ئاماژه‌كانی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك به‌بۆری كوردستان

ئاماژه‌كانی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی  نه‌وتی كه‌ركووك به‌بۆری كوردستان

وا پێده‌چێ پلان و به‌رنامه‌ی ئه‌مریكا بۆ‌ عێراق ئێستا له‌ جاران باشترروون بووبێته‌وه‌ وعێراقی هێنابێته‌رایێ كه‌ له‌ دوای 16 ی ئۆكتۆبه‌رله‌به‌رامبه‌رپرسی نه‌وت وكه‌ركووك دا سه‌ری به(‌به‌ردی ئه‌لحه‌دی به‌ریتانیا) كه‌وت ، بۆیه‌ وا به‌هه‌ولێروبارزانی ده‌ڵێت : (سه‌ده‌قت ، ئێوه‌ راست بوون ، ئه‌وان چه‌وت و خوارو خێچ ).
ئه‌وبزاڤه‌ی ئه‌مریكاوئه‌و ته‌نگه‌ تاوییه‌ی عێراق جۆرێكه‌،له‌ به‌رنامه‌ی ئه‌مریكاوقۆناغی دووه‌می ئه‌وگوشاروگه‌مارۆیانه‌ی دۆناڵد تڕه‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكایه‌ كه‌
به‌جریوه‌ جریوی تویته‌ره‌كه‌ی ئێرانی هه‌ژاندوووعێراقیشی ته‌نگه‌تاوو ناچار
كردووه‌ بۆ ملدان به‌ودیفاكتۆیه‌ی دێته‌ ئاراوه‌.
بۆیه‌وا رۆژی هه‌ینی 16ی نۆڤێمبه‌ری 2018 له‌هه‌ولێروه‌ خۆرێكی تازه‌ی گه‌رم بۆزستانی كوردستان هه‌ڵدێ و له‌ ئاینده‌ش دا ئه‌گه‌ری زۆره‌ دوا بزماربێ له‌ تابووتی 16 ی ئۆكتۆبه‌ری كه‌ركووك بدرێ .
شه‌وی پێنجشه‌م له‌سه‌ر هه‌ینی عاسم جیهادی وته‌ بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق كه‌ به‌ په‌له‌ پروزێ به‌میدیاكانی راگه‌یاند :
- به‌غداو هه‌ولێررێككه‌وتن رۆژانه‌ ( 50 – 100 ) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌رێگای بۆڕی نه‌وتی كوردستان له‌ كه‌ركووكه‌وه‌ بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی بگوازنه‌وه‌ ، به‌رپرسانی ئه‌مریكی له‌و ئان و ساته‌دا خۆیان له‌ ئاماده‌باشی دابوون چ وه‌ك سه‌رۆكه‌كه‌یان به‌ جریوه‌ی تویته‌ر یا به‌راگه‌یاندن یا به‌ناردنی نوێنه‌ریان، په‌یامی كردنه‌وه‌ی كلیلی بۆڕی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆده‌ربه‌ندی جه‌یهانی توركی به‌رووی ناردن وهه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌ردوو كێڵگه‌ی بای حه‌سه‌ن و هاڤانه‌ بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانرابگه‌ێنن ، سه‌رباری پیرۆزبایكردنیش له‌گه‌لی كوردستان و سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكیش بده‌نه‌ ئێران وبه‌ عێراقیش بڵێن : - ئایا په‌یامه‌كه‌ گه‌یشت ..؟
هه‌رواش كه‌وته‌وه‌ ، دوابه‌دوای راگه‌یاندنه‌كه‌ی عاسم جیهاد ، جۆن بۆڵتن راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مریكا هه‌ر به‌جریوه‌یه‌ك له‌تویته‌ره‌كه‌ی دا ده‌ڵێ : به‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووك به‌ رێگای هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان ( داهاتی وونبووی نه‌وتی كه‌ركووك و خزمه‌تگووزارییه‌كان بۆ خه‌لكه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ) ، دوای تویته‌ره‌كه‌ی جۆن بۆڵتن ، ئه‌ندرێ پییك جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رۆژی 16ی نۆڤێنبه‌رله‌ هه‌ولێرله‌ دیداری نێچیرڤان بارزانی دا بوو، له‌ باره‌ی هه‌مان پرس دواوون و پیرۆزباییان له‌ پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووك به‌ بۆڕی كوردستان بۆ به‌نده‌ری جیهان كردووه‌ و شه‌وی 16ی نۆڤێنبه‌ریش ، هێرێز ئاوێرت وته‌ بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ له‌ گۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی دا بۆ هه‌مان مه‌به‌ست پیرۆزبایی خۆی گه‌یاندووه‌ و باسی له‌ لایه‌نی ئیجابی و كاری باشی ناردنی نه‌وته‌كه‌ی بای حه‌سه‌ن و هاڤانا به‌ بۆڕی كوردستان بۆبه‌نده‌ری جه‌یهان كردووه‌ ، هه‌مان شه‌ویش له‌ واشنتۆن بێریت مه‌گۆرگی باران نه‌دیته‌ی ژووری سحێلای سه‌رۆك بارزانی ، پێشوازی له‌ فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كردوه‌وه‌ پیرۆزبایی پرۆسه‌كه‌ی له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ .
