كەسایەتیی بەهێزی سەرۆك بارزانی وگشت هەوڵەكانی لە پێناو ئاشتی و چەسپاندنی مافەكانی كورد..

كەسایەتیی بەهێزی سەرۆك بارزانی وگشت هەوڵەكانی لە پێناو ئاشتی و چەسپاندنی مافەكانی كورد..
رژێمە یەك لە دوای یەكەكان عێراق هیچ كارێكی قێزەوەن نەما بۆ رێگریكردن لە گەیشتنی گەلی كورد بە مافەرەواكانی ،بەڵام نەك هەر نەیانتوانی رێگری لە كاروانی كوردایەتی بگرن بەڵكو تا بە ئێستا بە گروتین تر لە جاران بەرەو دوای وێستگەمان هەنگاویی ناوە . ئەگەر هەڵوەستەیەكی خێرا بكەین و بگەڕێینەوە بۆ سەردەمی‮ ‬دەسەڵاتداریەتی‮ ‬مالیكی‮ ‬و بە وردی‮ ‬تێرامان بكەین بۆ سیاسەتی‮ ‬بەرامبەر خەڵكی‮ ‬كوردستان بە‮ ‬ڕوونی‮ ‬بۆمان دەرەكەوێت بەرنامە و پیلانی‮ ‬هەبوو وەك هێزی‮ ‬دیجلە كە خستە ئامادە باشی‮ ‬دژ بەهەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بەڵام ئەوكات هێزو لایەنە سیاسەیەكان هاودەنگ و برایانە هاتنە سەرخەت و كوردانە جەنگان لەدژی‮ ‬مالیكی‮ ‬و سوپای‮ ‬عێراق،‮ ‬دوای‮ ‬دەركەوتنی‮ ‬رێكخراوی‮ ‬تیرۆرستی‮ ‬داعش لەسەردەمی‮ نووری ‬مالیكی‮ ‬بینیمان كە چۆن سوپای‮ ‬عێراق‮ ‬ڕایان كردو وڵاتیان‮ ‬ڕادەستی‮ ‬داعش كرد،‮ ‬پێش ئەوە‮ ‬ڕێزدار سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬چەندین جار هۆشداری‮ ‬دایە دەسەڵاتدارانی‮ ‬عێراق،‮ ‬بەڵام گوێیان بۆ هۆشداریەكانی‮ ‬ئەو نەگرت هەموومان لە كۆتایی‮ ‬دەرەنجامەكانی‮ ‬شەڕی‮ ‬داعشمان بینی‮ ‬كە چ كاولكاری‮ ‬و وێرانی‮ ‬بەسەر خەڵك هێنا لە ئەنجامی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬هەڵەی‮ ‬سەرانی‮ ‬عێراق لەگەڵ ئەوەشدا پێشمەرگە ئەم رێكخراوەی‮ ‬تیرۆرستیەی‮ ‬تێك شكاند دوای‮ ‬ئەویش حكومەتی‮ ‬عێراق بەسەركردایەتی‮ ‬حیدر عیبادی‮ ‬كەوتەوەخۆی‮ ‬و بەپشتیوانی‮ ‬هاوپەیمانان ئەوەبو شەڕەكە كۆتای‮ ‬هات سەرۆك بارزانی‮ ‬دەیزانی‮ ‬عێراق بە پشتیوانی‮ ‬چەند دوڵەتێكی‮ ‬دەرەكی‮ ‬خەریكی‮ ‬پیلانێكی‮ ‬نەگریسن ئەوەبوو بریاری‮ ‬ریفراندۆمی‮ ‬دا لەپێناو مانەوی‮ ‬ئەم گەلە مەزلومە داكۆكی‮ ‬كردن لەم دەسكەوتانەی‮ ‬كە بە خوێنی‮ ‬هەزاران روڵەی‮ ‬كورد بەدەست هاتون سەرۆك بارزانی‮ ‬لە هەموو وتەكانی‮ ‬ئاماژەی‮ ‬بەوە دەكرد كە گەڵەكۆمەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬هەیە لەسەر كورد،‮ ‬بەلام بارزانی‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆمی‮ ‬بە زەروورەت و هەڵكی‮ ‬میژوو زانی‮ ‬وەك سەنەدێك بەدەستی‮ ‬دەسەڵات و خەڵكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بە پاڵپشتی‮ ‬و‮ ‬یەكدەنگی‮ ‬و‮ ‬یەكریزی‮ ‬حزبەكوردستانییەكان ریفراندۆم ئەنجامدرا‮.