(سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و لێکەوتەکانی)

(سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و لێکەوتەکانی)
٭هاتنی(دۆناڵدترەمپ)بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا کۆتایی هێنا بەومانگە هەنگوینیەی کە دیموکراتەکان بەسەرۆکایەتی (باراک ئۆباما) لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران پێکیانهێنابوو
لەماوەی دەسەڵاتی(ئۆبامای کوڕی حسین)هەژموونی ئێرانی بەتەواوی لەناوچەکە دەرکەوت و توانی بزووتنەوەی تەشەیووع بگەیەنێتە دوورترین جێگاکان و هیلای شیعی تەکمیلەکردوو(تارانی پایتەخت)بوو بە سەنتەری یەکلایکردنەوەی زۆر دۆزی ئاۆزکاوی ناوچەکەو دەووڵەتانی نەیاری ئێرانی لەپەلەقاژێی مەرگ نزیک بووبوونەوە

٭ئەوتی خوێندنەوەیەکی بۆ سیاسەت و هەیمەنەو هەژموونی ئەمریکی هەبێت لەوەتێدەگات کاتێک کە(دیموکراتەکان)جڵەوی دەسەڵات وەردەگرن زیاتر گرنگی بە دۆسیەکانی ناوخۆیی ئەمریکا دەدەن وەک(کەرتی تەندرووستی،پەروەردە،مووچەو، کاتژمێری کار ........هتد)
بەپێچەوانەوە(کۆماریەکان)زیاتر گرنکی بە م.دوسیەی دەرەکی و هەژموون و هەیمەنەی ئەمریکا دەدەن و پارێزگاری لەبراوەیی جەنگی ساردوو تاک جەمسەری بڕیاردان دەکەنەوە لەلایەن ئەمریکاوە

٭ئێران لەماوەی ساڵانی دوای کەوتنی دیکتاتۆر لەساڵی(۲۰۰۳)ترسێکی گەورەی لە نزیک بوونەوەی ئەمریکا لەناوچەکە هەبوو بەڵام (ئۆباما)بۆ کەرەستەی هەڵبژاردن و موزایەدەی دەنگ جارێکی دیکە ئەمریکای بەڕێگایەکدابرد کە زۆر دژواردا بردو دوای قوربانیەکی زۆری مرۆیی و مادیی بەپەلە پروزە عێراقی بەجێهێشت بۆ ئێران

٭بەهاری عەرەبی و ئاڵۆزی دۆخی ناوچەکە قۆناغێکی دیکەی ئاڵووگۆڕی سیاسی بوو لەناوچەکەدا کە نەدەکرا ئەمریکا تەماشاکەری ئەم دۆخەبێت بۆیە هەرزوو دەستی بەگەڕانەوە بۆ ناوچەکە کرد تاکو پیلانی نەهێشتنی هەیمەنەی (بەریتانی،ئێرانی)لاوزبکات یاخود کۆتایی پێبهێنێت

٭ئەمریکا بەسەرۆکایەتی (دۆناڵد ترامپ) دەستی بە گەڕێکی دیکە بۆ بچوکردنەوەیو وەستاندنی ئێران لەناوچەکەو جیهان دەستپێکرد دوای ئەوەی توانی کێشەی (کۆریایی باکور)بە گفتووگۆ بەرەوچارەسەر ببات بۆیە ئێستا دەستکراوەترەو بەهێزتریش قسەدەکات، ترەمپ لە ڕێککەوتنی (٥+۱)کشایەوەو شەرعیەتی بۆ ئەو ڕێککەوتنەش نەهێشتوە چونکە بەبێ ئەمریکا ڕێککەوتنەکە مەغزایەکی نیە

٭کشانەوەی ئەمریکا سەرەتاو دەستپێکی گەڕێکی دیکەی سزاکانی سەر ئێرانی بەدووداهات کە دراو داهاتی ئێران لەسەر ئاستی ناوخۆو ناوچەکەش لەمەوەی(۳۰ساڵی)ڕابردوودا شتی وایی بەخۆوە نەبینیوە
بەجۆرێک هێشتا گوشارەگەورەکە ئەمڕۆدەستپێدەکات

٭مارکس ووتەیەکی هەیە دەڵێت(ئابوری یانی ڕۆحی سیاسەت) ئێستا دوای ئەم سزایانە دراو داهاتی ئێرانی پێدەنێتە قۆناغێکی نوێ لەسزا کان و داکەوتن ۆ مایە پووچ بوون چونکە شادەماری داهاتی ئێرانی گەرتی وزەیە کە ئەمریکا ووزەی ئێران بەڕووی جیهاندا دادەخات تا لەپەلو پۆیی بخات

٭گوشارەکانی ئەمریکا بێ کاردانەوەی ئێران نابێت بەڵام کاردانەوەکان سووێکی ئەو تۆیان نابێت و ئێران لەهەر چورالای جیهانەو سزایی ئابوری لەسەرەو هەر دەووڵەتێک پابەن نەبێت بە بڕیاری سزاکانی ئەمریکاوە سزادەدرێت و دەبێت باجەکەی بدات

٭ئەم سزاوگوشارانە کاریگەریەکی قووڵی لەسەر عێراق دەبێت چونکە حاکمی ڕەهایی عێراق ئێرانە و ئێرانیش جەنگ و بەریەککەوتنی ڕاستەقینەی خۆیی دەهێنێتە عێراق و لەنێوان ئەم دووهێزی کێشکردنەدا بڕواناکەم عێراق بە ساخلەمی لێی دەربازبێت و دیارە پشکێکی بەبەر کوردستانیش دەکەوێت بەتایبەت لە داخستنی سنورەکاندا

٭بەجێبەجێ کردنی ئەم سزایانە دۆخی گشتی ناوچەکە ئاڵۆزتردەبێت نینۆکەکانی ئێران لەیەمەن و لوبنان و سوریاو عێراقیش زیانیان پێدەگات یاخود لەهەندێکیان چرنوقەکانی دەقرتێن چونکە سزای ئابوری سەر ئێران هاوکاریەکانی ئێران بۆ ئەو میلیشیانەی کە لەو ووڵاتە دیناون ناهێڵرێت و بەرەولاوازبوون دەڕۆن ئەمەش پێگەی ئێران و دۆستەکانی لەناوچەکە لاوازدەکات

٭کەواتە پرشکی ئاگری بچوکردنەوەیاخودکۆتایی،پێهێنانی کۆماری ئیسلامی ئێران تەواوی ناوچەکە دەگرێتەوەو سوودو زیانەکانی لەئایندەدا،ڕونتر دەبێتەوە

Top