له‌ كۆی ئه‌م هه‌واڵانه‌ی رۆژی 16 ی نۆڤێنبه‌رسه‌ردانی ئه‌ندرێ پییك یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ست و شاندی یاوه‌ری بوو بۆ باره‌گای بارزانی و سوپاس كردنی سه‌رۆك بارزانی بۆپرسی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووك به‌ بۆڕی كوردستان و دواتر سه‌ردانی هه‌مان شانده‌كه‌ بۆلای مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی كوردستان ، ئه‌مریكا له‌ رێگای میدیاییه‌وه‌ تا ناردنی نێنه‌ری تایبه‌تی په‌یامه‌كه‌ی به‌روونی گه‌یاندوه‌ ، ئه‌م هه‌موو هات و چوونه‌ش ئاماژه‌ی سووربوون و موكوڕ بوونی ئه‌مریكا ده‌گه‌ینێ . به‌واتایه‌كی تر
تا ئێره‌ نه‌خشه‌ رێگای رۆژی 16 ی نۆڤێمبه‌ری 2018 كه‌ پرۆسه‌كه‌ و هه‌ناردنه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك به‌بۆڕی كوردستانه‌وه‌ ، دیفاكتۆیه‌كی تازه‌ی پرسی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كێڵگه‌كانی هاڤاناو بای حه‌سه‌نه‌ به‌ بۆڕی كوردستان بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان رونبۆته‌وه‌ وبه‌ گوێره‌ی دوا هه‌واڵی ئاژانسی رۆیته‌ریش له‌رۆژی 16-11-2018 دا كه‌وتۆته‌ ‌واری جێبه‌جێی بوون و رۆژانه‌ش بۆی هه‌یه‌ رێژه‌ی هه‌نارده‌كردن ( 100 ) هه‌زار به‌رمیل تێبپه‌ڕێنێ له‌وه‌وه‌ ده‌بێ بڵێین ئاینده‌ی پرسه‌كه‌ش به‌ته‌نیا به‌هه‌رێمی كوردستان وحكومه‌ته‌ تازه‌كه‌ی عادل عه‌بولمه‌هدییه‌وه‌ پابه‌ند و گرێدراو نییه‌ ، به‌ڵكوله‌ ئه‌گه‌ره‌كانی (نه‌گۆڕی هاوكێشه‌كه‌) ده‌رهاویشته‌و لێككه‌وتی دیكه بۆ ناوچه‌كه و هه‌رێمه‌كه‌ به‌ بارودۆخی سووریاوه‌شی لێبكه‌وێته‌وه‌، ئه‌گه‌ری زۆریش هه‌یه‌ ئه‌مریكاو رووسیا به‌ رۆزنێفت و كۆمپانیایه‌كی نه‌وتی ئه‌مریكی ببنه‌ جێگره‌وه‌ی كۆمپانیای بی ، پیی ، به‌ریتانی یا هه‌رله‌ كێلگه‌كانی نه‌وتی كه‌ركووك پای دۆزی پێبكه‌ن .
به‌ هه‌موو بارێكدا رۆژی 16ی نۆڤێمبه‌ر 2018 سه‌ركه‌وتنێكی مه‌زنی دیبلۆماسییانه‌ی هه‌ولێر وسه‌رۆك بارزانییه‌ به‌سه‌ر كۆی ئه‌و رووداوانه‌ی له‌دوای 16 ی ئۆكتۆبه‌روه‌ به‌سه‌ر كه‌ركووك داهاتوون و ده‌بێته‌ هۆكارێكی گرنگ بۆ بوژانه‌وه‌ی ئابووری هه‌رێمی كوردستان ،سه‌رباری ده‌سته‌به‌ر كردنی ئه‌و شایسته‌ داراییانه‌ی له‌ سۆنگه‌ی هه‌ناردنی نه‌وتی كه‌ركووك به‌ بۆڕی كوردستان ئه‌وا هه‌ولێر بۆ گفتووگۆیه‌كانی ئاینده‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا خاڵێكی گرنگی سیاسی و ئابوری ده‌ستكه‌وتووه‌ ، به‌خاڵی وه‌رچه‌رخان هه‌ژمارده‌كرێت .
ئه‌وه‌یان بۆ هه‌ولێر ، بۆ به‌غداش پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به‌ بۆڕی كوردستان ئه‌و زه‌ره‌رو زیانه‌ زۆره‌ی له‌ ئه‌نجامی بردنی نه‌وتی كه‌ركووك به‌رۆژی رووناك له‌ ماوه‌ی ساڵێكدا به‌تانكه‌ر بۆئێران له‌ به‌غدا ده‌كه‌وتئیترله‌ جێی خۆی ده‌وه‌ستێ و قۆناغی باوه‌ڕبوون له‌ڵایان به‌غداوه‌ش پته‌وتردروست ده‌بێته‌وه‌ كه‌ هه‌ولێر له‌بواری ئارامی سیاسیی وگه‌شه‌ی ئابووری له‌ شوێن و جێگای دیگه‌، له‌ شارو پایته‌ختی دیكه‌ بۆ به‌غدا و ئاینده‌ی پێكه‌وه‌ژیان زۆر گرنگترو ستراتیژیتره‌.
دیاره‌ ئه‌م حاله‌ته‌شنابێ له‌ بازنه‌ی بۆشدا بخولێته‌وه‌و هه‌رجارێ له‌سه‌رهه‌ڵدان و دروست بوونی هه‌رته‌نگژه‌و قه‌یرانێكدا ،به‌ به‌غدا بڵێین ( تعال فهم حاج احمد اغا ) و گه‌ر هه‌ركه‌سێكیش كه‌س بێ ئه‌و(ئه‌لفه‌ی ) ، یا ده‌سته‌واژه‌یه‌ی جۆن بۆڵتنی به‌سه‌ كه‌ده‌ڵێ :
-هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووك به‌ بۆڕی كوردستان ، داهاتی وونبوو و خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ .


Top