خوڵی پێنجەمی پەرلەمان بەهێزترین و کاراترین خوڵی پەرلەمێنتاری!

خوڵی پێنجەمی پەرلەمان بەهێزترین و کاراترین خوڵی پەرلەمێنتاری!
لە سەرووبەندی دەستبەکاربوونی خوڵی پێنجەمی پەڕلەمانی کوردستان هاولاتیان نیگەرانی ئەوەن ئاخۆ ئەم خوڵەی پەڕلەمان وەک خوڵەکانی پێشوو دەبێت بە مەیدانی کێبرکێی ئاشووبنانەوە و جێبەجێکردنی ئەجێندایی دوەلی و هەرێمی و کارکردن بۆ پرکردنی گیرفانی خۆیان و نەوەی نەوەکانیان.........هتد چونکە ئەزموونی خوڵەکانی پێشوو شاهێدی هەموو ئەمانەن لە شەڕی براکوژی بگرە کە پەرلەمان نەیتوانی بیوەستێنێت سەرەرایی هەوڵە بێوچانەکانی سەرۆک پەرلەمانی ئەوکات جەوهەرنامق سالم تا دەگاتە خوڵی چوارم کە هەمووتان دەزانن پێویستناکات من باسی بکەم کە چ فەوزاگەردانێک خولقا!
لێرەدا من و تۆ ناتوانین بریاری موتلەق لەسەر ئایندە بدەین بۆیە تەنها دەبێت بەزمانی ئەگەر قسەبکەین و بە بۆچوونی من لە گرنگتین ئەگەرەکان ئەمانەن:
١. دەرکەوتنی خوڵی پێنجەمی پەڕلەمان وەک بەهێزترین خوڵ بەهۆی بەدەستهێنانی ڕێژەیەکی بەرچاوی کورسیەکان بۆیە زۆر ئاساندەبێت ئەم لایەنە هەربریارێک بیەوێت بەئاسانی تێبپەرێنێت ئەوەی نەشیەووێت کانسل یان سکیپی بکات یان دەنگی لەسەر نەدات ئەمە وەک لایەنی یاسایی ناو پەرلەمان کارێکی راست و دروستە و دیموکراسیانەیە.
٢. خالی دووەم وابەستەیە بە ئەنجامی خاڵی یەکەم وەک باسکرا کە ئەم لایەنەی کە بەهۆی دەنگی زۆرینە توانی هەر یاسایەک بیەوێت تێیبپەرەێنێت بە ڕێگەیەکی قانوونی بەڵام کێشەیەکیتر دێتە بەردەم دەسەلاتی جێبەجێکردن چونکە شتێک کە پەرلەمانیش بریاری لەسەربدرێت بەڵام رێکەوتنی سیاسی لەسەرنەکرێت ئاخۆ دەبێت ئەم بریارە لە دێگەلە رەتبدات لێرە دا ئەمەیە کێشەکە.
واقعی هەرێمی کورستان ئەویە کە ناتونرێت کار بە ئەنجامی هەلبژاردن بکرێت بەبێ تەوافوقی سیاسی چونکە ئستیحقاقی هەڵبژاردن لە سەدا ٢٠% زیاتر کاریگەری نابێت، هەربۆیە بۆئەوەی لە فەوزایی سیاسی دووربکەوینەوە پێویستە رێکەوتنێکی سیاسی تۆکمە هەبێت لەنێوان لایەنە سیاسیەکان بەتایبەت پارتی و یەکێتتی بەهۆی دابەشبوونی دەسەلاتەکانی بەرێوەبردن بۆ دووزۆنی زەرد و سەوز لەرووی پراکتیکیەوە لە ئەنجامی جەنگی نەخوازراوی ناوەخۆ بە پیلان و ئەجێندایی دەرەکی.
٣. ئەگەری سێهەم ئەوەیە کە ئەندام پەرلەمانەکانی ئەم خولە زۆربەیان کەسانی گەنج و ئەزمووندار و پر گروتینن بۆیە هەستدەکم لە زۆر بریار خۆیان پەیوەست نەکەن بە بریاری سیاسی حزبەکانیانەوە بەڵکو بەپێچەوانەوە کاردەکەن لەسەر خزمەتکردنی هاولاتیان و کۆتاییهێنان بەم دۆخەی شەقامی تێکەوتووە وەک قەیرانی دروستکاراوی دارایی و پاشەکەوتی موچە و ئیفلیجکردنی پرۆژە خەدەمیەکان.....هتد.

لەکۆتایدا، من لەگەل سکیپکردنی هەلبژاردن نیم لە هەرێمی کوردستان چونکە هەر هێچ نەبێت سەدا بیشت کاریگەری دەبێت لە رووی سیاسیەوە لەلایەکیتریشەوە لایەنە سیاسیەکان ناتوانن بەتەواوەتی شەقام پشتگوێبخەن چونکە هەمیشە ترسی ئەوەیان هەیە میڵەت سزایانبدات بەڵام لە کۆتایدا هەر دێمەوە سەر ئەم بۆچوونەم کە باس لە گرنگی رێکەوتنی سیاسی دەکات چونکە ئەم رێکەوتنە سیاسیە هەم خزمەت بە خودی لایەنەسیاسیەکان دەکات هەم بە شەقام.

Top