێن كە گەلی كورد خاوەن پێگەیەكی بەهێزو ستراتیژییە لە سەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوین و ئایندەیەكی گەش لە چاوەروانیدایە ..