بنیات نانی کوردستانێکی بەهێز،لەچاوەڕوانی پێکهێنانی حکومەتی نوێدایە.
November 3, 2018
وتار و بیروڕا
دوای ئەنجام دانی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان و ڕاگەیاندنی کۆتایی ئەنجامەکان،هەرلایەنەو سەنگی حەقی قی خۆی بۆدەرکەوت و گۆڕانکاری بەرچاو لەدەنگی لایەنەکانی بەژداربووی ئەم هەڵبژاردنە ڕوویداو پارسەنگی هێز گۆڕا لەهەرێمی کوردستان.
دوابەدوای یەکلایی بوونەوەی ئەنجامەکان قۆناخی تەشکیل کردنی حکومەت دەست پێدەکات،ئەوەی کە دەستپێکی ئەوهەنگاوە دەنێ پارتی دیموکراتی کوردستانە وەک براوەی سەرەکی لەم هەڵبژاردنە کەخاوەنی زۆرترین کورسی پەڕلەمانی یە کە 45کورسی لەم هەڵبژاردنە بەدەستیهێنا کەپێشترلەخولی ڕابردوو38کورسی هەبوو.
ئەوی کە خەڵکی کوردستان چاوەڕێی دەکات زووپێک هێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستانە چونکە خەڵکی کوردستان ئومێدی زۆریان لەسەر کابینەی نوێی حکومەت هەڵ چنیوە و بەو هیوایەن کەتەواوی کێشە داراییەکان و کێشەناوخۆییەکان چارەسەربکرێن و حکومەتێکی بەهێزتر لەجاران بێتەکایەوە،بەحوکمی ئەوەی پارتی بەهێزێکی زیاتر لەجاران و دەستکراوەتر لەجاری پێشوو حکومەتێکی نوێ دادەمەزرێنێت و وەک لەزاری جێگری سەرۆکی پارتی،ڕێزدارنێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند:
کەهێڵی سوریان لەسەرهیچ لایەنێک نی یە بۆ بەژداریکردن لەحکومەت،بەڵام هەرلایەنێک بەژدار دەبێت لەحکومەتی تازە بەپێی هێزو قوڕسایی خۆی دەبێت"
ئەمە قۆناخێکی نوێ دێنێتە پێشەوە کە لای پارتی 50بە50کۆتایی هاتووە و لەسەرئەساسی دەنگەکانیان مامەڵە لەگەڵ لایەنەکان دەکات،هەرلایەنێکیش کە بەژداری حکومەت دەبێت، بەدیدی پارتی دەبێت پەیمان و بەڵێن بدات کە تاکۆتایی لەگەڵیان بێت نەک لەنیوەی ڕێگا جێیان بێلێت وەک لە پێشووتر ڕوویدا.
بۆیە دوای پێک هێنانی حکومەتی نوێ کوردستان بەرەوقۆناخێکی نوێ هەنگاو دەنێین و بەپێی پێشبینی زۆربەی چاودێرانی سیاسیش حکومەتی داهاتوو حکومەتێکی بەهێز دەبێت لەوانەی پێشووتر و ئەوکۆسپ و بەربەستە ناوخۆیانەی پێشتر لەبەردەمی بوون تاڕادەیەکی زۆر نەماون بەهۆی گۆڕانکاری لەدەنگی لایەنەکان و بەهەموو پێوەرێک بنیات نانی کوردستانێکی بەهێز لەچاوەڕوانی پێکهێنانی حکومەتی تازەیە.