(نێچیرڤان بارزانی لەبەردەم ووێستگەیەکی دیکەی گرنگ و حەساس)

(نێچیرڤان بارزانی لەبەردەم ووێستگەیەکی دیکەی گرنگ و حەساس)

٭ئەزموونی حکومڕانی ئێمە لەباشوری کوردستان لەماوەی زیادلە(۲٥)ساڵی ڕابردوودا تووشی زۆر هەڵکشان و داکشان بوەو گەلێک جارانیش چوەتە لێواری کەوتن وتیاچوون وەلێ خۆڕاگری گەلی ئێمەو کارەکتەرە سیاسیەکانمان هێشتا لەسەرپێی خۆمان وەستاوین

٭(نێچیرڤان بارزانی)ناوێکی دیاری حکومڕانی کوردستانەو دەستکەوێتکی زۆرو زەوەندی لە بوونیادنانەوەو ئاوەدانکردنەوەی ووڵاتدا هەبوەو هەیە هەربۆیە نازناوی (دەوڵەتمەدار)ی لەلایەن گەلەوە پێدراوە کەبێ گومان حکومداریەکەی بێ بەش نیە لەکەموکوڕی

٭سەرۆک وەزیران کەجێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانیشە کوڕی سەرکردەی کۆچکردوو(ئیدریس بارزانیە)کە ئەندازیاری سازانی لایەنەکانی کوردستانی بوەو نازناوی ئەندازیاری ئاشتیان لێ ناوەو قوتابی بەردەست جەنابی (سەرۆک بارزان)ییە کەبێگومان ئەزموونی ئەو لەو قوتابخانەنەو توانو لێهاتوویی خۆیی کاک(نێچیرڤان)ی کردوە بەکارەکتەرێکی سیاسی گەورەوگرنگی ناوخۆیی کوردستان و عێراقی و ناوچەکەو جیهانیش

٭ئەگەر واز لە کارو چالاکی و بەرهەمەکانی ئەم سەرۆک وەزیرانە لەڕابردوش هەڵبگرین و بەنزیکترین ڕووداوەکان بیپێوین بۆمان ڕوون دەبێتەوە کارامەیی و لێهاتوی ئەم سەرکردە گەنجە شیاوی خوێندنەوەو سوپاسگوزارییە

٭چوار ساڵی ڕابردوو کۆمەڵێک قەیرانی ئاراستەکراو بەرۆکی هەرێمی کوردستانی گرت کە هەمان ئەو قەیرانانە دوو دەووڵەتی گەورەیی ناوچەکەی تۆشی ووێرانبوون و خستن کردەوەکە ئەویش قەیرانەکانی(بڕینی بەشەبوودجەی کردستان لەلایەن بەغدا
ئاراستەکردن و پەلاماردان داعش بۆسەرکرودستان کەبەرەیەکی (۱۰٥۰ کم)لەگەڵ ئێمە کردەوە
هاتنی زیاد لە دوو ملیۆن ئاوارە بۆ کوردستان
پەلاماردانی حشدی شعبی و سوپای عێراق بۆسەر کوردستان)کە هەمووی پێکەوە بەرۆکی گرتین هەربۆیە نوسەرێکی گەورەی وەک(حسن علوی) دەڵێ زۆر ئاگر ئاراستەی هەرێمی کوردستان کراوەو دەکرێت بەڵام ئەوە(نێچیرڤان بارزانیە) تەحەدایی ئەم هەوو قەیرانەی گرتوو دڕی بەشەوەزەنگی بەختی گەلەکەمانداو کوردستانی لە کەوتن پاراست

٭ئەگەرچی دۆخی ناوچەکە لەقۆناغێکی،ئاڵۆزدایەوئێراو،ئەمریکا لەبەردەم جەنگێکی گەورەیی سیاسی و ئابوری و دیبلۆماسیدان ،بەڵام دوای پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لەلایەن ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمەوە پارتی دیموکرات کوردستان بەسەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی لەبەردەم ووێستگەیەکی دیکەو ئەیکێکی دیکەی حەساسدایەو هەموان چاویان لەچوارساڵی پڕخزمەتگوزاری هەبوونی کوردستانێکی بەهێزەو خوازیاری دۆخێکی ئارام و دڵخۆش وخۆشگوزەرانن
کەواتە ئەرکی (نێچیرڤان بارزانی) ئەرکێکی ئاڵۆزوحەساسە

Top