بەداخەوە ئەوەی‮ ‬جێگای‮ ‬نیگەرانی‮ ‬بوو وەك هەرمووجارێك كاتێك دۆزی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان لە دواقۆناغی‮ ‬چارەسەرییدایە،‮ ‬خیانەتی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬دەبێتە درزێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬دەخاتە نێو دۆزەكە و نائومێدی‮ ‬دەخاتە نێو دڵی‮ ‬هەمو كوردستانیەك،‮ ‬بەڵام بێگومان‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬لە پێگەی‮ ‬رابەرایەتی‮ ‬و مەرجەعی‮ ‬دۆزی‮ ‬كوردستان بەردەوامە لە هێنانەدی‮ ‬ئامانجەكانی‮ ‬ریفراندۆم‮. ‬خائین و خۆفرۆشەكان دەبێت ئەوە بزانن كە هەنگاوەكانی‮ ‬بارزانی‮ ‬وەكو مەرجەعی‮ ‬دۆزی‮ ‬كوردستان دەستپێدەكات و ریفراندۆم كارتێكی‮ ‬گەورەیە لەدەست خەڵكی‮ ‬كوردستان و حكومەتی‮ ‬كوردستان بۆ زامێن كردنی‮ ‬مافە رەواكانیان‮، ‬هەمیشە پشت ئەستورین بە ئیرادەی‮ ‬لە بن نەهاتووی‮ ‬نەتەوەكمان و ئەو كاتەش دێت بگەین بە ئامانجە رەواكانمان‮.‬نەیاران و داگیركەرانی كوردستان هەمیشە كاریان بۆ ئەوە كردووە تا ئیرادەی كوردایەتی و متمانە بە خۆبوون لە نێو ناخی كورددا بە هەر رێگە و پیلانێك بێ‌ كرز و سست بكەن .پارتی دیموكراتی كوردستان بەڕابەرایەتی پێشمەرگەو سەرۆكی نەتەویی كورد سەرۆك مسعود بارزانی بۆیەكەم جار لەمێژووی گەلی كوردستان دەستی بۆ مەلەفی سەربەخۆیی كوردستان برد، كە ئاواتی لەمێژینەی خەڵكی كوردستان بوو، ساڵانێكە كورد لە پێناوی سەربەخۆیی و بە دەوڵەت بوون خەباتی شاخ و شاری ئاوێتە كردووە و تێكۆشاوە، هەزاران ڕۆڵەی كورد و كوردستان چەكی شەڕەفیان كردە شان و لەم پێناوەدا شەهید بوون، بەهەزارن ڕۆڵەمان لەبەردەم پەتی سێدارەدا بەدەم یان كوردستان یان نەمان بۆ ئازادی گەردنی خۆیان خستە بەر پەتی سێدارە. لەكۆتاییدا بەڕابەرایەتی سەرۆك مسعود بارزانی لە 25/9/2017ئەو دەنگەی چەندین ساڵ بوو بەزەبری ئاگر و ئاسن كپ كرا بوو، بەزووڵاڵی درا بەگوێی جیهانداو جیهان لەو ڕاستییە ئاگادار كرایەوە كە كورد چی دەوێ، بەڵام هەر ئەو كەسانەی كە چەندین ساڵە دژی سەربەخۆیی و ئازادین و بە زەلیلی و بن دەستی رازی بوون، لەپێناوی چەند دەسكەوتێكی ماددی و شەخسی خەنجەری ژەهراویان لەپشتی پارتی و گەلی كورد داو برینداریان كرد، بە خەیاڵی هیچی خۆیان و بەئومێدی سڕینەوەی پارتی و لەباربردنی خەونی نەتەوەیەك كاریان كرد، بەڵام بە خۆڕاگری گەلی كورد و ئازایەتی هێزی پێشمەرگەو سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان خەونەكەیان لەگۆڕنرا،سەركردەی گەورە هەمیشە ئەركی گەورە دەكەوێتە ئەستۆ ، بۆیە هەروەك جەنابیان فەرمووی هەندێ هێز و لایەن پێیان ووابوو كەدوای ڕوداوەكانی شازدەی ئۆكتۆبەر هاوسەنگی هێز دەگۆڕێ و جارێكی تر پارتی ناتوانێ وەك جاران دەسەڵاتی هەبێ ، بەڵام بەرگری ئازایانەی پێشمەرگەی كوردستان و دیپلۆماسیەتی سەركردایەتی سیاسی كورد و بەتایبەت رێزدار سەرۆكی حكومەتی كوردستان لە قۆناغێكی هەستیار و چارەنووسسازدا جارێكی تر ئەزموونەكەی هەرێمی كوردستان و دەسكەوتەكانی پارێزراوبوون و كوردستان دووبارە گەڕایەوە سەر ڕێڕەوی ئاسایی خۆی ، دەرەنجامی هەوڵ و تەقەلای جەنابیان لەهەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق نەك هەر پارتی لەناونەچوو بەڵكو بەهێزتر بوو دووبارە بووەوە هێزی یەكەمی عێراق ، ئێستاش بەهەوڵی ڕاستەوخۆی پارتی و خودی جەنابی سەرۆك سەردەمی تاریكی عەبادی لەكۆتایی