پێکهێنانی حکومەت لەسەرئەساسی کورسی نەبێ دیموکراسی واتای چی؟
November 19, 2018
وتار و بیروڕا
لەدواین هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کەلە۳۰ی۹ی ئەمساڵ ئەنجام درا بۆ پەڕلەمانی کوردستان،هەرلایەنەو سەنگی حقیقی خۆی زانی و گەل دەنگی خۆی دا،بەشێوەیەکی دیموکراسی و ئازادانە دوور لەهەرپێشهاتێکی نەخوازراو،سەرەڕای چەند خروقاتێک کە ئەنجام دران لە چەند شوێنێک بەڵام بەگشتی پرۆسەکە بەشێوەیەکی باش بەڕێوەچوو.
لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی فەرمی لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و پەسەندکردنی ئەنجامەکان لەلایەن دادگاوە،ڕێکارەکانی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم دەستی پێکرد و هەنگاوی یەکەمیش بۆ پێکهێنانی کابینەی تازە لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان هاوێژرا،دوای ئەوەی سەردانی هەریەک لە یەکێتی و بزوتنەوەی گۆڕانی کرد لەسلێمانی.
بەڵام ئەوەی جێگەی پرسیارە ئەوەیە کە لێرەو لەوێ گوێبیستی ئەوەدەبین کە نابێ پارتی بەچاوی کورسی سەیری لایەنەکانی تربکات،بەتایبەتی (یەکێتی)
وەلەسەر زاری زۆربەی ئەندامانی مەکتەبی سیاسیشیان ئەم قسەیە چەند جارێک دووپات کراوەتەوە!؟
لەکاتێکدا هەڵبژاردن ئەنجام دراوە و بەپێی حورفی دیموکراسیش وایە کەلایەنی براوەی هەڵبژاردن ئازادە کە حکومەتی داهاتوو چۆن و بەچ شێوەیەک دەبێت و لەسەرچ ئەساسێک لایەنەکان بەژداری لەحکومەت پێ دەکات بەپێی پڕەنسیپەکانی دیموکراسی و استحقاقی هەڵبژاردنی خۆیان مامەڵەیان لەگەڵ بکات ئەوە حەقێکی یاسایی لایەنی براوەیە.
بۆیە ئەوانەی دەڵێن کەنابێ بەچاوی کورسی سەیری حزبی ئێمەبکرێ جێی خۆیەتی ئەوپرسیارەیان ئاراستەبکەین کەئەگەر پێکهێنانی حکومەت لەسەرئەساسی کورسی نەبێت،دیموکراسی و هەڵبژاردن واتای چی دەگەیەنێ لای ئێوە؟