لە سەرکەوتن گرنگتر پاراستنی سەکەوتنەکەیە
November 11, 2018
وتار و بیروڕا
دیارە چۆن سەرکەوتن و بەدەستهێنانی دەستکەوتە سیاسیەکان پێویستیان بە نەخشە و پلانی پێشوەخت و خەبات و ماندووبوون هەیە، پاراساتنیشیان پێویستیان بە نەخشە و پلانی پێشوەخت و خەبات و ماندووبوونی زیاتر هەیە، بەبێ گەڕانەوەش بۆ هۆکاری سەرکەوتنەکە محاڵە بتوانین نەخشە ڕێگا بۆ پاراستنی دابنێین.
نابێ پارتیەکان ئەو سەرکەوتنە وەک ئیمتیاز ببینن، چونکە لە رایستیدا ئەو سەرکەوتنە ئەرکە نەک ئیمتیاز، ئەو ئەرکەش پارتی ختستۆتە بەردەم بەرپرسیارێتی و تاقیکرنەوەیەکی گەورە، سەرکەوتنەکە پرسیارێکە و خەڵک ئاراستەی پارتی کردووە و داوای وەڵامەکەشی دەکات، بە پاراستنیشی پارتی وەڵامی درووستی پرسیارکە دەداتەوە بە خەڵک، جا لێرەوە گرنگە بە دوای هۆکارەکانی سەرکەوتنەکەدا بگەڕێین، چونکە سەرکەوتن و پاراستنی سەرکەوتنەکە دەرگا بە رووی سەرکەوتنێکی تردا دەکاتەوە.
گومان لەوەدا نییە کە گرنگترین هۆکاری سەرکەوتنی پارتی لە هەردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و کوردستان پرسی ریفراندۆم و نواندنی ئەو هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتیمانیانە بوون کە سەرۆک بارزانی لە رێبازی بارزانی نەمری هەڵێنجاون، جا سەرکەوتنێک بە رێبازی بارزانی نەمر بەدەست هاتبێ، محاڵە بەبێ پابەند بوونی زیاتر بە رێبازی بارزانی نەمر بتوانین بیپارێزین.
بە دەنگەوە چوونی خواستی خەڵک و پابەند بوونی بەرپرسانی پارتی بە رێبازی بارزانی نەمر، هەم بەدیهێنەری دەستکەوتەکانە و هەمیش پارێزەریانە، لێرەوە پارتی پێویستی بە گۆڕانکارییە و پێویستە ریبازی بارزانی نەمریش بکریتە تاقیگەی گۆڕانکاریەکە، چونکە ئەگەر وانەکرێ رێبازی بارزانی نەمر و بەرژەوەندیە کەسیەکان لە ناوخۆی پارتیدا تووشی بەریەککەتن دەبن، بەریەککەتنێکی وەهاش لەناو پارتیدا کاریگەری لەسەر سست بوونی پرۆسەی سیاسی و هەنگاونان بەرەو بەدیهێنانی ئامانجە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکان دادەنێ، ئەو کاریگەریەش چاوەڕوانی خەڵک لە گەیشتن بە خواستە مێژووییەکانیان دادەخات.