نزیك دەبێتەوە ، هەروەها بەڕێزیان فەرمووی كە پارتی پشتی بە جەماوەری ڕەشوڕووتی كوردستان بەستووە ، بۆیە هەرگیز لە هەڵبژاردن ناترسێ بۆیە بینیمان كە چۆن لە هەر دوو هەڵبژاردنەكان سەركەوتنی گەروە و مێژوویی تۆمار كرا ، دڵنیایی دایە هەمووان كە سەركەوتنی پارتی سەركەوتنی كوردستانە و ئەگەر پارتی نەبوایا ئێستا شتێك نەبوو بەناوی حكومەتی كوردستان ، پارتی ڕێبازە پڕ سەروەریەكەی بارزانی ، چونكە هەر ئەو دەتوانێ خزمەتی تاك بە تاكی ئەم میللەتە بكات و بەرگری لەماف و دەسكەوتەكانیان بكات. .سەرۆك بارزانی ، وەك كەسایەتییەكی نەتەوەیی و نیشتیمانپەروەر هەموو كات پێی وا بووە كاتێك كورد ئاسۆكانی ئازادی و تەبایی لەبەردەمدا دەكرێتەوە كە خۆی و تێكۆشانە بێ وچانەكەی خۆی جیا كردەوە لە تیرۆر. هەروەها كاتێك ئەو ئاسۆیانە زیاتر دەكرێنەوە كە كوردستان پاك كرایەوە لە تیرۆریستان و ئەمن و ئاسایش دابین كراو خەڵك ئەمین بوون لە سەرو سامانی خۆیان. ئەوەی راستی بێت، ئەمن و ئاسایشی كوردستان لە جەوهەرە گەورەكەیدا دەگەڕێتەوە بۆ دیدو كارو ئەو بەرنامەڕێژییە وردو بە دیققەتەی جەنابی سەرۆك بەڕێوەی بردووە.لە ئاسایش بەولاوە، یەك لە نهێنییە گەورەكانی پشت ئەو هەموو بیناو تەعمیرو گەشەپێدانە سیاسی و ئابووری و رۆشنبیری و دیموكراسیەی ئەمڕۆی كوردستان یەك لەو تاجانەیە كە جەنابی سەرۆك بۆ كوردستانی دابین كردووە. راستە حكومەت و پەرلەمان دوو داینەمۆی بزوێنەری داهێنەرانە بوون لەو بوارانەدا. راستە، میللەت كانگایەكی دەوڵەمەندی هێزو توانست و لە خۆبوردوویی بووە، بەڵام راستیشە كە نهێنیە سەرەكییەكانی پەرەسەندنی ئابووری و بازرگانی و سیاسیی كوردستان لە پێگەی جەنابی سەرۆك بارزانیەوە سەری هەڵداوە. هەر ئەویش هێزی بوژاندن و بەرەوپێشبردن و داینەمۆی گەورەو سەرەكی بووە لەو مەیدانەدا.
سەرۆك بارزانی جێگەی شانازییە بۆ كورد لەسەر هەموو ئاستە ناوخۆیی و عێراقی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكاندا ئەوەیە كە هەمیشە ئەندازیاری ئاشتەوایی و تەبایی بووە لە كوردستاندا. بەردەوام لە خۆبوردووانە بۆ ئاشتی و تەبایی كاری كردووە، بەردەوام هەوڵی داوە میللەتەكەی خۆی لە ناكۆكی و هەوای كینەو رق و بوغز دوور بخاتەوە. بەردەوام گیانێكی بێ ئەندازە بەرفراوانی هەبووە لە بواری لێبوردەییدا. لە كاتی توندیدا توند بووە. لە كاتی هێمنیشدا هێمن.، بەڵام لە هەموو حاڵەتەكاندا پێوانەی لێبوردەیی یەك لە پێوانە گرنگەكانی كارو سیاسەتەكانی بووە.بۆیە، سەرۆك بارزانی نهێنییە گەورەكەی پشت هەموو ئەو سەركەوتنە مەزنانە بووە كە كورد لە ماوەی ساڵانی رابردوودا وەدەستی هێناون. هەروەها نهێنییە گەورەكەی پشت پاراستنی ئەو دەستكەوتانە بووە. نهێنییە گەورەكەی پشت بەرەو پێشەوە چوون و گەشەكردنی ئەو دەستكەوتانە بووە. لەو دیدەوە، سەرۆكایەتی بارزانی بۆ كورد هەمیشە نەك تەنیا مەرجەع و داڵدەو پێگەی ئەمان و دڵنەوایی و سەقامگیری بووە، بەڵكو زەرورەتێكی زۆر پێویست و چارەنووسسازیش بووە بۆ ئێستاو بۆ دواڕۆژی كوردو كوردستان.
Top